Biblia Todo Logo
Bib sou entènèt

- Piblisite -




پیلیۆس 3:10 - پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی

10 تاكو بیناسم و هێزی هه‌ستانه‌وه‌كه‌ی بزانم و هاوبه‌شی ئازاره‌كانی بم، وه‌ک ئه‌و بم له‌ مردنی،

Gade chapit la Kopi

كوردی سۆرانی ستانده‌رد

10 ئامانجم ئەوەیە مەسیح بناسم و هێزی هەستانەوەکەی بزانم و هاوبەشی ئازاری بم، وەک ئەو بم لە مردنی،

Gade chapit la Kopi




پیلیۆس 3:10
34 Referans Kwoze  

من له‌گه‌ڵ مه‌سیح له‌خاچدرام، ئیتر من نیم ئه‌وه‌ی ده‌ژیێت، به‌ڵكو مه‌سیحه‌ له‌ مندا ده‌ژیێت. ئێستاش كه‌وا به‌ جه‌سته‌ ده‌ژیم، ئه‌وا به‌ باوه‌ڕ به‌ ڕۆڵه‌ی خودا ده‌ژیم، ئه‌وه‌ی منی خۆشویست و له‌پێناوی من خۆی به‌ده‌سته‌وه‌ دا.


ئه‌گه‌ر ڕۆڵه‌ بین، میراتگریشین، میراتگری خودا و هاومیراتی مه‌سیح، ئه‌گه‌ر له‌گه‌ڵ ئه‌و ئازار بچێژین، بۆ ئه‌وه‌ی تاكو له‌گه‌ڵ ئه‌و شكۆدار بین.


له‌مه‌ش زیاتر له‌به‌ر به‌رزیی ناسینی ئیشۆعی مه‌سیحی په‌روه‌ردگارم هه‌موو شتێک به‌ زیان ده‌زانم، كه‌ له‌ پێناوی هه‌موو شتێكم دۆڕاند و به‌ خاشاكی ده‌زانم، تاكو مه‌سیح ببه‌مه‌وه‌ و


به‌مه‌ ده‌زانین ئه‌ومان ناسیوه‌: ئه‌گه‌ر ڕاسپارده‌كانی بپارێزین.


بۆیه‌ ئه‌گه‌ر له‌گه‌ڵ مه‌سیحدا هه‌ستاونه‌ته‌وه‌، بۆ ئه‌و شتانه‌ی سه‌ره‌وه‌ كۆشش بكه‌ن، له‌وێ مه‌سیح له‌لای ڕاستی خودا دانیشتووه‌.


ئێستا دڵشادم به‌ ئازاره‌كانم له‌ پێناوی ئێوه‌دا و پاشماوه‌ی ته‌نگانه‌ی مه‌سیح له‌ جه‌سته‌ی خۆمدا ته‌واوده‌كه‌م، له‌ پێناوی له‌شی ئه‌و، كه‌ وارگه‌یه‌.


چونكه‌ وه‌ک ئازاره‌كانی مه‌سیح تیاماندا زیاد ده‌بێت، به‌هۆی مه‌سیحه‌وه‌ دڵنه‌واییشمان زیاد ده‌بێت.


پیرۆزه‌ خودا باوكی په‌روه‌ردگارمان ئیشۆعی مه‌سیح، كه‌ به‌گوێره‌ی به‌زه‌ییه‌ فراوانه‌كه‌ی له‌دایكبوونه‌وه‌ی پێ به‌خشین بۆ هیوایه‌كی زیندوو، به‌ هه‌ستانه‌وه‌ی ئیشۆعی مه‌سیح له‌نێو مردووان،


چونكه‌ هه‌رچه‌نده‌ له‌ لاوازیدا له‌خاچدرا، به‌ڵام به‌ هێزی خودا زیندووه‌. ئێمه‌ش له‌ودا لاوازین، كه‌چی به‌ هێزی خودا له‌گه‌ڵ ئه‌ودا بۆ ئێوه‌ ده‌ژین.


به‌ڵام ئه‌وه‌ی وشه‌كه‌ی بپارێزێت، ئه‌وا به‌ ڕاستی خۆشویستنی خودا له‌مه‌دا ته‌واوه‌. به‌مه‌ ده‌زانین ئێمه‌ له‌و داین:


ژیانی جاویدانیش ئه‌مه‌یه‌: كه‌ تۆ بناسن، ته‌نها خودای ڕاسته‌قینه‌ و ئیشۆعی مه‌سیح، ئه‌وه‌ی ناردووته‌.


چونكه‌ ئه‌وانه‌ی پێشتر ناسیبوونی، پێشتر دیاری كردن بۆ ئه‌وه‌ی وه‌ک وێنه‌ی ڕۆڵه‌كه‌ی ئه‌ویان لێ بێت، تاكو له‌نێو برایانی زۆردا ئه‌و ببێته‌ نۆبه‌ره‌.


زیندووه‌كه‌م، مردوو بووم، ئه‌وه‌تا تاهه‌تایه‌ زیندووم! ئامین. كلیله‌كانی دۆڵی بێبن و مه‌رگم پێیه‌.


ئێوه‌ش به‌ گوناه‌ و خروسه‌بڕانی جه‌سته‌تان مردووبوون، له‌گه‌ڵیدا زیندووی كردنه‌وه‌، له‌ هه‌موو گوناهه‌كانتان خۆشبوو.


تاكو هه‌موومان بگه‌ینه‌ یه‌كێتیی باوه‌ڕ و ناسینی ڕۆڵه‌ی خودا، ببینه‌ مرۆڤێكی پێگه‌یشتوو، بگه‌ینه‌ ئاستی ته‌واوی باڵای مه‌سیح.


ئه‌وه‌ی له‌ مه‌رگێكی ئاوا گه‌وره‌ ده‌ربازی كردین و ده‌ربازمان ده‌كات. هیوامان پێی هه‌یه‌ كه‌ دواتریش ده‌ربازمان ده‌كات،


كه‌س له‌ منی ناستێنێت، به‌ڵكو خۆم دایده‌نێم. ده‌سه‌ڵاتم هه‌یه‌ دایبنێم و ده‌سه‌ڵاتم هه‌یه‌ بیبه‌مه‌وه‌. ئه‌م ڕاسپارده‌یه‌م له‌ باوكمه‌وه‌ وه‌رگرتووه‌”.


ئه‌ویش پێی فه‌رموون: “جامی من ده‌خۆنه‌وه‌ و وه‌كو من ڕه‌نگ ده‌كرێن، به‌ڵام دانیشتن له‌لای ڕاست و چه‌پمه‌وه‌، بۆ من نییه‌ بیده‌م، به‌وانه‌ نه‌بێت كه‌ باوكم بۆی ئاماده‌ كردوون”.


وه‌ک نووسراوه‌: {له‌ پێناوی تۆ به‌ درێژایی ڕۆژ ڕووبه‌ڕووی مه‌رگ ده‌بینه‌وه‌، وه‌ک كاوڕ بۆ سه‌ربڕین داده‌نرێین}.


ئیتر با كه‌س گرفتم بۆ دروست نه‌كات، چونكه‌ په‌رجوه‌كانی ئیشۆعی په‌روه‌ردگارم له‌ له‌شدا هه‌ڵگرتووه‌.


به‌ڵام به‌ ڕه‌وای ده‌زانم، تاكو له‌م خانووه‌دابم، به‌ وریاكردنه‌وه‌ وه‌بیرتان بهێنمه‌وه‌،


Swiv nou:

Piblisite


Piblisite