Biblia Todo Logo
Bib sou entènèt

- Piblisite -




زەبوورەکان 101:4 - پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی

4 دڵی چه‌وت و چێڵ له‌ من دوور ده‌بێت. په‌یوه‌ندیم به‌ به‌دكارییه‌وه‌ نابێت.

Gade chapit la Kopi

كوردی سۆرانی ستانده‌رد

4 دڵی خواروخێچ لە من دوور دەبێت، پەیوەندیم بە بەدکارییەوە نابێت.

Gade chapit la Kopi




زەبوورەکان 101:4
15 Referans Kwoze  

به‌ڵام بناغه‌ تونده‌كه‌ی خودا چه‌سپاوه‌، ئه‌م مۆره‌ی له‌سه‌ره‌: “په‌روه‌ردگار ئه‌وانه‌ی هی خۆیه‌تی ده‌یانناسێت” و “ئه‌وه‌ی ناوی مه‌سیحی له‌سه‌ره‌، با له‌ به‌دكاری دووربكه‌وێته‌وه‌”.


ئینجا منیش پێیان ڕاده‌گه‌یه‌نم: هه‌رگیز ئێوه‌م نه‌ناسیوه‌. لێم دوور بكه‌ونه‌وه‌، ئه‌ی خراپه‌كاران!


ئه‌ی به‌دكاره‌كان لێم دووركه‌ونه‌وه‌. تاكو ڕاسپارده‌كانی خودای خۆم بپارێزم.


ئه‌ی هه‌موو به‌دكاران، لێم دوور بكه‌ونه‌وه‌، چونكه‌ په‌روه‌ردگار گوێی له‌ ده‌نگی گریانم بووه‌،


به‌ڵام له‌نێو سه‌به‌ته‌دا و له‌ په‌نجه‌ره‌ی شووراكه‌ منیان شۆڕكرده‌وه‌ و له‌ ده‌ستی ڕزگار بووم.


له‌گه‌ڵ خه‌ڵكی خراپ دانانیشم، تێكه‌ڵی فێڵبازان نابم.


ڕقم له‌ كۆمه‌ڵی به‌دكاران ده‌بێته‌وه‌ و له‌گه‌ڵ خراپه‌كار دانانیشم.


Swiv nou:

Piblisite


Piblisite