Biblia Todo Logo
Bib sou entènèt

- Piblisite -




زەبوورەکان 11:4 - پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی

4 په‌روه‌ردگار له‌ په‌رستگای پارسای خۆیه‌تی. ته‌ختی په‌روه‌ردگار له‌ ئاسمانه‌. چاوه‌كانی ته‌ماشا ده‌كه‌ن و پێڵوه‌كانی ئاده‌میزادان تاقیده‌كه‌نه‌وه‌.

Gade chapit la Kopi

كوردی سۆرانی ستانده‌رد

4 یەزدان لە پەرستگای پیرۆزی خۆیەتی، تەختی یەزدان لە ئاسمانە، تەماشای کوڕانی مرۆڤ دەکات و چاوەکانی تاقییان دەکاتەوە.

Gade chapit la Kopi




زەبوورەکان 11:4
28 Referans Kwoze  

په‌روه‌ردگار ته‌ختی خۆی له‌ ئاسمانان چه‌سپاندوه‌ و پاشایه‌تییه‌كه‌شی به‌سه‌ر هه‌مووانه‌ و فه‌رمانڕه‌وایه‌تی ده‌كات.


له‌ ته‌نگانه‌مدا له‌ په‌روه‌ردگار پاڕامه‌وه‌، هاوارم بۆ خوداوه‌ندم كرد، له‌ په‌رستگاكه‌ی گوێی له‌ده‌نگم بوو، هاوارم گه‌یشته‌ به‌ر گوێی.


دانیشتووی ئاسمانان پێده‌كه‌نێت، په‌روه‌ردگار گاڵته‌یان پێده‌كات.


په‌روه‌ردگار له‌ ئاسمانانه‌وه‌ ڕوانی. هه‌موو ئاده‌میزادانی بینی.


یه‌كسه‌ر كه‌وتمه‌ ڕووحه‌وه‌، ته‌ختێكم بینی له‌ ئاسمان دانرابوو، له‌سه‌ر ته‌خته‌كه‌ش یه‌كێک دانیشتبوو.


ئافریده‌ نییه‌ له‌به‌رچاوی شاردراوه‌ بێت، به‌ڵكو هه‌موو شتێک ڕووت و ئاشكرایه‌ بۆ چاوی ئه‌وه‌ی هه‌ژماردی ده‌ده‌ینێ.


ئه‌وه‌ی به‌رهه‌ڵستی ده‌كات و به‌سه‌ر هه‌موو ئه‌وه‌ی پێی ده‌ووترێ خوداوه‌ند یان په‌رستراو خۆی به‌رز ده‌كاته‌وه‌، ته‌نانه‌ت له‌ په‌رستگای خودا داده‌نیشێت و خۆی به‌ خوداوه‌ند ده‌رده‌خات.


ئه‌وه‌ی سوێند به‌ په‌رستگا ده‌خوات، ئه‌وا سوێند به‌و ده‌خوات و به‌ ئه‌وه‌ش كه‌ تیایدا نیشته‌جێیه‌.


به‌ڵام من پێتان ده‌ڵێم: هه‌رگیز سوێند مه‌خۆن، نه‌ به‌ ئاسمان، چونكه‌ ته‌ختی خودایه‌،


به‌ توانای خۆی تاهه‌تایه‌ فه‌رمانڕه‌وایی ده‌كات. چاوه‌كانی چاودێری نه‌ته‌وه‌كان ده‌كه‌ن. یاخییه‌كان خۆیان به‌رامبه‌ری هه‌ڵناكێشن. سیلاه‌.


{ئاسمان ته‌ختی منه‌ و زه‌ویش ته‌خته‌پێمه‌، چ ماڵێكم بۆ بنیاد ده‌نێن؟ په‌روه‌ردگار ده‌فه‌رمووێ، له‌كوێیه‌ شوێنی حه‌وانه‌وه‌م؟


ئایا لای خودا ئاشكرا نه‌ده‌بوو؟ چونكه‌ هه‌موو نهێنیه‌كانی دڵ ده‌زانی.


په‌سنی بڵێن بۆ په‌روه‌ردگار كه‌ له‌ سیهیۆن نیشته‌جێیه‌، له‌نێو گه‌لان كرده‌وه‌كانی ڕابگه‌ێنن.


په‌روه‌ردگار له‌ ئاسمانه‌وه‌ سه‌یری ئاده‌میزادان ده‌كات، تا بزانێت: ئایا كه‌س هه‌یه‌ تێگه‌یشتوو بێت و به‌دوای خودا بگه‌ڕێت؟


كێ‌ وه‌ک په‌روه‌ردگاری خوداوه‌ندمانه‌. ئه‌وه‌ی له‌ به‌رزایی دانیشتووه‌؟


خودایه‌ بمپشكنه‌ و بزانه‌ دڵم چی تێدایه‌. ئه‌زموونم بكه‌ و بزانه‌ خولیای چیم.


Swiv nou:

Piblisite


Piblisite