Biblia Todo Logo
Bib sou entènèt

- Piblisite -




زەبوورەکان 11:7 - پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی

7 چونكه‌ په‌روه‌ردگار دادپه‌روه‌ره‌ و حه‌زی له‌ دادپه‌روه‌رییه‌، مرۆڤی سه‌رڕاست ڕووی ده‌بینێت.

Gade chapit la Kopi

كوردی سۆرانی ستانده‌رد

7 لەبەر ئەوەی یەزدان ڕاستودروستە و حەزی لە دادپەروەرییە، کەسی سەرڕاست تەماشای ڕووی دەکات.

Gade chapit la Kopi




زەبوورەکان 11:7
20 Referans Kwoze  

ڕووی ده‌بینن و ناوی له‌سه‌ر نێوچه‌وانیانه‌.


به‌ڵام من به‌ بێتاوانی ڕووی تۆ ده‌بینم. كه‌ به‌ئاگادێم تێر ده‌بم له‌ بینینی شێوه‌ت.


چونكه‌ چاوانی په‌روه‌ردگار له‌سه‌ر خوداناسانه‌ وگوێی له‌ داواكاریه‌كانیان ڕاگرتووه‌. به‌ڵام ڕووی په‌روه‌ردگار دژی به‌دكارانه‌”.


تۆ حه‌زت له‌ بێتاوانیه‌ و ڕقت له‌ خراپه‌‌یه‌، بۆیه‌ خودای خۆت، له‌ سه‌رووی هاوه‌ڵه‌كانته‌وه‌ داینای، به‌ ڕۆنی شادی ده‌ستنیشانی كردیت.


خۆشه‌ویستان، ئێستا ئێمه‌ ڕۆڵه‌كانی خوداین، هێشتا ده‌رنه‌كه‌وتووه‌ ده‌بینه‌ چی. به‌ڵام ده‌زانین كاتێ ئه‌و ده‌رده‌كه‌وێت ئێمه‌ وه‌ک ئه‌و ده‌بین، چونكه‌ وه‌ک خۆی ده‌یبینین.


ئه‌ی گیانی من بۆچی غه‌مباریت؟ بۆ له‌ ناخمدا ده‌ناڵێنێت؟ ئومێدت به‌ خودا هه‌بێت، چونكه‌ هه‌ر سوپاسی ئه‌و ده‌كه‌م، ئه‌و ڕزگاریده‌ر و خوداوه‌ندمه‌.


چاوی په‌روه‌ردگار ڕووه‌و خوداناسانه‌ و گوێی له‌ هاواره‌كانیان ڕاگرتووه‌.


به‌ڵام په‌روه‌ردگار چاوی له‌وانه‌یه‌ كه‌ ترسی ئه‌ویان له‌ دڵدایه‌، ئه‌وانه‌ی ئومێدیان به‌ میهره‌بانیی ئه‌وه‌.


پاشا به‌هێزه‌. حه‌ز‌ له‌ دادپه‌روه‌ری ده‌كات. تۆ ڕاستوڕێكیت چه‌سپاند. ڕه‌وا و دادپه‌روه‌ری له‌نێو یاقوو تۆ دروستت كردووه‌.


خوداناسی و دادپه‌روه‌ریی خۆش ده‌وێت. زه‌وی پڕ بووه‌ له‌ میهره‌بانی په‌روه‌ردگار.


چونكه‌ داڕشتێكی بێ كۆتاییت داوه‌تێ. به‌ خۆشی دیداری خۆت شادمانی ده‌كه‌یت.


چونكه‌ ئه‌ی په‌روه‌ردگار، تۆ خوداناسان داڕشت ده‌كه‌یت، به‌ ڕه‌زامه‌ندی خۆت وه‌ک قه‌ڵغان ده‌وریان ده‌ده‌یت.


په‌روه‌ردگار چاوی نابینا‌‌كان ده‌كاته‌وه‌. په‌روه‌ردگار كه‌سه‌ چه‌ماوه‌كان ڕاست ده‌كاته‌وه‌. په‌روه‌ردگار خوداناسانی خۆش ده‌وێت.


ئه‌ی په‌روه‌ردگاری چاكخواز، كه‌ مێشک و دڵه‌كان ده‌پشكنی، خراپه‌ی به‌د‌كاران نابود بكه‌ و خوداناسان پایه‌دار بكه‌.


خودا دادوه‌رێكی دادپه‌روه‌ره‌، هه‌موو ڕۆژێكیش تووڕه‌ ده‌بێت.


چونكه‌ په‌روه‌ردگار حه‌ز له‌ ڕه‌وا ده‌كات، واز له‌ خۆشه‌ویستانی ناهێنێت. تاهه‌تایه‌ ده‌پارێزرێن، به‌ڵام نه‌وه‌ی به‌دكاران دوایان ده‌بڕدرێته‌وه‌،


هه‌موو جلوبه‌رگه‌كانت به‌ بۆنی موڕ و ئه‌لوا و كاسیا بۆندار بووه‌. له‌ كۆشكی به‌ عاج ڕازاوه‌وه‌ ده‌نگی ژێیه‌كان دڵخۆشت ده‌كات.


Swiv nou:

Piblisite


Piblisite