Biblia Todo Logo
Bib sou entènèt

- Piblisite -




پیلیۆس 3:15 - پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی

15 با هه‌موو پێگه‌یشتووان كه‌ نێوانماندان بیر له‌مه‌ بكه‌نه‌وه‌. ئه‌گه‌ر بیرتان له‌ شتێكی جیاوازیش كرده‌وه‌، خودا ئه‌مه‌شتان بۆ ئاشكرا ده‌كات.

Gade chapit la Kopi

كوردی سۆرانی ستانده‌رد

15 با هەموو ئەوانەمان کە لە ڕووی ڕۆحییەوە پێگەیشتووین، ئاوا بیر بکەینەوە، ئەگەر بیرتان لە شتێکی جیاوازیش کردەوە، خودا ئەمەشتان بۆ ئاشکرا دەکات.

Gade chapit la Kopi




پیلیۆس 3:15
21 Referans Kwoze  

ئه‌گه‌ر كه‌سێک بیه‌وێت به‌ خواستی ئه‌و بكات، له‌ فێركردن ده‌زانێت، ئاخۆ هی خودایه‌ یان له‌ خۆمه‌وه‌ ده‌دوێم.


به‌ڵام من له‌ په‌روه‌ردگاره‌وه‌ متمانه‌م پێتان هه‌یه‌ كه‌ به‌ شێوه‌یه‌كی دیكه‌ بیرناكه‌نه‌وه‌. جا ئه‌وه‌ی بتانشێوێنێ حوكمی خۆی وه‌رده‌گرێت، هه‌ر چ كه‌سێک بێت.


ئێمه‌ له‌نێو پێگه‌یشتووان به‌ دانایی ده‌دوێین، به‌ڵام داناییه‌ك نه‌ له‌م ڕۆژگاره‌یه‌ و نه‌ له‌ سه‌رۆكه‌كانی ئه‌م ڕۆژگاره‌یه‌، كه‌ له‌ناوده‌چن.


ئه‌په‌فراسی به‌نده‌ی ئیشۆعی مه‌سیح، ئه‌ویش له‌ خۆتانه‌ و سڵاوتان لێده‌كات، هه‌رده‌م له‌ نوێژه‌كانی له‌ پێناوتان تێده‌كۆشێت، تاكو له‌ ته‌واویدا جێگیر بن و ته‌واو پڕ بن له‌ هه‌موو خواستی خودا.


برایان، له‌ بیركردنه‌وه‌دا منداڵ مه‌بن. له‌ خراپه‌دا وه‌ك منداڵ بن، به‌ڵام له‌ بیركردنه‌وه‌دا پێگه‌یشتوو بن.


بۆیه‌ ئێوه‌ ته‌واو بن، وه‌ک ئه‌و باوكه‌تان وا له‌ئاسماناندایه‌ ته‌واوه‌”.


به‌ڵام خۆراكی پته‌و بۆ پێگه‌یشتووانه‌، ئه‌وانه‌ی به‌هۆی مه‌شق هه‌سته‌كانیان له‌سه‌ر جیاكردنه‌وه‌ی چاكه‌ و خراپه‌ ڕاهاتووه‌.


ئه‌وه‌ی ڕاده‌گه‌یه‌نین، هه‌موو مرۆڤێكی پێ ئاگادار ده‌كه‌ینه‌وه‌ و به‌وپه‌ڕی داناییه‌وه‌ هه‌موو مرۆڤێک فێرده‌كه‌ین، تاكو هه‌ر مرۆڤێک له‌ ئیشۆعی مه‌سیحدا به‌ ته‌واوی پێشكه‌ش بكه‌ین.


به‌ڵام ئێمه‌ی به‌هێز له‌سه‌رمانه‌ به‌رگه‌ی كه‌موكوڕی لاوازان بگرین و خۆمان ڕازی نه‌كه‌ین.


جا ئێوه‌ كه‌ به‌دكارن، بزانن دیاریی باش بده‌نه‌ منداڵه‌كانتان، باوک كه‌ له‌ ئاسمانه‌، چه‌ند زیاتر ڕووحی پارسا ده‌داته‌ ئه‌وانه‌ی لێی داوا ده‌كه‌ن”.


به‌ڵام ئه‌وه‌ی وشه‌كه‌ی بپارێزێت، ئه‌وا به‌ ڕاستی خۆشویستنی خودا له‌مه‌دا ته‌واوه‌. به‌مه‌ ده‌زانین ئێمه‌ له‌و داین:


تاكو مرۆڤی خودا ته‌واو بێت، ئاماده‌ بێت بۆ هه‌موو كارێكی چاک.


له‌ پێغه‌مبه‌راندا نووسراوه‌: {هه‌موو له‌ خوداوه‌ فێرده‌بن}. جا ئه‌وه‌ی له‌ باوكه‌وه‌ بیستبێتی و فێربووبێت دێته‌ لام.


داوا ده‌كه‌م تاكو خوداوه‌ندی ئیشۆعی مه‌سیحی په‌روه‌ردگارمان، باوكی شكۆ، ڕووحی دانایی و ئاشكراكردنتان له‌ ناسینی خۆی بداتێ.


ده‌رباره‌ی خۆشویستنی برایانه‌، پێویست ناكات بۆتان بنووسم، چونكه‌ خۆتان له‌ خوداوه‌ فێربوون یه‌كتریتان خۆشبووێ.


Swiv nou:

Piblisite


Piblisite