Biblia Todo Logo
Bib sou entènèt

- Piblisite -




پیلیۆس 2:15 - پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی

15 تاكو بێ گله‌یی و ساكار بن، ڕۆڵه‌كانی خودا بێ كه‌موكوڕین له‌نێو نه‌وه‌یه‌كی چه‌وت و خواردا، له‌نێو ئه‌واندا وه‌ک ئه‌ستێره‌ له‌ گه‌ردوون ده‌دره‌وشێنه‌وه‌،

Gade chapit la Kopi

كوردی سۆرانی ستانده‌رد

15 تاکو بێ کەموکوڕی و پاک بن، منداڵانی خودا لەناو نەوەیەکی چەوت و خواردا بێ لەکەن، لەنێو ئەواندا وەک ئەستێرە لە گەردووندا دەدرەوشێنەوە،

Gade chapit la Kopi




پیلیۆس 2:15
42 Referans Kwoze  

با له‌نێو نه‌ته‌وه‌كاندا ڕه‌وشتتان باش بێت، تاكو كاتێ بوختانتان پێ ده‌كه‌ن گوایه‌ ئێوه‌ به‌دكارن، كرده‌وه‌ چاكه‌كانتان ببینن و له‌ ڕۆژی به‌سه‌ركردنه‌وه‌ی خوداش ئه‌وان شكۆداری بكه‌ن.


تا ببنه‌ ڕۆڵه‌ی ئه‌و باوكه‌تان كه‌ له‌ ئاسماناندایه‌، ئه‌و خۆری به‌سه‌ر به‌دكاران و پیاوچاكاندا هه‌ڵدێنێ و باران به‌سه‌ر خوداناسان و سه‌ته‌مكاراندا ده‌بارێنێت.


خودای ئاشتی خۆی به‌ ته‌واوی پارساتان بكات. ڕووح و ده‌روون و له‌شتان به‌ ته‌واوی بێ گله‌یی بپارێزێت له‌ هاتنه‌وه‌ی ئیشۆعی مه‌سیحی په‌روه‌ردگارمان.


بۆیه‌ خۆشه‌ویستان، كه‌ چاوه‌ڕێی ئه‌مه‌ ده‌كه‌ن، تێبكۆشن بۆ ئه‌وه‌ی بێ گڵاوی و بێ گله‌یی له‌ ئاشتیدا له‌لای ئه‌و ببینرێن.


ئه‌وه‌ی تا پایان جێگیریتان ده‌كات، تاكو له‌ ڕۆژی په‌روه‌ردگارمان ئیشۆعی مه‌سیحدا بێ گله‌یی بن.


هیچیان لێ نه‌دزن، به‌ڵكو ئه‌وپه‌ڕی ده‌ستپاكی پیشان بده‌ن، تاكو له‌ هه‌موو شتێكدا ئامۆژگاریی خودای ڕزگاریده‌رمان بڕازێننه‌وه‌.


به‌ڵام ئێوه‌ ڕه‌گه‌زێكی بژارده‌ن، كاهینیه‌تیی شاهانه‌، نه‌ته‌وه‌یه‌كی پارسا، گه‌لی تایبه‌ت، تاكو چاكییه‌كانی ئه‌وه‌ ڕابگه‌ێنن كه‌ بانگی كردوون له‌ تاریكییه‌وه‌ بۆ ڕووناكییه‌ سه‌یره‌كه‌ی.


بۆیه‌ ئێوه‌ ته‌واو بن، وه‌ک ئه‌و باوكه‌تان وا له‌ئاسماناندایه‌ ته‌واوه‌”.


با یه‌كه‌مجار تاقی بكرێنه‌وه‌، كه‌ بێ گله‌یی بوون، با وه‌ک ڕاژه‌وان ڕاژه‌ بكه‌ن.


چاودێر ده‌بێت گله‌یی له‌سه‌ر نه‌بێت، مێردی یه‌ک ژن بێت، وریا، ژیر و به‌ ڕێز، میواندار بێت، بتوانێت خه‌ڵک فێربكات،


تاكو باشترین شت جیا بكه‌نه‌وه‌، بۆ ئه‌وه‌ی له‌ ڕۆژی مه‌سیح دڵسۆز و بێ كۆسپ بن،


تا وارگه‌یه‌كی شكۆدار بۆ خۆی ئاماده‌ بكات، گڵاوی و له‌كه‌ و هه‌ر شتێكی ئاوای نه‌بێت، به‌ڵكو پارسا و بێ كه‌موكوڕی.


چونكه‌ هه‌واڵی گوێڕایه‌ڵیتان به‌ هه‌مووان گه‌یشتووه‌، بۆیه‌ پێتان دڵخۆشم، به‌ڵام ده‌مه‌وێت له‌ چاكه‌دا دانا بن و له‌ خراپه‌ ساكار بن.


به‌ زۆر قسه‌ی دیكه‌ش گه‌واهیی بۆ دان و ئامۆژگاریی ده‌كردن و ده‌یووت: “خۆتان له‌م نه‌وه‌ چه‌وته‌ ڕزگار بكه‌ن”.


