1 ئه‌ی هه‌موو زه‌وی ده‌نگ بۆ په‌روه‌ردگار هه‌ڵببڕن.
1 ئەی هەموو زەوی، هاواری خۆشی بۆ یەزدان بکەن،
ئه‌ی سه‌راپای زه‌وی ده‌نگ هه‌ڵببڕن بۆ په‌روه‌ردگار. ده‌نگ هه‌ڵببڕن و په‌سنی و گۆرانی بڵێن.
كاتێ له لێژاییه‌كه‌ی كێوی زه‌یتوون نزیكبووه‌وه، هه‌موو جه‌ماوه‌ری قوتابییه‌كان ده‌ستیان به شادی كرد و به ده‌نگی مه‌زن ستایشی خودایان كرد، بۆ هه‌موو ئه‌و په‌رجوانه‌ی بینییان، ده‌یانووت:
شادبن به په‌روه‌ردگار و دڵخۆشبن ئه‌ی سه‌رڕاسته‌كان، ده‌نگ هه‌ڵببڕن ئه‌ی هه‌موو دڵڕاسته‌كان.
هه‌روه‌ها ده‌فه‌رمووێ: {ئه‌ی نه‌ته‌وه‌كان، شادمان بن له‌گه‌ڵ گه‌له‌كه‌ی}.
ئه‌ی سه‌راپای زه‌وی به شادومانییه‌وه بۆ خودا ده‌نگ هه‌ڵببڕن!
به‌رزت ده‌كه‌مه‌وه خودایه، ئه‌ی پاشا. تاهه‌تایه ناوت پیرۆز ده‌كه‌م.
ئه‌ی هه‌موو نه‌ته‌وه‌كان، چه‌پڵه لێبده‌ن. ده‌نگی شادی بۆ خودا هه‌ڵببڕن.
با نه‌ته‌وه‌كان دڵخۆش بن و شادمان بن چونكه به ڕێكی حوكمی گه‌لان ده‌كه‌یت و ڕێنمایی نه‌ته‌وه‌كانی سه‌ر زه‌وی ده‌كه‌یت. سیلاه.
سه‌راپای زه‌وی كڕنۆشت بۆ ده‌به‌ن، په‌سنیت بۆ ده‌ڵێن. په‌سنی بۆ ناوت ده‌ڵێن”. سیلاه.
له‌نێو ده‌نگ هه‌ڵبڕینی شادی‌دا خودا به‌رز بووه‌وه، په‌روه‌ردگار به‌رز بووه‌وه له‌گه‌ڵ ده‌نگی كه‌ڕه‌نا.
ئه‌ی شانشینه‌كانی زه‌وی گۆرانی بۆ خودا بڵێن. په‌سنی بۆ په‌روه‌ردگار بڵێن. سیلاه.