Biblia Todo Logo
Bib sou entènèt

- Piblisite -




پیلیۆس 3:9 - پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی

9 له‌ ئه‌ودا بدۆزرێمه‌وه‌، نه‌ک به‌و بێتاوانیه‌ی كه‌ له‌ ته‌وارتدایه‌، به‌ڵكو ئه‌وه‌ی به‌ باوه‌ڕی مه‌سیحه‌، بێتاوانیه‌كه‌ له‌ خوداوه‌یه‌ و به‌ باوه‌ڕه‌،

Gade chapit la Kopi

كوردی سۆرانی ستانده‌رد

9 وەک کەسێک کە لەگەڵ مەسیحدا بووبێتە یەک هەژمارد بکرێم، نەک بە ڕاستودروستی خۆم کە لە شەریعەتەوەیە، بەڵکو لە ڕێگەی باوەڕەوە بە مەسیح، ئەو ڕاستودروستییەی کە لە خوداوەیە و پشت بە باوەڕ دەبەستێت.

Gade chapit la Kopi




پیلیۆس 3:9
56 Referans Kwoze  

چونكه‌ ئه‌وه‌ی گوناهی نه‌ده‌ناسی خودا له‌ پێناوی ئێمه‌ كردییه‌ گوناه‌، تاكو له‌ ئه‌ودا ببینه‌ بێتاوانیی خودا.


به‌ڵام ئێوه‌ به‌هۆی ئه‌و له‌ ئیشۆعی مه‌سیحدان، ئه‌وه‌ی له‌ خوداوه‌ بۆمان بووه‌ دانایی و بێتاوانی و پارساكردن و قوربانی.


ده‌زانین مرۆڤ به‌ كاركردن به‌ ته‌ورات بێتاوان ناكرێ، به‌ڵكو به‌ باوه‌ڕ به‌ ئیشۆعی مه‌سیح. جا ئێمه‌ باوه‌ڕمان به‌ ئیشۆعی مه‌سیح هێنا تاكو به‌ باوه‌ڕ به‌ مه‌سیح بێتاوان بكرێین، ئه‌مه‌ش نه‌ک به‌ كاركردن به‌ ته‌ورات، چونكه‌ له‌ ڕێی كاركردن به‌ ته‌ورات كه‌س بێتاوان ناكرێت.


كه‌واته‌ ئێستا تاوانباركردن بۆ ئه‌وانه‌ نییه‌ كه‌ له‌ ئیشۆعی مه‌سیحدان، ئه‌وانه‌ی به‌پێی جه‌سته‌ ڕه‌فتار ناكه‌ن، به‌ڵكو به‌پێی ڕووح


چونكه‌ تیایدا بێتاوانكردن له‌ خوداوه‌ ئاشكرا كراوه‌، هه‌ر له‌ ده‌ستپێكردنه‌وه‌ تا پایان به‌ باوه‌ڕه‌، وه‌ک نووسراوه‌: {خوداناس به‌ باوه‌ڕ ده‌ژیێت}.


نه‌ک به‌هۆی كاری خوداناسی كه‌ ئێمه‌ كردوومانه‌، به‌ڵكو به‌گوێره‌ی میهره‌بانیی خۆی ڕزگاری كردین، به‌ شوشتنی له‌دایكبوونه‌وه‌ و نوێكردنه‌وه‌ی ڕووحی پارسا،


ئه‌وه‌ی ڕزگاری كردین و به‌ بانگه‌وازێكی پارسا بانگی كردین، نه‌ک به‌گوێره‌ی كردارمان، به‌ڵكو به‌گوێره‌ی مه‌به‌ست و به‌خششی خۆی كه‌ پێش ده‌ستپێكی زه‌مانه‌ ئه‌زه‌لیه‌كان به‌ ئیشۆعی مه‌سیح پێمان دراوه‌،


كه‌واته‌ ئه‌گه‌ر یه‌كێک له‌ مه‌سیحدا بێت، ئافریده‌یه‌كی نوێیه‌: شته‌ كۆنه‌كان به‌سه‌رچوون، ئه‌وه‌تا هه‌مووی نوێ بووه‌وه‌.


