Biblia Todo Logo
Bib sou entènèt

- Piblisite -




پیلیۆس 2:11 - پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی

11 هه‌روه‌ها هه‌موو زمانێک دان بنێت كه‌ ئیشۆعی مه‌سیح په‌روه‌ردگاره‌، بۆ شكۆی خودای باوک.

Gade chapit la Kopi

كوردی سۆرانی ستانده‌رد

11 هەروەها هەموو زمانێک دان بنێت بەوەدا کە عیسای مەسیح خاوەن شکۆیە، بۆ شکۆی خودای باوک.

Gade chapit la Kopi




پیلیۆس 2:11
30 Referans Kwoze  

ئه‌وه‌ی دان بنێت كه‌وا ئیشۆع ڕۆڵه‌ی خودایه‌، خودا له‌ودا جێگیر ده‌بێت و ئه‌ویش له‌ خودا.


چونكه‌ نووسراوه‌: {په‌روه‌ردگار ده‌فه‌رمووێ: به‌ گیانی خۆم، هه‌موو ئه‌ژنۆیه‌ک بۆ من چۆک داده‌دات، هه‌موو زمانێک دان به‌ خودا ده‌نێت}.


ئێوه‌ به‌ ڕابی و گه‌وره‌ بانگم ده‌كه‌ن و ڕاست ده‌كه‌ن، چونكه‌ وام.


ڕووحی خودا به‌مه‌ ده‌ناسنه‌وه‌: هه‌ر ڕووحێک دان بنێت كه‌ ئیشۆعی مه‌سیح له‌ جه‌سته‌دا هاتووه‌، ئه‌وا له‌لایه‌ن خوداوه‌یه‌،


چونكه‌ مه‌سیح بۆ ئه‌مه‌ مرد و زیندووبووه‌وه‌ و ژیا، تاكو ببێته‌ سه‌روه‌ری زیندووان و مردووان.


بۆیه‌ بزانن كه‌ كه‌س نییه‌ به‌ ڕووحی خودا بدوێت و بڵێت: “ئیشۆع ئه‌ناتیما”، كه‌سیش ناتوانێت بڵێت: “ئیشۆع په‌روه‌ردگاره‌”، به‌ ڕووحی پارسا نه‌بێت.


هه‌رچییه‌ک به‌ ناوی منه‌وه‌ داوا بكه‌ن ده‌یكه‌م، تاكو باوک له‌ ڕۆڵه‌دا شكۆدار بێت.


به‌هۆیه‌وه‌ باوه‌ڕتان به‌ خودا هه‌یه‌، ئه‌وه‌ی له‌نێو مردووان هه‌ستاندیه‌وه‌‌ و شكۆی پێ دا، كه‌وا هیوا و باوه‌ڕتان به‌ خودا بێت.


به‌ڵام ئێمه‌ ته‌نها یه‌ك خوداوه‌ندمان هه‌یه‌: باوک، كه‌ هه‌موو شتێك له‌وه‌وه‌یه‌ و ئێمه‌ش بۆ ئه‌وین. ته‌نها یه‌ك په‌روه‌ردگاریش هه‌یه‌: ئیشۆعی مه‌سیح، كه‌ هه‌موو شتێك به‌ ئه‌وه‌ و ئێمه‌ش به‌ ئه‌وین.


ئه‌وه‌ی سه‌ربكه‌وێت ئاوا به‌رگی سپی ده‌پۆشێت و ناوی له‌ سیپاره‌ی ژیان ناسڕمه‌وه‌ و له‌به‌رده‌م باوكم و له‌به‌رده‌م فریشته‌كانی دان به‌ ناوه‌كه‌یدا ده‌نێم.


هه‌ركه‌سێک له‌پێش خه‌ڵک دانم پیابنێت، منیش له‌پێش باوكم كه‌ له‌ ئاسماناندایه‌، دانی پیاده‌نێم.


ئه‌و وشه‌یه‌ی بۆ نه‌وه‌ی ئیسڕائیلی نارد، موژده‌ی ئاشتییه‌ به‌ ئیشۆعی مه‌سیح، ئه‌وه‌ی په‌روه‌ردگاری هه‌مووانه‌.


