Biblia Todo Logo
Bib sou entènèt

- Piblisite -




زەبوورەکان 100:3 - پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی

3 بزانن كه‌ په‌روه‌ردگار خودایه‌. ئه‌و ئێمه‌ی دروستكردووه‌ و ئێمه‌ش هی ئه‌وین، ئێمه‌ گه‌ل و مه‌ڕی له‌وه‌ڕگای ئه‌وین.

Gade chapit la Kopi

كوردی سۆرانی ستانده‌رد

3 بزانن کە یەزدان خودایە، ئەوە کە ئێمەی دروستکردووە و ئێمەش هی ئەوین، ئێمە گەل و مەڕی لەوەڕگای ئەوین.

Gade chapit la Kopi




زەبوورەکان 100:3
44 Referans Kwoze  

بوه‌ستن، بزانن كه‌ من خودام. له‌نێو نه‌ته‌وه‌كاندا پایه‌م به‌رز ده‌بێته‌وه‌، له‌سه‌ر زه‌وی به‌رزده‌بمه‌وه‌.


ده‌ستی تۆ دروستی كردم و دایڕشتم. تێمبگه‌یه‌نه‌ تا فێری ڕاسپارده‌كانت بم.


چونكه‌ ئێمه‌ ده‌ستكردی ئه‌وین، له‌ ئیشۆعی مه‌سیحدا بۆ چاكه‌كاری ئافریده‌ین، ئه‌وه‌ی خودا پێشتر ئاماده‌ی كردووه‌ تاكو به‌ ئه‌نجامی بگه‌یه‌نین.


ژیانی جاویدانیش ئه‌مه‌یه‌: كه‌ تۆ بناسن، ته‌نها خودای ڕاسته‌قینه‌ و ئیشۆعی مه‌سیح، ئه‌وه‌ی ناردووته‌.


ده‌شزانین كه‌وا ڕۆڵه‌ی خودا هات و چاوی كردینه‌وه‌ تاكو ڕه‌وا بناسین. ئێمه‌ش له‌ ڕه‌واداین، له‌ ڕۆڵه‌كه‌ی، ئیشۆعی مه‌سیح. ئه‌و خوداوه‌ندی ڕاسته‌قینه‌ و ژیانی جاویدانیه‌.


كه‌واته‌، ئه‌وانه‌ی به‌گوێره‌ی خواستی خودا ئازار ده‌درێن، با خۆیان به‌ده‌ست بده‌ن، وه‌ک له‌ ئافرێنه‌رێكی سه‌رڕاست له‌‌ چاكه‌كاری.


با ئیسڕائیل به‌ ئافرێنه‌ری دڵخۆش بێت. با ڕۆڵه‌كانی سیهیۆن به‌ پاشاكه‌یان شاد بن.


چونكه‌ ئێوه‌ وه‌ک كاوڕی ونبوو وابوون، به‌ڵام ئێستا گه‌ڕانه‌وه‌ لای شوان و چاودێری گیانتان.


ئینجا ئێمه‌ی گه‌لی تۆ. مه‌ڕی له‌وه‌ڕگای تۆ. تاهه‌تایه‌ سوپاست ده‌كه‌ین. نه‌وه‌ به‌ نه‌وه‌ باسی ستایشی تۆ ده‌كه‌ین.


چونكه‌ خودا كه‌ فه‌رمووی: “با له‌ تاریكیدا ڕووناكی بدره‌وشێته‌وه‌”، ئه‌و له‌ دڵماندا دره‌وشایه‌وه‌، بۆ ڕووناككردنه‌وه‌ی ناسینی شكۆی خودا له‌ڕووی ئیشۆعی مه‌سیحدا.


ئینجا وه‌ک مه‌ڕ گه‌له‌كه‌ی به‌پێشدا، وه‌ک ڕان له‌ چۆڵه‌وانی ڕابه‌رێتی كردن.


به‌ڵام ئێوه‌ ڕه‌گه‌زێكی بژارده‌ن، كاهینیه‌تیی شاهانه‌، نه‌ته‌وه‌یه‌كی پارسا، گه‌لی تایبه‌ت، تاكو چاكییه‌كانی ئه‌وه‌ ڕابگه‌ێنن كه‌ بانگی كردوون له‌ تاریكییه‌وه‌ بۆ ڕووناكییه‌ سه‌یره‌كه‌ی.


چونكه‌ په‌روه‌ردگار خوداوه‌ندێكی مه‌زنه‌، پاشایه‌كی گه‌وه‌ره‌یه‌ به‌سه‌ر هه‌موو خوداوه‌ندكان.


ئه‌وانه‌ی ده‌ڵێن: “به‌ زمانی خۆمان زاڵ ده‌بین، لێوی خۆمان له‌گه‌ڵ خۆمانه‌، كێ‌ هه‌یه‌ ببێت به‌ گه‌وره‌مان؟”.


Swiv nou:

Piblisite


Piblisite