Biblia Todo Logo
Bib sou entènèt

- Piblisite -




پیلیۆس 3:13 - پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی

13 برایان، من وا دانانێم كه‌ به‌ده‌ستم هێناوه‌. به‌ڵام شتێک ده‌كه‌م: ئه‌وه‌ی دواوه‌ له‌ یاد ده‌كه‌م و به‌ره‌و ئه‌وه‌ی پێشه‌وه‌ ده‌رده‌په‌ڕم.

Gade chapit la Kopi

كوردی سۆرانی ستانده‌رد

13 خوشکان، برایان، من وا دانانێم کە بەدەستم هێناوە، بەڵام تەنها یەک شت دەکەم: ڕابردوو لەبیر دەکەم و بەرەو داهاتوو بەوپەڕی کۆششەوە هەنگاو دەنێم،

Gade chapit la Kopi




پیلیۆس 3:13
15 Referans Kwoze  

ئیشۆعیش پێی فه‌رموو: “كه‌سێک ده‌ست له‌سه‌ر گاسن دابنێت و ئاوڕ له‌ دواوه‌ بداته‌وه‌، به‌كه‌ڵكی پاشایه‌تیی خودا نایه‌ت”.


من ناڵێم ئێستا هه‌موو ئه‌مانه‌م به‌ده‌ست هێناوه‌ یان گه‌یشتوومه‌ته‌ ته‌واوی، به‌ڵام تێده‌كۆشم ئه‌وه‌ به‌ده‌ست بهێنم كه‌ ئیشۆعی مه‌سیح له‌ پێناویدا منی به‌ده‌ستهێنا.


یه‌ک شتم له‌ په‌روه‌ردگار ده‌وێت، ئه‌وه‌ی لێ‌ داوا ده‌كه‌م: كه‌ هه‌موو ڕۆژانی ژیانم له‌ ماڵی په‌روه‌ردگار نیشته‌جێبم، تا ته‌ماشای جوانی په‌روه‌ردگار بكه‌م و له‌ په‌رستگاكه‌ی ورد ببمه‌وه‌.


له‌مه‌ش زیاتر له‌به‌ر به‌رزیی ناسینی ئیشۆعی مه‌سیحی په‌روه‌ردگارم هه‌موو شتێک به‌ زیان ده‌زانم، كه‌ له‌ پێناوی هه‌موو شتێكم دۆڕاند و به‌ خاشاكی ده‌زانم، تاكو مه‌سیح ببه‌مه‌وه‌ و


بۆیه‌ كه‌ وازمان له‌ فێركردنی سه‌ره‌تایی ده‌رباره‌ی مه‌سیح هێنا، تا به‌ره‌و پێگه‌یشتن بڕۆین، دیسان بناغه‌ڕێژی ناكه‌ین بۆ تۆبه‌كردن له‌ كرداره‌ مردووه‌كان و باوه‌ڕهێنان به‌ خودا،


كه‌واته‌ خۆشه‌ویستانم، وه‌ک هه‌رده‌م گوێڕایه‌ڵ بوون، نه‌ک ته‌نها كه‌ له‌لاتانم، به‌ڵكو ئێستا زیاتریش كه‌ له‌لاتان نیم، به‌ ترس و له‌رزه‌وه‌ بۆ ڕزگاریتان به‌رده‌وام بن له‌ كاركردن،


به‌ڵام یه‌ک شت پێویسته‌، مه‌ریه‌م به‌شه‌ چاكه‌كه‌ی هه‌ڵبژارد كه‌ لێی ناسه‌ندرێته‌وه‌”.


به‌ڵام خۆشه‌ویستان، ته‌نها ئه‌م شته‌تان له‌یاد نه‌چێت، ڕۆژێک له‌لای په‌روه‌ردگار وه‌ک هه‌زار ساڵه‌ و هه‌زار ساڵیش وه‌ک ڕۆژێكه‌.


كه‌واته‌ له‌مه‌ولا كه‌س به‌گوێره‌ی جه‌سته‌ ناناسین. ئه‌گه‌ر مه‌سیحمان به‌گوێره‌ی جه‌سته‌ ناسی، ئیتر له‌مه‌ولا نایناسین.


ئه‌ی كچ، گوێ‌ بگره‌ و له‌به‌ر چاوتی بگره‌ و گوێ‌ شل بكه‌، گه‌له‌كه‌ت و بنه‌ماڵه‌كه‌ت له‌ بیر بكه‌.


Swiv nou:

Piblisite


Piblisite