Biblia Todo Logo
Bib sou entènèt

- Piblisite -




زەبوورەکان 1:1 - پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی

1 به‌خته‌وه‌ری بۆ ئه‌و پیاوه‌ی به‌پێی ڕاوێژی به‌دكاران ناڕوات و له‌ ڕێگای گوناهباران ڕاناوه‌ستێت و له‌ نیشتنگه‌ی گاڵته‌جاڕان دانانیشێت.

Gade chapit la Kopi

كوردی سۆرانی ستانده‌رد

1 خۆزگە دەخوازرێت بەو کەسەی بەپێی ڕاوێژی بەدکاران ناڕوات و لە ڕێگای گوناهباران ڕاناوەستێت و لە کۆڕی گاڵتەجاڕان دانانیشێت.

Gade chapit la Kopi




زەبوورەکان 1:1
52 Referans Kwoze  

ئه‌ویش فه‌رمووی: “به‌ڵكو به‌خته‌وه‌ری بۆ ئه‌وانه‌ی كه‌ گوێ له‌ وشه‌ی خودا ده‌گرن و ده‌یپارێزن”.


چونكه‌ په‌روه‌ردگار ڕێگای خوداناسان ده‌پارێزێت، به‌ڵام ڕێگای به‌دكاران له‌ناوده‌چێت.


تامی بكه‌ن و ببینن كه‌ په‌روه‌ردگار چاكه‌، به‌خته‌وه‌ری بۆ ئه‌و كه‌سه‌ی په‌نای بۆ ده‌بات.


هه‌لیلویا. به‌خته‌وه‌ری بۆ ئه‌و كه‌سه‌ی له‌ په‌روه‌ردگار ده‌ترسێت، به‌ ڕاسپارده‌كانی زۆر دڵخۆشه‌.


له‌نێو نوێنیش بیر له‌ پیلانی خراپه‌ ده‌كاته‌وه‌. خۆی ده‌خاته‌ سه‌ر ڕێگایه‌ک كه‌ باش نییه‌، هه‌ڵه‌ ڕه‌ت ناكاته‌وه‌.


بۆیه‌ چه‌كی ته‌واوی خودا هه‌ڵبگرن، تاكو بتوانن له‌ ڕۆژی به‌دكاردا به‌رنگاری بكه‌ن و دوای ته‌واوبوونی هه‌موو شتێک، جێگیربن.


ئه‌ی به‌دكاره‌كان لێم دووركه‌ونه‌وه‌. تاكو ڕاسپارده‌كانی خودای خۆم بپارێزم.


به‌خته‌وه‌ری بۆ پارێزه‌رانی ڕه‌وا، بۆ ئه‌وانه‌ی هه‌موو كاتێ دروستكارن.


پێم له‌سه‌ر زه‌وییه‌كی ته‌خته‌. له‌نێو كۆمه‌ڵه‌كاندا ستایشی په‌روه‌ردگار ده‌كه‌م.


منیش ئه‌وانم دایه‌ ده‌ست دڵڕه‌قیی خۆیان، به‌ ڕاوێژی خۆیان ڕه‌فتار بكه‌ن.


به‌خته‌وه‌ری بۆ ئه‌وانه‌ی ڕاسپارده‌كانی ده‌پارێزن، تاكو مافیان له‌ دره‌ختی ژیان هه‌بێت، له‌ ده‌رگاكانه‌وه‌ بچنه‌ نێو شاره‌كه‌.


ئه‌ی په‌روه‌ردگاری سوپاسالار، به‌خته‌وه‌ری بۆ ئه‌وه‌ی پشت به‌ تۆ ده‌به‌ستێت.


به‌هۆی ئه‌ویش ڕێپێدراویێتیمان وه‌رگرت به‌هۆی باوه‌ڕ بێینه‌ نێو ئه‌م به‌خششه‌ی كه‌ ئێستا تیایدا نیشته‌جێین. شانازیش به‌ هیوای شكۆی خودا ده‌كه‌ین.


به‌خته‌وه‌ری بۆ ئه‌و گه‌له‌ی ئاوای بۆ ببێت. به‌خته‌وه‌ری بۆ ئه‌و گه‌له‌ی په‌روه‌ردگار خوداوه‌ندی بێت.


ئیشۆع پێی فه‌رموو: “تۆما، چونكه‌ منت بینی باوه‌ڕت هێنا؟ به‌خته‌وه‌ری بۆ ئه‌وانه‌ی نه‌یانبینی و باوه‌ڕ ده‌هێنن”.


چونكه‌ به‌سمانه‌ له‌و كاته‌ی به‌سه‌رمان برد به‌ كردنی خواستی نه‌ته‌وه‌كان، له‌ به‌ڕه‌ڵایی و هه‌وه‌سبازی و سه‌رخۆشی و گه‌له‌گان و ئاهه‌نگی مه‌یخواردنه‌وه‌ و بتپه‌رستیی قێزه‌وه‌ن.


ئه‌گه‌ر ئه‌مانه‌تان زانی، به‌خته‌وه‌ری بۆ ئێوه‌ ئه‌گه‌ر په‌یڕه‌وتان كرد.


په‌روه‌ردگار نامۆكان ده‌پارێزێت. یارمه‌تی هه‌تیو و بێوه‌ژنان ده‌دات، به‌ڵام ڕێگای به‌دكاران چه‌وت ده‌كات.


ڕۆڵه‌كه‌ ماچ بكه‌ن، نه‌وه‌ک تووڕه‌ ببێت و له‌ ڕێگای خۆتان ته‌فروتونا بن، چونكه‌ تووڕه‌ییه‌كه‌ی زوو دێته‌ جۆش. به‌خته‌وه‌ری بۆ هه‌موو ئه‌وانه‌ی پشتی پێ ده‌به‌ستن.


به‌خته‌وه‌ری بۆ ئه‌و كه‌سه‌ی كه‌ خوداوه‌ندی یاقوو یارمه‌تیده‌ری بێت و هیوای به‌ په‌روه‌ردگاری خوداوه‌ندی خۆی بێت،


له‌ پیلانی به‌دكاران بمشاره‌وه‌، له‌ كۆمه‌ڵی تاوانباران.


به‌ ڕا و كرده‌وه‌یان ڕازی نه‌بوو. خه‌ڵكی ڕه‌متا بوو كه‌ شارێكی ئیهووده‌، ئه‌ویش چاوه‌ڕوانی پاشایه‌تیی خودای ده‌كرد.


ئیشۆعیش وه‌ڵامی دایه‌وه‌ و پێی فه‌رموو: “به‌خته‌وه‌ری بۆ تۆ، شیمعونی كوڕی یۆنا، چونكه‌ گۆشت و خوێن ئه‌مه‌یان بۆت ئاشكرا نه‌كرد، به‌ڵكو ئه‌و باوكه‌م كه‌ له‌ ئاسماناندایه‌.


Swiv nou:

Piblisite


Piblisite