Biblia Todo Logo
Bib sou entènèt

- Piblisite -




زەبوورەکان 112:1 - پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی

1 هه‌لیلویا. به‌خته‌وه‌ری بۆ ئه‌و كه‌سه‌ی له‌ په‌روه‌ردگار ده‌ترسێت، به‌ ڕاسپارده‌كانی زۆر دڵخۆشه‌.

Gade chapit la Kopi

كوردی سۆرانی ستانده‌رد

1 هەلیلویا! خۆزگە دەخوازرێ بەو کەسەی لە یەزدان دەترسێت، بە ڕاسپاردەکانی زۆر دڵخۆشە.

Gade chapit la Kopi




زەبوورەکان 112:1
25 Referans Kwoze  

به‌خته‌وه‌ری بۆ هه‌موو ئه‌و كه‌سانه‌ی له‌ په‌روه‌ردگار ده‌ترسن. ڕێگای ئه‌و ده‌گرنه‌ به‌ر.


به‌زه‌ییه‌كه‌ی بۆ ئه‌وانه‌یه‌ كه‌ لێی ده‌ترسن، نه‌وه‌ دوای نه‌وه‌.


بمخه‌ سه‌ر ڕێگای ڕاسپارده‌كانت. چونكه‌ دڵخۆشم ده‌كه‌ن.


ئاره‌زووی هه‌موو ئه‌وانه‌ به‌جێ‌ ده‌هێنێت كه‌ لێیده‌ترسن. گوێی له‌ هاواریان ده‌بێت و ڕزگاریان ده‌كات.


سه‌ری دانایی ترسی په‌روه‌ردگاره‌. تێگه‌یشتنێكی باشه‌ بۆ هه‌موو ئه‌وانه‌ی كاری پێده‌كه‌ن. ستایشه‌كه‌ی تاهه‌تایه‌ ماوه‌.


چونكه‌ له‌ ناخمدا به‌ ته‌وراتی خودا دڵشادم،


چه‌ند حه‌زم له‌ فێركردنه‌كانی تۆیه‌! به‌ درێژایی ڕۆژ لێی ورد ده‌بمه‌وه‌.


هه‌لیلویا. ستایشی خودا بكه‌ن له‌ پارساگاكه‌ی. ستایشی بكه‌ن له‌ گه‌ردوونی هێزی.


ستایشی په‌روه‌ردگار بكه‌ن، چونكه‌ په‌سنی بۆ خوداوه‌ندمان چاكه‌. چونكه‌ چه‌ند خۆشه‌. ستایشكردن شیاوه‌.


ته‌نگانه‌ و ناخۆشیم تووش بووه‌. به‌ڵام فه‌رمانه‌كانت شادیی منن.


خودایه،‌ شادومانیم له‌وه‌دایه‌ كه‌ خواستی تۆ جێبه‌جێ‌ بكه‌م، ته‌وراته‌كه‌ت له‌ ناخی دڵی مندایه‌”.


چونكه‌ بایه‌خی جه‌سته‌ مه‌رگه‌، به‌ڵام بایه‌خی ڕووح ژیان و ئاشتییه‌.


به‌ فه‌رزه‌كانت دڵخۆش ده‌بم. فه‌رمووده‌ی تۆم له‌ یاد ناچێت.


به‌ ڕێگای گه‌واهییه‌كانت شاد ده‌بم، وه‌ک كه‌سێک سامانێكی زۆر ده‌بینێته‌وه‌.


هه‌لیلویا. به‌ هه‌موو دڵه‌وه‌ سوپاسی په‌روه‌ردگار ده‌كه‌م، له‌ كۆڕی سه‌رڕاستان و له‌ كۆبوونه‌وه‌كان.


Swiv nou:

Piblisite


Piblisite