Biblia Todo Logo
Bib sou entènèt

- Piblisite -




زەبوورەکان 1:3 - پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی

3 وه‌ک دره‌ختێكه‌ كه‌ له‌ده‌م جۆگه‌ی ئاو چێندرابێت و له‌ وه‌رزی خۆیدا به‌رهه‌م بدات و گه‌ڵاكانی نه‌سیسێن، له‌ هه‌موو كاره‌كانی سه‌ركه‌وتوو ده‌بێت.

Gade chapit la Kopi

كوردی سۆرانی ستانده‌رد

3 وەک دارێک وایە کە لەدەم جۆگەی ئاو ڕوابێت و لە وەرزی خۆیدا بەرهەم بدات و گەڵاکانی هەرگیز وشک نەبن، لە هەموو کارێک سەرکەوتوو دەبێت.

Gade chapit la Kopi




زەبوورەکان 1:3
32 Referans Kwoze  

به‌ پیریش هه‌ر به‌ریان هه‌یه‌. هه‌میشه‌ ته‌ڕ و سه‌وزن.


ئه‌گه‌ر كه‌سێک له‌ مندا جێگیر نه‌بێت، وه‌ک لق فڕێده‌درێته‌ ده‌ره‌وه‌، جا وشک ده‌بێت و كۆده‌كرێته‌وه‌، فڕێده‌درێته‌ نێو ئاگر و ده‌سووتێت.


به‌ ناوه‌ڕاستی بازاڕی شاره‌كه‌دا ده‌ڕوات. له‌ هه‌ردوو ڕۆخی ڕووباره‌كه‌دا دره‌ختی ژیان ڕوابوو كه‌ دوازده‌ جۆر به‌رهه‌م ده‌دات، هه‌ر مانگێک به‌رهه‌می خۆی ده‌دات. گه‌ڵای دره‌خته‌كه‌ش بۆ چاكبوونه‌وه‌ی نه‌ته‌وه‌كانه‌.


به‌ڵام كه‌ خۆر هه‌ڵهات سووتا، له‌به‌رئه‌وه‌ی ڕه‌گی نه‌بوو، وشک بوو.


كه‌ به‌ری ڕه‌نجی ده‌ستی خۆت ده‌خۆیت، به‌خته‌وه‌ری بۆ تۆ و چاكیشه‌ بۆت.


كاتێ وه‌رزی به‌رهه‌م نزیک بووه‌وه‌، كۆیله‌كانی نارده‌ لای ڕه‌زه‌وانه‌كان تاكو به‌رهه‌مه‌كه‌ی وه‌ربگرن.


دارهه‌نجیرێكی له‌سه‌ر ڕێگاكه‌ بینی و هاته‌ لای، له‌ گه‌ڵا زیاتر هیچی پێوه‌ نه‌بینی، ئینجا پێی فه‌رموو: “ئیتر تاهه‌تایه‌ به‌ر نه‌گریت!”. یه‌كسه‌ر دارهه‌نجیره‌كه‌ وشک بوو.


ئه‌وانه‌ له‌ داوه‌ته‌كانی خۆشویستنی ئێوه‌ له‌كه‌دارن، بێ ترس نانتان له‌گه‌ڵ ده‌خۆن، خۆیان ده‌له‌وه‌ڕێنن. هه‌وری بێ ئاون و به‌ با ده‌هاژوورێن، داری بێبه‌ری پاییزن، دوو جار مردوون و هه‌ڵكه‌ندراون،


پێیان وت: “ئه‌و به‌دكارانه‌ به‌ خراپی له‌ناوده‌بات و ڕه‌زه‌كه‌ش ده‌داته‌ ده‌ست ڕه‌زه‌وانانی دیكه‌، ئه‌وانه‌ی له‌ وه‌رزی خۆی به‌رهه‌می ده‌ده‌نێ”.


ئه‌وانه‌ی به‌لایانه‌وه‌ تێده‌په‌ڕن پێیان نه‌ڵێن: “داڕشتی په‌روه‌ردگارتان لێ‌ بێت. به‌ ناوی په‌روه‌ردگار داوای داڕشتتان بۆ ده‌كه‌ین”.


تا ڕابگه‌ێنن كه‌ په‌روه‌ردگار ڕاسته‌. تاشه‌به‌ردمه‌ و سته‌م له‌ ئه‌ودا نییه‌.


Swiv nou:

Piblisite


Piblisite