Biblia Todo Logo
Bib sou entènèt

- Piblisite -




زەبوورەکان 10:2 - پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی

2 به‌دكاران له‌ لووتبه‌رزییان ڕاوی هه‌ژار ده‌كه‌ن. گرفتاری ئه‌و پیلانه‌یان ده‌كه‌ن كه‌ بۆیان داده‌نێن.

Gade chapit la Kopi

كوردی سۆرانی ستانده‌رد

2 بەدکاران لە لووتبەرزییان ڕاوی هەژار دەکەن، گرفتاری ئەو پیلانەیان دەکەن کە بۆیان دادەنێن.

Gade chapit la Kopi




زەبوورەکان 10:2
18 Referans Kwoze  

له‌به‌ر گوناهه‌كانی ده‌میان، له‌به‌ر وته‌كانی لێویان، با گرفتاری لووت به‌رزی خۆیان بن، له‌به‌ر ئه‌و درۆ و نه‌فره‌تانه‌ی كه‌ باسی ده‌كه‌ن.


با نه‌كه‌ومه‌ ژێر پێی پیاوی لووتبه‌رز، ده‌ستی به‌دكاران نه‌مله‌قێنێت.


ماندووبوونه‌كه‌ی به‌سه‌ر سه‌ری خۆیدا ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ و تاریكییه‌كه‌شی به‌ باڵای خۆیدا ده‌بارێت.


به‌ڵێن بده‌ چاكه‌ له‌گه‌ڵ به‌نده‌ی خۆت بكه‌یت، با لووتبه‌رزه‌كان نه‌مچه‌وسێننه‌وه‌.


با زمانه‌ درۆزنه‌كانیان لاڵ بێت، كه‌ به‌ فیز و وشه‌ی ناشرینه‌وه‌، سووكایه‌تی به‌ له‌خواترسان ده‌كه‌ن.


لووتبه‌رزان ته‌ڵه‌یان بۆم ناوه‌ته‌وه‌. په‌ت و تۆڕیان بڵاو كردۆته‌وه‌. له‌ ده‌م ڕێگا داویان بۆم ناوه‌ته‌وه‌. سیلاه‌.


لووتبه‌رزان چاڵیان بۆم هه‌ڵكه‌ندوه‌. ئه‌مه‌ش به‌گوێره‌ی فێركردنه‌كانی تۆ نییه‌.


لووتبه‌رزان درۆم بۆ هه‌ڵده‌به‌ستن. به‌ڵام من به‌ هه‌موو دڵه‌وه‌ ڕاسپارده‌كانت ده‌پارێزم.


خۆزگه‌ ڕێگاكانم ده‌چه‌سپان له‌ به‌جێگه‌یاندنی فه‌رزه‌كانت.


له‌به‌ر ئه‌وه‌ی بیری نه‌كرده‌وه‌ میهره‌بانی بنوێنێت، به‌ڵكو كه‌سی هه‌ژار و نه‌دار و دڵشكاوی ڕاوناوه‌ و كوشتووه‌.


Swiv nou:

Piblisite


Piblisite