Biblia Todo Logo
Bib sou entènèt

- Piblisite -




زەبوورەکان 102:13 - پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی

13 تۆ هه‌ڵده‌ستیت و به‌زه‌ییت به‌ سیهیۆن دێته‌وه‌، چونكه‌ ماوه‌ی میهره‌بانییه‌، چونكه‌ كاتی هاتووه‌.

Gade chapit la Kopi

كوردی سۆرانی ستانده‌رد

13 تۆ هەڵدەستیت و بەزەییت بە سییۆن دێتەوە، چونکە ماوەی میهرەبانییە، کاتی هاتووە.

Gade chapit la Kopi




زەبوورەکان 102:13
26 Referans Kwoze  

به‌ڵام كه‌ پڕی زه‌مانه‌ داهات، خودا ڕۆڵه‌ی خۆی نارد، له‌ كچێک له‌دایكبوو، له‌ سایه‌ی ته‌ورات له‌دایكبوو،


ڕاپه‌ڕه‌، بگه‌ فریامان، له‌به‌ر میهره‌بانیه‌كه‌ت بمانكڕه‌وه‌.


به‌ڵام خۆشه‌ویستان، ته‌نها ئه‌م شته‌تان له‌یاد نه‌چێت، ڕۆژێک له‌لای په‌روه‌ردگار وه‌ک هه‌زار ساڵه‌ و هه‌زار ساڵیش وه‌ک ڕۆژێكه‌.


پێی فه‌رموون: “بۆتان نییه‌ ئه‌و كات و سه‌رده‌مانه‌ بزانن كه‌ باوک به‌ ده‌سه‌ڵاتی خۆی دایناون.


چاوه‌ڕوانی ڕۆژی خودا بكه‌ن و داوای هاتنی خێرای بكه‌ن، چونكه‌ تیایدا ئاسمانان گڕده‌گرن و هه‌ڵده‌وشێنه‌وه‌، توخمه‌كانیش به‌ سووتان ده‌توێنه‌وه‌.


ئه‌ی په‌روه‌ردگار، به‌ تووڕه‌یی خۆت ڕاپه‌ڕه‌. دژی قینی دوژمنه‌كانم ڕاستبه‌ره‌وه‌. ڕاسپارده‌ت ڕه‌وایه‌.


“چونكه‌ كات دیار ده‌كه‌م. به‌ڕاستی دادوه‌ری ده‌كه‌م.


به‌ ڕه‌زامه‌ندی خۆت چاكه‌ له‌گه‌ڵ سیهیۆن بكه‌. شوره‌كانی یروشلایم بنیاد بنێوه‌.


پێش ئه‌وه‌ی چیاكان په‌یدا ببن، یان زه‌وی و جیهان دروست ببن، له‌ ئه‌زه‌له‌وه‌ تا جاویدانی، تۆ خودایت.


چونكه‌ ئه‌ی په‌روه‌ردگار، ئه‌وه‌تا دوژمنه‌كانت، ئه‌وه‌تا دوژمنه‌كانت ده‌فه‌وتێن و هه‌موو به‌دكاران په‌رت و بڵاوده‌بنه‌وه‌.


ئه‌ی په‌روه‌ردگار، ناوت تاهه‌تایه‌. ئه‌ی په‌روه‌ردگار، یادت بۆ نه‌وه‌ دوای نه‌وه‌یه‌.


Swiv nou:

Piblisite


Piblisite