Biblia Todo Logo
Bib sou entènèt

- Piblisite -




پیلیۆس 4:14 - پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی

14 له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا چاكتان كرد كه‌ به‌شداریی ته‌نگانه‌تان كردم.

Gade chapit la Kopi

كوردی سۆرانی ستانده‌رد

14 لەگەڵ ئەوەشدا چاکتان کرد کە بەشداری تەنگانەتان کردم.

Gade chapit la Kopi




پیلیۆس 4:14
14 Referans Kwoze  

به‌ڵام چاكه‌كاری و دابه‌شكردن پشتگوێ مه‌خه‌ن، چونكه‌ ئه‌و جۆره‌ قوربانییانه‌ خودا دڵشاد ده‌كات.


هه‌روه‌ک ئه‌مه‌ ڕاسته‌ كه‌وا سه‌باره‌ت به‌ هه‌مووتان هه‌ست بكه‌م، چونكه‌ ئێوه‌ له‌ دڵی مندان. ئه‌گه‌ر به‌م كۆت و زنجیره‌م بێ، یاخود كاتی به‌رگریم له‌ ئینجیل و چه‌سپاندنی، هه‌مووتان له‌گه‌ڵم به‌شداری له‌ به‌خشش ده‌كه‌ن.


هاوسۆزیی منی به‌ندكراوانتان كرد، كاتێ سامانتان تاڵان كرا به‌ خۆشییه‌وه‌ په‌سه‌ندتان كرد، ده‌زانن له‌ ئاسماناندا سامانی باشترتان هه‌یه‌ و ده‌مێنێته‌وه‌.


ئه‌و كه‌سه‌ی وشه‌كه‌ی فێرده‌كرێت، با فێركاره‌كه‌ی له‌ هه‌موو شتێكی باش به‌شداری پێ بكات.


ڕایانبسپێره‌ چاكه‌ بكه‌ن و له‌ كاری چاكه‌ ده‌وڵه‌مه‌ند بن، ده‌ستواڵا بن له‌ به‌خشین و له‌ یارمه‌تیدان،


به‌ڵام هه‌موو شتێكم هه‌یه‌ و زیادی كردووه‌. ئه‌و شتانه‌ی ئه‌پفرۆدیتۆس له‌لای ئێوه‌ هێنای وه‌رمگرت، شنه‌بای بۆنێكی خۆشه‌، قوربانییه‌كی په‌سندكراوه‌، دڵی خودا خۆش ده‌كات.


گه‌وره‌كه‌ی پێی وت: ئافه‌رم ئه‌ی كۆیله‌ی چاک و ده‌ستپاک! له‌ كه‌م ده‌ستپاک بوویت، زۆرت پێ ده‌سپێرم. وه‌ره‌ ژووره‌وه‌ بۆ خۆشیی گه‌وره‌كه‌ت.


ئه‌مه‌یان به‌ باش زانی و قه‌رزاری ئه‌وانیشن! چونكه‌ ئه‌گه‌ر نه‌ته‌وه‌كان له‌ شته‌ ڕووحییه‌كانی ئه‌وان به‌شدار بوونه‌، له‌سه‌ریانه‌ له‌ شته‌ جه‌سته‌ییه‌كان ڕاژه‌یان بكه‌ن.


من یوخه‌ننه‌نی براتانم، هاوبه‌شتانم له‌ ته‌نگانه‌ و له‌ پاشایه‌تی و دانبه‌خۆداگرتنی ئیشۆعی مه‌سیح، له‌ پێناوی وشه‌ی خودا و گه‌واهیی بۆ ئیشۆعی مه‌سیح له‌ دوورگه‌یه‌ک بووم به‌ په‌تامون ناوده‌برا.


له‌ لایه‌ک تووشی جنێو و ته‌نگانه‌ی ئاشكرا هاتوون، له‌ لایه‌كی دیكه‌ به‌شداری ئه‌وانه‌ن كه‌ وایان پێ ده‌كرێت.


Swiv nou:

Piblisite


Piblisite