4 هه‌میشه به په‌روه‌ردگار دڵشاد بن، دیسان ده‌ڵێمه‌وه، دڵشاد بن.
4 هەمیشە بە عیسای خاوەن شکۆ دڵشاد بن. دیسان دەیڵێمەوە، دڵشاد بن!
له هیوا دڵشادبن، له ته‌نگانه ئارام بگرن، له نوێژكردن په‌یوه‌ست بن،
له كۆتاییدا، برایان، دڵشاد بن به په‌روه‌ردگار! نووسینه‌وه‌ی ئه‌م شتانه ماندووم ناكات، به‌ڵكو بۆ ئاساییشی ئێوه‌یه.
دڵخۆش و شادمان بن، چونكه پاداشتتان گه‌وره‌یه له ئاسمانان. چونكه هه‌ر وه‌هاش پێغه‌مبه‌رانیان پێش ئێوه قاوداوه.
به‌ڵكو دڵخۆش بن وه‌كو به‌شداریتان له ئازاره‌كانی مه‌سیح كرد، تاكو له ئاشكراكردنی شكۆكه‌ی دڵخۆش و شادمان بن.
تا له ژیاندام ستایشی په‌روه‌ردگار ده‌كه‌م، تا ماوم په‌سنی بۆ خودای خۆم ده‌ڵێم.
له نیوه‌ی شه‌ودا پۆڵۆس و شیلا نوێژیان ده‌كرد و ستایشی خودایان ده‌كرد، به‌ندكراوانیش گوێیان لێبو.
به‌ڵام ئه‌وان به دڵشادییه‌وه له‌به‌رده‌م سه‌نهه‌دریم ده‌رچوون، چونكه وا دانران شایانی ئه‌وه بن بۆ ناوی ئه‌و سووكایه‌تییان پێ بكرێت.
به‌ڵام ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر ئێمه یان فریشته‌ی ئاسمان ئینجیلێكمان پێدان، جگه له‌و ئینجیله‌ی ئێمه پێمان دان، با “ئه‌ناتیما” بێت.
ئه‌ی سه‌رڕاستان ده‌نگ هه‌ڵببڕن بۆ په‌روه‌ردگار. ستایشكردن له دڵڕاستان ده‌وه‌شێته‌وه.
وه‌ک خه‌مبار، به‌ڵام هه‌رده‌م دڵشادین، وه‌ک هه‌ژار به‌ڵام زۆر كه‌س ده‌وڵه‌مه‌ند ده‌كه‌ین، وه‌ک هیچمان نه‌بێت و هه‌رچه‌نده هه‌موو شتێكمان هه‌یه.
جا ئێوه‌ش ئاوا دڵشاد بن و له‌گه‌ڵم دڵخۆش بن.