Biblia Todo Logo
Bib sou entènèt

- Piblisite -




زەبوورەکان 102:8 - پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی

8 به‌ درێژایی ڕۆژ دوژمنه‌كانم سووكایه‌تیم پێده‌كه‌ن. ئه‌وانه‌ی دژی منن وه‌ک شێتیان لێ‌ هاتووه‌. نه‌فره‌تم لێده‌كه‌ن.

Gade chapit la Kopi

كوردی سۆرانی ستانده‌رد

8 بە درێژایی ڕۆژ دوژمنەکانم سووکایەتیم پێ دەکەن، ئەوانەی لە دژی منن وەک شێتیان لێ هاتووە، نەفرەتم لێدەکەن.

Gade chapit la Kopi




زەبوورەکان 102:8
15 Referans Kwoze  

له‌ هه‌موو كه‌نیشته‌كاندا زۆر جار سزام ده‌دان تاكو ناچاریان بكه‌م كفر بكه‌ن. ئه‌وه‌نده‌ لێیان به‌ كینه‌ بووم ته‌نانه‌ت له‌ شاره‌كانی ده‌ره‌وه‌ش ده‌مچه‌وساندنه‌وه‌.


كاتێ گوێیان له‌مانه‌ بوو، دڵیان پڕبوو له‌ كینه‌ و ددانیان لێی جیڕكرده‌وه‌.


ئه‌و سووكایه‌تییه‌ی دوژمنه‌كانت ئه‌ی په‌روه‌ردگار، ئه‌وه‌ی به‌ نه‌وه‌كانی مه‌سیحه‌كه‌ت كرا.


ڕیسوایی دڵی شكاندووم، نه‌خۆش كه‌وتووم. چاوه‌ڕێی سۆز بووم، نه‌بوو، چاوم له‌ دڵنه‌وایی گێڕا، ده‌ستم نه‌كه‌وت.


له‌ بیستنی ده‌نگی دوژمن، له‌ سته‌می به‌دكاران. چونكه‌ تووشی تاوانم ده‌كه‌ن و به‌ تووڕه‌ییه‌وه‌ ده‌مچه‌وسێننه‌وه‌.


بۆچی نه‌ته‌وه‌كان وروژان و گه‌لان بیری ناڕه‌وایان كرده‌وه‌؟


چونكه‌ مه‌سیحیش خۆی ڕازی نه‌كرد، به‌ڵكو وه‌ک نووسراوه‌: {جنێوی جنێوده‌رانت كه‌وته‌ سه‌ر من}.


به‌ڵام ئه‌وان پڕبوون له‌ گێلی و له‌گه‌ڵ یه‌كتری گفتوگۆیان ده‌كرد چی له‌ ئیشۆع بكه‌ن.


دوژمنه‌كانم ده‌رباره‌ی من قسه‌ی خراپ ده‌كه‌ن: “كه‌ی ده‌مرێ‌ و ناوی ده‌سڕێته‌وه‌؟”


بیر له‌ ڕۆژگاری دێرین ده‌كه‌مه‌وه‌. ساڵانی ڕابردوو.


Swiv nou:

Piblisite


Piblisite