جا با هه‌موو ماڵی ئیسڕائیل به‌ دڵنیایی بزانن، ئه‌م ئیشۆعه‌ی ئێوه‌ له‌خاچتان دا، خودا كردییه‌ په‌روه‌ردگار و مه‌سیح”.


دایبابی له‌ ترسی جووه‌كان ئه‌مه‌یان وت، چونكه‌ جوو ته‌گبیریان كردبوو هه‌ر كه‌سێک دان بنێت كه‌ ئیشۆع مه‌سیحه‌كه‌یه‌، له‌ كه‌نیشت ده‌ریده‌كه‌ن.


تاكو هه‌مووان ڕێزی ڕۆڵه‌ بگرن هه‌روه‌ک ڕێزی باوک ده‌گرن. ئه‌وه‌ی ڕێزی ڕۆڵه‌ نه‌گرێ، ڕێزی باوكیش ناگرێ كه‌ ناردوویه‌تی.


په‌روه‌ردگار به‌ په‌روه‌ردگارمی فه‌رموو: “له‌ ده‌سته‌ڕاستم دانیشه‌. تاكو دوژمنانت بخه‌مه‌ ته‌خته‌پێ بۆ پێیه‌كانت”.


چه‌واشه‌كاری زۆر هاتوونه‌ته‌ جیهان و دان نانێن ئیشۆعی مه‌سیح له‌ جه‌سته‌دا هاتووه‌. ئه‌مانه‌ چه‌واشه‌كار و دژه‌ مه‌سیحن.


مرۆڤی یه‌كه‌م له‌ گڵ زه‌وی بوو، مرۆڤی دووه‌م له‌ ئاسمانه‌وه‌یه‌.


نه‌ته‌وه‌كانیش له‌پێناوی به‌زه‌یی، خودا شكۆدار ده‌كه‌ن، وه‌ک نووسراوه‌: {بۆیه‌ له‌نێو نه‌ته‌وه‌كان ستایشت ده‌كه‌م په‌سنی بۆ ناوت ده‌ڵێم}.


تۆما وه‌ڵامی دایه‌وه‌ و پێی وت: “ئه‌ی په‌روه‌ردگار و خوداوه‌ندم!”


ئیشۆع ئه‌مانه‌ی فه‌رموو، چاوی به‌ره‌و ئاسمان هه‌ڵبڕی و فه‌رمووی: “باوكه‌، كاته‌كه‌ هات. ڕۆڵه‌ت شكۆدار بكه‌، تاكو ڕۆڵه‌شت شكۆدارت بكات.


هه‌رچه‌نده‌ زۆر له‌ سه‌رۆكه‌كانیش باوه‌ڕیان پێی هێنا، به‌ڵام له‌به‌ر په‌ڕیشییه‌كان ڕایاننه‌ده‌گه‌یاند نه‌وه‌ک له‌ كه‌نیشت ده‌ربكرێن،


ئه‌مڕۆ له‌ شاری داوید ڕزگاریده‌رێكتان بۆ له‌دایكبوو، مه‌سیحی په‌روه‌ردگاره‌.


بۆیه‌ ئه‌ی په‌روه‌ردگار له‌نێو نه‌ته‌وه‌كان سوپاست ده‌كه‌م، په‌سنی بۆ ناوت ده‌ڵێم.


ئیشۆع وه‌ڵامی دایه‌وه‌ و پێی فه‌رموو: “ئه‌وه‌ی منی خۆشبووێ وته‌كه‌م ده‌پارێزێت، باوكیشم خۆشیده‌وێت و دێینه‌ لای، له‌لای ئه‌ویش ماڵێک سازده‌كه‌ین.


جا كه‌ من گه‌وره‌ و ڕابیم و پێم شوشتن، ئێوه‌ش له‌سه‌رتانه‌ پێی یه‌كتری بشۆن.


Swiv nou:

Piblisite


Piblisite