به‌گوێره‌ی دڵگه‌رمی چه‌وسێنه‌ری وارگه‌ بووم، به‌گوێره‌ی خوداناسی له‌ ته‌وراته‌وه‌ بێ گله‌یی بووم.


چونكه‌ دڵ باوه‌ڕی پێ ده‌هێنت بۆ بێتاوانبوون، زاریش دانی پێ ده‌نێت بۆ ڕزگاری.


چونكه‌ ئه‌وه‌ی له‌ توانای ته‌وراتدا نه‌بوو، له‌وه‌ی به‌ جه‌سته‌ لاواز بوو، خودا به‌ ناردنی ڕۆڵه‌كه‌ی خۆی له‌ شێوه‌ی جه‌سته‌ی گوناهبار و له‌پێناوی گوناه‌. له‌ جه‌سته‌دا گوناهی تاوانبار كرد،


بڕۆن و واتای ئه‌مه‌ فێربن: {میهره‌بانیم ده‌وێ نه‌ک قوربانی}. چونكه‌ نه‌هاتووم بێگوناهه‌كان بانگ بكه‌م بۆ تۆبه‌كردن، به‌ڵكو گوناهباران”.


له‌گه‌ڵ به‌نده‌ی خۆت مه‌كه‌وه‌ دادگایی، چونكه‌ كه‌س نییه‌ له‌ به‌رده‌م تۆ بێتاوان ده‌ربچێت.


كێ‌ هه‌ست به‌ هه‌ڵه‌كانی خۆی ده‌كات؟ گوناهه‌ شاراوه‌كانم ببه‌خشه‌.


هه‌موو پێكه‌وه‌ ڕوویان وه‌رگێڕا، هه‌موو گه‌نده‌ڵ بوون. كه‌س نییه‌ چاكه‌ بكات، ته‌نانه‌ت یه‌كێكیش نییه‌.


هه‌ر كه‌سێک گوناه‌ بكات سه‌رپێچی ده‌كات، چونكه‌ گوناه‌ سه‌رپێچییه‌.


شیمعون په‌تڕۆس، به‌نده‌ و په‌یامبه‌ری ئیشۆعی مه‌سیح، بۆ ئه‌وانه‌ی به‌ بێتاوانیی خوداوه‌ندمان و ئیشۆعی مه‌سیحی ڕزگاریده‌ره‌وه‌ باوه‌ڕێكی به‌هاداری وه‌ک ئێمه‌یان ده‌ستكه‌وتووه‌:


چونكه‌ هه‌موومان له‌ زۆر شت ساتمه‌ ده‌كه‌ین. ئه‌گه‌ر یه‌كێک هه‌یه‌ له‌ قسه‌كردن ساتمه‌ ناكات، ئه‌وه‌ مرۆڤێكی ته‌واوه‌ و ده‌توانێت جڵه‌وی هه‌موو له‌ش بگرێته‌ ده‌ست.


به‌ دوو شتی نه‌گۆڕ كه‌ خودا تیایاندا درۆ ناكات، بۆ ئه‌وه‌ی دڵنه‌وایی به‌هێزمان هه‌بێت، ئێمه‌ كه‌ په‌نامان برده‌ به‌ر ده‌ستگرتن به‌و هیوایه‌ی كه‌ له‌پێشمانه‌.


سڵاو له‌ ئه‌ندرونیكۆس و یونیاسی خزمانم بكه‌ن، كه‌ له‌گه‌ڵم به‌ند كرابوون، ئه‌وانه‌ی له‌نێو په‌یامبه‌راندا ناودارن، پێش من له‌ مه‌سیحدا بوون.


تاكو چۆن گوناه‌ به‌ مه‌رگ حوكمڕانیی كرد، ئاواش به‌ بێتاوانی به‌خشش حوكمڕانی ده‌كات بۆ ژیانی جاویدانی به‌ ئیشۆعی مه‌سیحی په‌روه‌ردگارمان.


Swiv nou:

Piblisite


Piblisite