Biblia Todo Logo
Bib sou entènèt

- Piblisite -




پیلیۆس 2:7 - پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی

7 به‌ڵكو خۆی به‌تاڵ كرد، شێوه‌ی به‌نده‌ی وه‌رگرت، وه‌ک شێوه‌ی مرۆڤی لێهات،

Gade chapit la Kopi

كوردی سۆرانی ستانده‌رد

7 بەڵکو خۆی کردە هیچ، شێوەی بەندەی وەرگرت، وەک مرۆڤی لێهات،

Gade chapit la Kopi




پیلیۆس 2:7
31 Referans Kwoze  

چونكه‌ به‌خششی ئیشۆعی مه‌سیحی په‌روه‌ردگارمان ده‌زانن، هه‌رچه‌نده‌ ده‌وڵه‌مه‌نده‌، له‌ پێناوی ئێوه‌دا بووه‌ هه‌ژار، تا ئێوه‌ به‌ هه‌ژاری ئه‌و ده‌وڵه‌مه‌ند بن.


هه‌روه‌ک ڕۆڵه‌ی مرۆڤ كه‌ نه‌هاتووه‌ تاكو ڕاژه‌ بكرێت، به‌ڵكو ڕاژه‌ بكات و ژیانی خۆی له‌جیاتی زۆر كه‌س به‌خت بكات”.


وشه‌كه‌ش بووه‌ جه‌سته‌ و له‌ نێوماندا نیشته‌جێ بوو. شكۆی ئه‌ومان بینی، وه‌ک شكۆی تاقانه‌یه‌ک له‌ باوكه‌وه‌، پڕ له‌ به‌خشش و ڕه‌وا.


چونكه‌ ئه‌وه‌ی له‌ توانای ته‌وراتدا نه‌بوو، له‌وه‌ی به‌ جه‌سته‌ لاواز بوو، خودا به‌ ناردنی ڕۆڵه‌كه‌ی خۆی له‌ شێوه‌ی جه‌سته‌ی گوناهبار و له‌پێناوی گوناه‌. له‌ جه‌سته‌دا گوناهی تاوانبار كرد،


به‌ڵام كه‌ پڕی زه‌مانه‌ داهات، خودا ڕۆڵه‌ی خۆی نارد، له‌ كچێک له‌دایكبوو، له‌ سایه‌ی ته‌ورات له‌دایكبوو،


چونكه‌ كاهینی باڵایه‌كمان نییه‌ كه‌ نه‌توانێ سكی به‌ لاوازییه‌كانمان بسووتێ، به‌ڵكو وه‌كو ئێمه‌ له‌ هه‌موو شتێک تاقی كراوه‌ته‌وه‌، به‌ڵام بێ گوناه‌.


چونكه‌ مه‌سیحیش خۆی ڕازی نه‌كرد، به‌ڵكو وه‌ک نووسراوه‌: {جنێوی جنێوده‌رانت كه‌وته‌ سه‌ر من}.


بڕوانینه‌ ئیشۆع، پێشڕه‌و و ته‌واوكاری باوه‌ڕمان، ئه‌وه‌ی له‌ پێناوی ئه‌و شادییه‌ی له‌پێشی دانرابوو، به‌رگه‌ی خاچی گرت و شه‌رمه‌زاری به‌ سووک وه‌رگرت، جا له‌ لای ڕاستی ته‌ختی خودا دانیشت.


چونكه‌ كێ گه‌وره‌یه‌، ئه‌وه‌ی پاڵی داوه‌ یان ئه‌وه‌ی ڕاژه‌ ده‌كات؟ ئه‌وه‌ نییه‌ كه‌ پاڵی داوه‌؟ به‌ڵام من له‌نێوانتان وه‌ک ئه‌وه‌م كه‌ ڕاژه‌ ده‌كات.


چونكه‌ ده‌ڵێم، مه‌سیح له‌به‌ر ڕه‌وای خودا بووه‌ ڕاژه‌وانی خروسه‌بڕاوان، تاكو به‌ڵێنه‌كانی باوكان جێگیر بكات،


ئه‌وه‌ی له‌ شێوه‌ی خودا بوو، نه‌یویست به‌نهینیشه‌وه‌ خۆی له‌گه‌ڵ خودا یه‌كسان بكات،


به‌ڵام من كرمێكم نه‌ک مرۆڤ. مایه‌ی ڕیسوای ئاده‌میزادان و سووكایه‌تی خه‌ڵک.


{ئه‌وه‌تا ڕۆڵه‌كه‌م كه‌ هه‌ڵمبژاردووه‌، خۆشه‌ویستم كه‌ پێی دڵشادم، ڕووحی خۆمی ده‌خه‌مه‌ سه‌ر، جا هه‌واڵی ڕه‌وا به‌ نه‌ته‌وه‌كان ده‌گه‌یه‌نێت.


یادی به‌ندكراوان بكه‌ن هه‌روه‌ک له‌گه‌ڵیان به‌ند كرابن، زۆرلێكراوانیش وه‌ک خۆتان له‌گه‌ڵ ئه‌ودا زۆرلێكراو بن.


سه‌باره‌ت به‌ ڕۆڵه‌كه‌ی كه‌ به‌گوێره‌ی جه‌سته‌ له‌ نه‌وه‌ی داوید په‌یدابوو،


وه‌ڵامی دانه‌وه‌ و پێی فه‌رمون: “یه‌كه‌مجار ئیلییا دێت و هه‌موو شتێک ڕێک ده‌خاته‌وه‌. ئه‌ی چۆن ده‌رباره‌ی ڕۆڵه‌ی مرۆڤ نووسراوه‌ كه‌ ده‌بێت زۆر ئازار بچێژێت و سووكایه‌تی پێ بكرێت؟


چونكه‌ هه‌رچه‌نده‌ له‌ لاوازیدا له‌خاچدرا، به‌ڵام به‌ هێزی خودا زیندووه‌. ئێمه‌ش له‌ودا لاوازین، كه‌چی به‌ هێزی خودا له‌گه‌ڵ ئه‌ودا بۆ ئێوه‌ ده‌ژین.


Swiv nou:

Piblisite


Piblisite