Biblia Todo Logo
Bib sou entènèt

- Piblisite -




پیلیۆس 2:13 - پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی

13 چونكه‌ خودا خۆی له‌ ئێوه‌دا كارده‌كات تاكو بتانه‌وێت و كار بكه‌ن بۆ ڕه‌زامه‌ندی ئه‌و.

Gade chapit la Kopi

كوردی سۆرانی ستانده‌رد

13 چونکە خودا خۆی لە ئێوەدا کار دەکات تاکو بتانەوێت و کار بکەن بۆ ڕەزامەندی ئەو.

Gade chapit la Kopi




پیلیۆس 2:13
39 Referans Kwoze  

له‌ هه‌موو شتێكی باش ئاماده‌تان بكات بۆ ئه‌وه‌ی به‌ خواستی ئه‌و بكه‌ن، له‌ ئێمه‌شدا كار بكات كه‌ به‌ دڵی خۆی بێت به‌هۆی ئیشۆعی مه‌سیح، كه‌ تاهه‌تایه‌ شكۆمه‌ندی بۆ ئه‌وه‌. ئامین.


نه‌ک به‌ خۆمان لێهاتوو بین تاكو بیر بكه‌ینه‌وه‌ هی خۆمان بێت، به‌ڵكو لێهاتووییمان له‌ خوداوه‌یه‌.


ئه‌وه‌ی ڕزگاری كردین و به‌ بانگه‌وازێكی پارسا بانگی كردین، نه‌ک به‌گوێره‌ی كردارمان، به‌ڵكو به‌گوێره‌ی مه‌به‌ست و به‌خششی خۆی كه‌ پێش ده‌ستپێكی زه‌مانه‌ ئه‌زه‌لیه‌كان به‌ ئیشۆعی مه‌سیح پێمان دراوه‌،


كه‌واته‌، به‌ ئاره‌زووی كه‌سێک و هه‌وڵدانی كه‌سێک نییه‌، به‌ڵكو له‌ خوداوه‌یه‌ كه‌ میهه‌ربانه‌.


به‌ڵام به‌ به‌خششی خودا من ئێستا وام، هه‌روه‌ها به‌خششی ئه‌و بۆ من بێ سوود نه‌بوو، به‌ڵكو من له‌ هه‌موویان ماندووتر بووم، به‌ڵام من نا، به‌ڵكو به‌خششی خودا بوو كه‌ له‌گه‌ڵمدایه‌.


یوخه‌ننه‌ن وه‌ڵامی دایه‌وه‌ و وتی: “كه‌س ناتوانێت شتێک وه‌ربگرێت ئه‌گه‌ر له‌ ئاسمانه‌وه‌ پێی نه‌درابێت.


له‌ویشدا وه‌ک میرات هه‌ڵیبژاردین، پێشتر دیاری كراین به‌گوێره‌ی مه‌به‌ستی ئه‌وه‌ی كه‌ هه‌موو شتێک ده‌كات، به‌گوێره‌ی خواستی خۆی،


جۆره‌ها كار هه‌یه‌، به‌ڵام خودا یه‌كه‌، ئه‌وه‌ی هه‌موو كارێك له‌ هه‌موواندا ده‌كات.


هه‌رده‌م نوێژتان بۆ ده‌كه‌ین، تاكو خودامان واتان لێ بكات شایانی بانگه‌وازه‌كه‌ی بن، هه‌موو ئاره‌زوویه‌ک بۆ چاكه‌ و ئه‌و كرداره‌ی به‌ باوه‌ڕه‌ ده‌كرێت به‌ هێزه‌وه‌ ته‌واو بكات،


كه‌ پێشتر به‌ئیشۆعی مه‌سیح بۆ ڕۆڵایه‌تی، به‌گوێره‌ی خواستی خۆشحاڵانه‌ی خۆی دیاری كردین،


چونكه‌ به‌ به‌خشش ڕزگارتان بوو به‌باوه‌ڕ، ئه‌مه‌ش له‌ خۆتانه‌وه‌ نییه‌، به‌ڵكو دیاریی خودایه‌،


دڵم بخه‌ سه‌ر گه‌واهییه‌كانت. نه‌ک سه‌ر قازانج.


مه‌ترسه‌ ئه‌ی مێگه‌لی بچووک، چونكه‌ باوكتان خۆشحاڵه‌ پاشایه‌تیه‌كه‌تان بداتێ.


نهێنی خواستی خۆی پێ ناساندین، به‌گوێره‌ی خۆشحاڵی خۆی كه‌ مه‌به‌ستی بوو،


ئینجا فه‌رمووی: “بۆیه‌ پێم وتن: كه‌س ناتوانێ بێته‌ لام، ئه‌گه‌ر له‌ باوكه‌وه‌ پێی نه‌درابێت”.


چونكه‌ هێشتا له‌دایک نه‌ببوون و چاكه‌ و خراپه‌یان نه‌كردبوو، ئه‌مه‌ش تاكو له‌ هه‌ڵبژاردندا مه‌به‌ستی خودا جێگیر بێت، نه‌ک به‌ كردار، به‌ڵكو له‌وه‌ی بانگ ده‌كات،


له‌ پێغه‌مبه‌راندا نووسراوه‌: {هه‌موو له‌ خوداوه‌ فێرده‌بن}. جا ئه‌وه‌ی له‌ باوكه‌وه‌ بیستبێتی و فێربووبێت دێته‌ لام.


دڵم به‌ لای خراپه‌دا مه‌به‌، نه‌وه‌ک خۆم به‌ كرده‌وه‌ی به‌د خه‌ریک بكه‌م، له‌گه‌ڵ ئه‌وانه‌ی به‌دكاری ده‌كه‌ن. له‌ شته‌ خۆشه‌كانی ئه‌وان ناخۆم.


پیرۆزه‌ خودا باوكی په‌روه‌ردگارمان ئیشۆعی مه‌سیح، كه‌ به‌گوێره‌ی به‌زه‌ییه‌ فراوانه‌كه‌ی له‌دایكبوونه‌وه‌ی پێ به‌خشین بۆ هیوایه‌كی زیندوو، به‌ هه‌ستانه‌وه‌ی ئیشۆعی مه‌سیح له‌نێو مردووان،


ده‌ستی په‌روه‌ردگاریان له‌گه‌ڵ بوو، ژماره‌یه‌كی زۆر باوه‌ڕیان هێنا و بۆ په‌روه‌ردگار گه‌ڕانه‌وه‌.


گه‌له‌كه‌ت له‌ ڕۆژی هێزت خۆیان پێشكه‌ش ده‌كه‌ن، به‌ ئاراییشتێكی پارساوه‌ له‌ منداڵدانی به‌ره‌به‌یانه‌وه‌، تۆ شه‌ونم له‌ گه‌نجییه‌تیت وه‌رده‌گرێت.


“شكۆ بۆ خودا له‌ به‌رزایی، له‌سه‌ر زه‌ویش ئاشتی، بۆ خه‌ڵكیش شادی”.


چونكه‌ به‌و به‌خششه‌ی پێم دراوه‌ به‌ هه‌ر یه‌كێک ده‌ڵێم كه‌ له‌نێوتاندایه‌: با له‌ نرخ بۆ خۆ دانان زێده‌ڕۆیی نه‌كات، به‌ڵكو له‌ نرخاندن هۆشیار بێت، به‌و بڕه‌ باوه‌ڕه‌ی خودا بۆ هه‌ر یه‌كێكی به‌ش كردووه‌.


Swiv nou:

Piblisite


Piblisite