ئه‌وه‌تا من وه‌ک كاوڕ به‌ نێو گورگاندا ده‌تاننێرم. جا دانا بن وه‌ک مار و ساكار بن وه‌ک كۆتر.


چونكه‌ كاهینێكی باڵای ئاوا له‌ ئێمه‌ ده‌وه‌شێته‌وه‌، پارسا و بێ خراپه‌ و بێ گڵاوی، له‌ گوناهباران جیاكرایه‌وه‌ و له‌ ئاسمان به‌رزتر كرا.


به‌مانه‌ بدوێ، ئامۆژگاری بكه‌ و به‌ هه‌موو ده‌سه‌ڵاتێک سه‌رزه‌نشت بكه‌. كه‌س به‌ كه‌مت نه‌زانێت.


ئه‌گه‌ر یه‌كێک گله‌یی له‌سه‌ر نه‌بێت، مێردی یه‌ک ژن بێت، منداڵه‌كانی باوه‌ڕداربن و كه‌س له‌سه‌ر به‌ڕه‌ڵایی و یاخیبوون سكاڵایان لێ نه‌كات.


ئه‌وانه‌ی گوناه‌ ده‌كه‌ن له‌به‌رده‌م هه‌مووان سه‌رزه‌نشتیان بكه‌، تا ئه‌وانی دیكه‌ش بترسن.


هه‌روه‌ها له‌نێو خۆتاندا پیاوانێک په‌یدا ده‌بن، باسی شتی چه‌وت ده‌كه‌ن، تاكو قوتابییه‌كان به‌دوای خۆیاندا ڕابكێشن.


ئه‌و چرایه‌كی هه‌ڵگیرساو و بریسكه‌دار بوو، ئێوه‌ش ده‌تانویست ماوه‌یه‌ک به‌ ڕووناكییه‌كه‌ی دڵخۆش بن.


به‌ڵام دوژمنه‌كانتان خۆشبووێ، چاكه‌ بكه‌ن و قه‌رز بده‌ن، چاوه‌ڕێی وه‌رگرتنه‌وه‌ش مه‌كه‌ن، به‌مه‌ پاداشتتان مه‌زن ده‌بێت و ده‌بنه‌ ڕۆڵه‌ی خودای هه‌ره‌به‌رز، چونكه‌ ئه‌و له‌گه‌ڵ سوپاسگوزار و به‌دكاران به‌خششكاره‌.


جا ئیشۆع وه‌ڵامی دایه‌وه‌ و فه‌رمووی: “ئه‌ی نه‌وه‌ی بێباوه‌ڕ و چه‌وت، تا كه‌ی له‌گه‌ڵتان بم؟ تا كه‌ی به‌رگه‌تان بگرم؟ بیهێننه‌ ئێره‌ بۆ لام!”.


چونكه‌ ته‌خته‌كان له‌وێ‌ بۆ دادوه‌ری داده‌نرێت. ته‌خته‌كانی بنه‌ماڵه‌ی داوید.


ئه‌وه‌تا ئاوا له‌وانه‌ی كه‌نیشتی شه‌یتان ده‌كه‌م، ئه‌وانه‌ی ده‌ڵێن جووین و جووش نین، به‌ڵكو درۆ ده‌كه‌ن، وایان لێ ده‌كه‌م بێن و له‌به‌رده‌م پێیه‌كانت كڕنۆش ببه‌ن و بزانن تۆم خۆشویستووه‌.


بۆیه‌ ده‌مه‌وێ بێوه‌ژنانی گه‌نج مێرد بكه‌نه‌وه‌، تاكو منداڵیان ببێت، ماڵ به‌ڕێوه‌ ببه‌ن، ده‌رفه‌تێک نه‌ده‌نه‌ دوژمن بۆ بوختان پێكردن.


جا ئه‌مانه‌یان ڕاسپێره‌ تاكو بێ گله‌یی بن.


{بۆیه‌ له‌ناوه‌ڕاستیان ده‌رچن و لێیان جیا ببنه‌وه‌، په‌روه‌ردگار ده‌فه‌رمووێ. ده‌ست مه‌ده‌نه‌ هیچ گڵاوێک، ئینجا په‌سه‌ندتان ده‌كه‌م}.


هه‌ردووكیان له‌به‌رده‌م خودا بێتاوان بوون، بێ گله‌یی بوون له‌ په‌یڕه‌وكردنی هه‌موو ڕاسپارده‌ و حوكمه‌كانی په‌روه‌ردگار.


به‌گوێره‌ی دڵگه‌رمی چه‌وسێنه‌ری وارگه‌ بووم، به‌گوێره‌ی خوداناسی له‌ ته‌وراته‌وه‌ بێ گله‌یی بووم.


جا به‌ بیرت بێته‌وه‌ له‌كوێ كه‌وتیت! تۆبه‌ بكه‌، كاره‌كانی یه‌كه‌مینت بكه‌وه‌. ئه‌گه‌ر تۆبه‌ نه‌كه‌یت، ئه‌وا به‌مزووانه‌ دێمه‌ لات و چرادانه‌كه‌ت له‌ شوێنی خۆی لاده‌ده‌م.


Swiv nou:

Piblisite


Piblisite