2 چاوببڕنه سه‌گه‌كان، چاوببڕنه به‌دكاران، چاوببڕنه جه‌سته‌بڕه‌كان.
2 ئاگاداری سەگەکان بن، ئاگاداری بەدکاران و جەستەبڕەکان بن!
چونكه ئه‌مانه په‌یامبه‌ری درۆزنن، كارگه‌ری فێڵبازن، خۆیان بۆ شێوه‌ی په‌یامبه‌ری مه‌سیح ده‌گۆڕن.
ده‌ڵێن كه‌وا خودا ده‌ناسن، به‌ڵام به كرده‌وه‌یان نكۆڵیی لێده‌كه‌ن، ئه‌وانه قێزه‌وه‌نن، گوێڕایه‌ڵ نین، به‌كه‌ڵكی هیچ چاكه‌كارییه‌ک نایه‌ن.
سه‌گه‌كان و جادووگه‌ران و داوێنپیسان و بكوژان و بتپه‌رستان و هه‌موو درۆزن و ئه‌وانه‌ی حه‌ز له درۆ ده‌كه‌ن له ده‌ره‌وه ده‌بن.
ئه‌گه‌ر په‌لاماری یه‌كتری بده‌ن و یه‌كتری بخۆن، ئاگاداربن یه‌كتری له‌ناونه‌به‌ن.
ئه‌وانه پایانیان له‌ناوچوونه، خوداوه‌ندیان سكیانه و شكۆیان شه‌رمه‌زارییانه، بیریان له‌سه‌ر شتی زه‌مینییه.
چونكه له ئیشۆعی مه‌سیحدا خروسه‌بڕان و خروسه‌نه‌بڕان سوودیان نییه، به‌ڵكو ئه‌و باوه‌ڕه‌ی به خۆشویستن كارده‌كات.
چونكه سه‌گ ده‌وریان داوم. كۆمه‌ڵی به‌دكارێک ئابڵوقه‌یان داوم. ده‌ست و پێیان كون كردم.
ئاگادار بن له پێغه‌مبه‌رانی درۆزن، كه له پێستی به‌رخدا بۆ لاتان دێن، به‌ڵام له‌نێوه‌وه گورگی دڕنده‌ن!
گیانم له شمشێر ده‌رباز بكه. تاقه ژیانم له چنگی سه‌گ.
به‌ڵام ترسنۆكه‌كان و بێباوه‌ڕان و قێزه‌وه‌نان، بكوژان و داوێنپیسان و جادووگه‌ران، بتپه‌رستان و هه‌موو درۆزنان، به‌شیان له ده‌ریاچه‌ی به ئاگر و گۆگرد داگیرساوه كه مه‌رگی دووه‌مه”.
ئه‌وه‌تا ئاوا له‌وانه‌ی كه‌نیشتی شه‌یتان ده‌كه‌م، ئه‌وانه‌ی ده‌ڵێن جووین و جووش نین، به‌ڵكو درۆ ده‌كه‌ن، وایان لێ ده‌كه‌م بێن و له‌به‌رده‌م پێیه‌كانت كڕنۆش ببه‌ن و بزانن تۆم خۆشویستووه.
چونكه كه‌سانێک به دزییه‌وه هاتوونه‌ته ناوه‌وه، له‌كۆنه‌وه بۆ ئه‌م حوكمه نووسراون، خوانه‌ناسن، به‌خششی خوداوه‌ندمان بۆ به‌ڕه‌ڵایی ده‌گۆڕن و نكۆڵی له ئیشۆعی مه‌سیح ده‌كه‌ن، تاقه سه‌روه‌ر و په‌روه‌ردگارمان.
باوه‌ڕ و ویژدانێكی چاكت هه‌یه. هه‌ندێک ڕه‌تیان كرده‌وه، جا له‌لایه‌نی باوه‌ڕه‌وه كه‌شتییان تێكشكا،
چونكه ئێمه خروسه‌بڕانین، كه به ڕووحی خودا ده‌په‌رستین و شانازی به ئیشۆعی مه‌سیح ده‌كه‌ین و پشت به جه‌سته نابه‌ستین
برایان، ئێوه بۆ ئازادی بانگ‌كراون، به‌ڵام ئازادی مه‌قۆزنه‌وه بۆ جه‌سته، به‌ڵكو به خۆشویستن ڕاژه‌ی یه‌كتری بكه‌ن.
چونكه ئه‌وه‌ی به ڕواڵه‌ت جووه، ئه‌وا جوو نیه، ئه‌و خروسه‌بڕانه‌ش له گۆشت و به ڕواڵه‌ته، خروسه‌بڕان نیه،
پارسا مه‌ده‌نه سه‌گ، مرواریشتان فڕێ مه‌ده‌نه به‌رده‌می به‌راز، نه‌وه‌ک پێشێلیان بكه‌ن و ڕوو وه‌رگێڕن و پارچه پارچه‌تان بكه‌ن.
ئاگام له كردار و ته‌نگانه و هه‌ژاریته، هه‌رچه‌نده تۆ ده‌وڵه‌مه‌ندیت. هه‌روه‌ها ئاگام له هه‌ڵبه‌ستنی ئه‌وانه‌یه كه ده‌ڵێن جووین و جووش نین، به‌ڵكو له كه‌نیشتی شه‌یتاندان.
ئه‌و په‌نده ڕاسته‌یان له‌سه‌ر ده‌چه‌سپێت: “سه‌گێک گه‌ڕایه‌وه سه‌ر ڕشانه‌وه‌كه‌ی و به‌رازی شۆردراو گه‌ڕایه‌وه نێو چڵپاو”.
ئه‌و كاته زۆركه‌س ساتمه‌ده‌كه‌ن و یه‌كتری ڕاده‌ست ده‌كه‌ن و ڕقیان له یه‌كتر ده‌بێته‌وه.
ئه‌ی به‌دكاره‌كان لێم دووركه‌ونه‌وه. تاكو ڕاسپارده‌كانی خودای خۆم بپارێزم.