1 ئه‌ی په‌روه‌ردگار. گوێ له نوێژم بگره، با هاوارم بگاته لات.
1 ئەی یەزدان، گوێ لە نوێژم بگرە، با هاوارم بگاتە لات.
له ته‌نگانه‌مدا له په‌روه‌ردگار پاڕامه‌وه، هاوارم بۆ خوداوه‌ندم كرد، له په‌رستگاكه‌ی گوێی له‌ده‌نگم بوو، هاوارم گه‌یشته به‌ر گوێی.
له‌وپه‌ڕی زه‌وییه‌وه هاوار بۆ تۆ ده‌كه‌م، كه دڵم لاواز ده‌بێت. ڕێبه‌ریم بكه بۆ سه‌ر تاشه‌به‌ردێكی له خۆم بڵندتر.
ئه‌ی په‌روه‌ردگار گوێ له نوێژم بگره، گوێ له هاوارم بگره. له ئاست گریانم بێده‌نگ مه‌به. چونكه له‌لای تۆ وه‌ک نامۆیه‌كم، میوانم وه‌ک هه‌موو باوباپیرانم.
ئیشۆع له ڕۆژانی جه‌سته‌ی خۆیدا، نوێژ و پاڕانه‌وه‌ی به هاواری توند و فرمێسكه‌وه پێشكه‌ش كرد، بۆ توانادار تا له مه‌رگ ڕزگاری بكات، ئیتر له‌به‌ر خواترسییه‌كه‌ی گوێی لێ گیرا.
كه له ململانێدا بوو، به پێداگرتنێكی توند نوێژی ده‌كرد، ئاره‌قه‌كه‌ی وه‌ک دڵۆپی خوێن ده‌كه‌وته سه‌ر زه‌وی.
ئه‌ی په‌روه‌ردگار، زوو وه‌ڵامم بده‌ره‌وه. ڕووحم له‌ناوده‌چێت. ڕووی خۆتم لێ مه‌شاره‌وه، ئه‌گینا له‌وانه ده‌چم كه شۆڕده‌بنه‌وه نێو گۆڕ.
ڕووحم بێ ووره ده‌بێت. له ناخمدا دڵم ده‌به‌سترێت.
گوێ له ده‌نگی نزام بگره، ئه‌ی پاشا و خوداوه‌نده‌كه‌م، چونكه بۆ تۆ نوێژ ده‌كه‌م.
ئاره‌زووی هه‌موو ئه‌وانه به‌جێ ده‌هێنێت كه لێیده‌ترسن. گوێی له هاواریان ده‌بێت و ڕزگاریان ده‌كات.
بیر له خودا ده‌كه‌مه‌وه و ده‌ناڵێنم. ورد ده‌بمه‌وه و ڕووحم ده‌بوورێته‌وه. سیلاه.
هۆ خه‌ڵكینه، هه‌موو كاتێ پشت به‌و ببه‌ستن. دڵی خۆتانی له به‌رده‌م هه‌ڵڕێژن، چونكه خودا په‌ناگای ئێمه‌یه. سیلاه.
هه‌ناوم ده‌توێته‌وه ئه‌و كاته‌ی دێته‌وه یادم: چۆن له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكدا ده‌ڕۆیشتین، به‌ره‌و ماڵی خودا پێشڕه‌ویيانم ده‌كرد، به ده‌نگی په‌سنی و سوپاسه‌وه، له‌نێو كۆمه‌ڵی جه‌ژنگێڕان.
په‌روه‌ردگار ده‌فه‌رمووێت: “له‌به‌ر زۆرلێكرانی هه‌ژاران و ناڵه‌ی كڵۆڵان، ئێستا ڕاده‌په‌ڕم، ئه‌و ئاسووده‌ییه‌یان ده‌ده‌مێ له‌وانه‌ی په‌ستیان ده‌كه‌ن”.