10 له‌به‌ر تووڕه‌یی و قینی تۆ. چونكه هه‌ڵتگرتم و فرێتدام.
10 لەبەر تووڕەیی زۆری تۆ، چونکە هەڵتگرتم و فڕێتدام.
به‌هۆی تووڕه‌یی تۆوه ته‌ندروستی له له‌شمدا نه‌ماوه. به‌هۆی گوناهمه‌وه ساغی له ئێسقانه‌كانمدا نه‌ماوه.
چه‌وسێنراوه‌ین، به‌ڵام به‌جێنه‌هێڵدراوین. به زه‌ویدا ده‌درێین، به‌ڵام له‌ناو ناچین.
په‌روه‌ردگار یارمه‌تیی دڵنه‌رمه‌كان ده‌دات و به‌دكاران بۆ زه‌وی نزم ده‌كاته‌وه.
ئێستا ده‌زانین هه‌رچی ته‌ورات ده‌یڵێت، به‌وانه‌ی ده‌ڵێت كه له ژێر سایه‌ی ته‌وراتدان، تاكو هه‌موو ده‌مێک دابخرێت و هه‌موو جیهان بكه‌وێته ژێر سزادانی خودا.
مرۆڤ به سه‌رزه‌نشتكردنی له‌به‌ر گوناهه‌كانی ته‌مبێ ده‌كه‌یت، وه‌ک مۆرانه سامانی له‌ناوده‌به‌یت، هه‌ر مرۆڤێک ته‌نها هه‌ناسه‌یه‌كه. سیلاه.
دان به تاوانی خۆمدا ده‌نێم، به گوناهی خۆم غه‌مبار ده‌بم.
هه‌ناوم ده‌توێته‌وه ئه‌و كاته‌ی دێته‌وه یادم: چۆن له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكدا ده‌ڕۆیشتین، به‌ره‌و ماڵی خودا پێشڕه‌ویيانم ده‌كرد، به ده‌نگی په‌سنی و سوپاسه‌وه، له‌نێو كۆمه‌ڵی جه‌ژنگێڕان.