Biblia Todo Logo
Bib sou entènèt

- Piblisite -




پیلیۆس 2:29 - پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی

29 كه‌واته‌ به‌وپه‌ڕی شادییه‌وه‌ له‌ په‌روه‌ردگار پێشوازی لێ بكه‌ن و ڕێز له‌وانه‌ی وه‌ک ئه‌و بگرن،

Gade chapit la Kopi

كوردی سۆرانی ستانده‌رد

29 کەواتە بەوپەڕی شادییەوە بە ناوی مەسیحی خاوەن شکۆوە پێشوازی لێ بکەن و ڕێز لەوانەی وەک ئەو بگرن،

Gade chapit la Kopi




پیلیۆس 2:29
21 Referans Kwoze  

ئه‌و پیرانه‌ی باش به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ده‌كه‌ن، شایانی ڕێزێكی دووقاتن، به‌ تایبه‌ت ئه‌وانه‌ی ڕه‌نج ده‌ده‌ن له‌ وشه‌ و فێركردن.


ئیتر برایان، داواتان لێ ده‌كه‌ین ڕێزی ئه‌وانه‌ بگرن كه‌ له‌نێوانتاندا ڕه‌نج ده‌ده‌ن و له‌ په‌روه‌ردگار سه‌رپه‌رشتیتان ده‌كه‌ن و ئاگادارتان ده‌كه‌نه‌وه‌،


چونكه‌ ئه‌وان ڕووحی من و ئێوه‌یان حه‌سانده‌وه‌، جا ئه‌و جۆره‌ كه‌سانه‌ بناسن.


تاكو له‌ په‌روه‌ردگاردا په‌سه‌ندی بكه‌ن وه‌ک شایانی پارساكان بێت، له‌ هه‌ر شتێک پێویستی پێتان بوو یارمه‌تی بده‌ن، چونكه‌ بووه‌ یارمه‌تیده‌ری زۆر كه‌س و هی منیش.


چونكه‌ ئه‌وه‌ی ستایشی خۆی ده‌كات په‌سه‌ند نییه‌، به‌ڵكو ئه‌وه‌ی ستایشی په‌روه‌ردگار ده‌كات.


ئه‌گه‌ر تیماتیئوس هات، ئاگاداربن با له‌لاتان به‌بێ ترس بێت، چونكه‌ كاری په‌روه‌ردگار ده‌كات، وه‌ك منیش ده‌یكه‌م.


بۆیه‌ ئه‌گه‌ر هاتم، كرده‌وه‌كانی و ئه‌و غه‌یبه‌تانه‌ی كه‌ سه‌باره‌ت به‌ ئێمه‌ی وتووه‌ ده‌یخه‌مه‌وه‌ یادی. هه‌روه‌ها به‌وه‌ش نه‌وه‌ستاوه‌، به‌ڵكو نایه‌وێت پێشوازی له‌ برایان بكات و هه‌ر یه‌كێک بییه‌وێت پێشوازییان لێ بكات، ڕێی لێ ده‌گرێت و له‌ وارگه‌ قاویان ده‌دات.


گوێڕایه‌ڵی ڕابه‌ره‌كانتان بن و ملكه‌چیان بن، چونكه‌ له‌پێناوی ئێوه‌دا بێداری ده‌كه‌ن، وه‌ک بڵێی هه‌ژماردێک ده‌ده‌ن، تاكو به‌ شادییه‌وه‌ ئه‌مه‌ بكه‌ن، نه‌ک به‌ بێزاری، چونكه‌ ئه‌مه‌ زیانی بۆتان ده‌بێت.


ئه‌رسته‌رخۆسی هاوڕێی به‌ندیێتیم سڵاوتان لێده‌كات، مه‌رقوسی ئامۆزای به‌رنڤاش كه‌ ده‌رباره‌ی ئه‌و ڕاسپارده‌تان وه‌رگرتووه‌. ئه‌گه‌ر هاته‌ لاتان پێشوازی لێ بكه‌ن،


دڵتان بۆمان بكه‌نه‌وه‌. سته‌ممان له‌ كه‌س نه‌كردووه‌، كه‌سمان گه‌نده‌ڵ نه‌كردووه‌، چڵێسیمان به‌كه‌س نه‌بردووه‌.


هه‌روه‌ها چۆن بانگه‌واز ده‌كه‌ن ئه‌گه‌ر نه‌نێردرابن؟ وه‌ک نووسراوه‌: {چه‌ند جوانه‌ پێیه‌كانی موژده‌ده‌رانی ئاشتی، موژده‌ده‌رانی چاكه‌!}


ئیتر به‌ زۆر شێوه‌ ڕێزیان گرتین، له‌ به‌ڕێكه‌وتن هه‌رچی پێویستی بوو دابینیان كرد.


جا شادییه‌كی گه‌وره‌ ئه‌و شاره‌ی گرته‌وه‌.


ڕۆژانه‌ به‌ یه‌ک دڵ به‌رده‌وام له‌ په‌رستگا ده‌بوون، له‌ ماڵه‌كاندا نانیان له‌ت ده‌كرد، به‌ خۆشی و ساكاری پێكه‌وه‌ نانیان ده‌خوارد،


ڕه‌وا ڕه‌واتان پێ ده‌ڵێم: ئه‌وه‌ی په‌سه‌ندی ئه‌وه‌ بكات كه‌ من ده‌ینێرم، ئه‌وا په‌سه‌ندی من ده‌كات، ئه‌وه‌ی په‌سه‌ندی من بكات، په‌سه‌ندی ئه‌وه‌ ده‌كات كه‌ ناردوومی”.


هه‌ر كه‌سێک په‌سه‌ندتان نه‌كات، له‌و شاره‌ ده‌رچن و تۆزی پێشتان بته‌كێنن، بۆ گه‌واهی له‌سه‌ریان”.


بۆیه‌ خێراتر ناردم، تاكو به‌ بینینه‌وه‌ی دڵشادبن و منیش خه‌مم كه‌م بێته‌وه‌.


Swiv nou:

Piblisite


Piblisite