5 با هه‌موو خه‌ڵک به ڕووخۆشیتان بزانێت. په‌روه‌ردگار نزیكه.
5 با هەموو خەڵک بە ڕووخۆشیتان بزانێت. هاتنەوەی عیسای خاوەن شکۆ نزیکە.
بۆیه پێتان ده‌ڵێم: خه‌می ژیانی خۆتان نه‌بێت. چی ده‌خۆن و چی ده‌خۆنه‌وه، یان بۆ له‌شتان چی ده‌پۆشن. ئایا ژیان له خواردن باشتر نییه؟ یان له‌ش له پۆشاک؟
قسه به كه‌س نه‌ڵێن، ناكۆک نه‌بن، هه‌ستیار بن، له‌گه‌ڵ هه‌موو خه‌ڵک دڵنه‌رمی پیشان بده‌ن.
چونكه دوای ماوه‌یه‌كی زۆر كه‌م، “ئه‌وه‌ی دێت، دێت و دواناكه‌وێت.
پایانی هه‌موو شتێک نزیک بووه‌ته‌وه. بۆیه ژیر و چاوكراوه بن تاكو نوێژ بكه‌ن.
ئێستا شوره‌ییه بۆتان له‌نێوانتاندا سكاڵاكاری هه‌بێت. باشتر نه‌بوو سته‌ملێكراو بن؟ باشتر نه‌بوو فێڵلێكراو بن؟
با واز له كۆبوونه‌وه‌كانمان نه‌هێنین، وه‌ک هه‌ندێک له‌سه‌ری ڕاهاتوون، به‌ڵكو ئامۆژگاریی یه‌كتری بكه‌ین، زیاتریش كه ده‌بینن ڕۆژه‌كه نزیک ده‌بێته‌وه.
“ئه‌وه‌تا خێرا دێم! به‌خته‌وه‌ری بۆ ئه‌وه‌ی وته‌كانی پێشبینیی ئه‌م سیپاره‌یه ده‌پارێزێت”.
بۆیه، ئه‌گه‌ر خۆراك ساتمه به براكه‌م بكات، ئه‌وا تاهه‌تایه گۆشت ناخۆم، نه‌وه‌ك ساتمه به براكه‌م بكه‌م.
بۆیه خه‌می سبه‌ینێ مه‌خۆن، چونكه سبه‌ینێ خه‌می خۆی ده‌خوات. هه‌ر ڕۆژێک خراپیی خۆی به‌سه.
گه‌واهیده‌ری ئه‌مانه ده‌فه‌رمووێ: “به‌ڵێ! خێرا دێم”. ئــامـیــن! وه‌ره، ئــیــشــۆعــی پــه‌روه‌ردگــار.
ده‌گه‌ڕان چ دۆخێک یان چ كاتێكه ڕووحی مه‌سیح دیاری ده‌كات كه تیایاندایه، زوو گه‌واهییان داوه بۆ ئازاره‌كانی مه‌سیح و ئه‌و شكۆمه‌ندیانه‌ی دوای دێت.
هه‌ر یه‌كێك ململانێ بكات له هه‌موو شتێك خۆ ڕاده‌گرێت. ئه‌وانه تاكو تاجێكی له‌ناوچوو به‌ده‌ست بهێنن، به‌ڵام هی ئێمه له‌ناو نه‌چووه.
تاكو خێرا هزرتان نه‌هه‌ژێت و نه‌ترسن، نه به ڕووحێک، نه به وشه‌یه‌ک، نه به په‌یامێک وه‌ک له ئێمه‌وه بێت، بڵێت ڕۆژی مه‌سیح هاتووه.
ئاگاداری خۆتان بن، نه‌وه‌ک دڵتان له‌سه‌ر ڕابواردن و سه‌رخۆشی و خه‌فه‌تی ژیان بێت و ئه‌و ڕۆژه له‌ناكاو به‌سه‌رتاندا بدات.
ئه‌و كه‌سه‌ی ئیشۆعی مه‌سـیحی په‌روه‌ردگـاری خۆش ناوێت با ئـه‌نـاتـیـمـا بێت! مـاره‌ن ئـاتـا!
خۆم وه‌ک پۆڵۆس، به نیانیی مه‌سیح داواتان لێ ده‌كه‌م كه‌وا ده‌ڵێن شه‌رمنم كاتێ ڕووبه‌ڕووم له‌گه‌ڵ ئێوه، به‌ڵام به‌سه‌رتانه‌وه بوێرم كه لێتان دوورم.