Biblia Todo Logo
Bib sou entènèt

- Piblisite -




پیلیۆس 1:7 - پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی

7 هه‌روه‌ک ئه‌مه‌ ڕاسته‌ كه‌وا سه‌باره‌ت به‌ هه‌مووتان هه‌ست بكه‌م، چونكه‌ ئێوه‌ له‌ دڵی مندان. ئه‌گه‌ر به‌م كۆت و زنجیره‌م بێ، یاخود كاتی به‌رگریم له‌ ئینجیل و چه‌سپاندنی، هه‌مووتان له‌گه‌ڵم به‌شداری له‌ به‌خشش ده‌كه‌ن.

Gade chapit la Kopi

كوردی سۆرانی ستانده‌رد

7 کەواتە ئەمە ڕاستە سەبارەت بە هەمووتان ئەم هەستەم هەبێت، چونکە ئێوە لە دڵی مندان. ئەگەر بە کۆت و زنجیرەوە بم، یاخود لە کاتێکدا بەرگری لە پەیامی ئینجیل و چەسپاندنی دەکەم، هەمووتان لە نیعمەت لەگەڵم بەشدارن.

Gade chapit la Kopi




پیلیۆس 1:7
34 Referans Kwoze  

ئه‌مه‌ ناڵێم تا تاوانبارتان بكه‌م، چونكه‌ پێشتر وتوومه‌ كه‌ ئێوه‌ له‌ دڵماندان، تا له‌گه‌ڵتان بمرین و له‌گه‌ڵتان بژین.


چونكه‌ له‌ یه‌كه‌م ڕۆژه‌وه‌ تا ئێستا به‌شداریتان له‌ ئینجیل كردووه‌.


ئه‌وه‌ی له‌ پێناوی ئازار ده‌چێژم تاكو كۆتكردن وه‌ک خراپه‌كارێک، به‌ڵام وشه‌ی خودا كۆت ناكرێت.


من پۆڵۆسم، سڵاوه‌كه‌ ده‌ستخه‌تی خۆمه‌. یادی كۆته‌كانم بكه‌ن. به‌خشش له‌گه‌ڵتان بێت. ئامین.


له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا چاكتان كرد كه‌ به‌شداریی ته‌نگانه‌تان كردم.


كه‌ له‌پێناویدا له‌ زنجیردا باڵوێزم، تاكو وه‌ک پێویسته‌ ئاشكرا قسه‌ی پێویست بكه‌م.


به‌م هۆیه‌وه‌‌ منی پۆڵۆس، بۆ ئێوه‌ی نه‌ته‌وه‌كان دیلی ئیشۆعی مه‌سیحم


به‌ڵام ڕووحی پارسا له‌ هه‌موو شارێک گه‌واهیم بۆ ده‌دات كه‌ كۆتكردن و ته‌نگانه‌ چاوه‌ڕێم ده‌كات.


ده‌زانین له‌ مه‌رگه‌وه‌ بۆ ژیان گواستراینه‌وه‌، چونكه‌ برایانمان خۆشده‌وێت. ئه‌وه‌ی خۆشویستنی بۆ براكه‌ی نه‌بێت له‌ مه‌رگدا ده‌مێنێته‌وه‌.


به‌ڵام به‌ ڕه‌وای ده‌زانم، تاكو له‌م خانووه‌دابم، به‌ وریاكردنه‌وه‌ وه‌بیرتان بهێنمه‌وه‌،


به‌ڵكو دڵخۆش بن وه‌كو به‌شداریتان له‌ ئازاره‌كانی مه‌سیح كرد، تاكو له‌ ئاشكراكردنی شكۆكه‌ی دڵخۆش و شادمان بن.


كه‌واته‌ برایانی پارسا، كه‌ به‌شداری بانگه‌وازی ئاسمانین، سه‌یری ئیشۆع بكه‌ن كه‌ په‌یامبه‌ر و كاهینی باڵای دانپیانانمانه‌.


بۆیه‌ شه‌رمت به‌ گه‌واهیی په‌روه‌ردگارمان نه‌بێت، هه‌روه‌ها به‌ منیش كه‌ به‌ندكراوی ئه‌وم، به‌ڵكو به‌شداریی ئازار بكه‌ له‌پێناوی ئینجیل، به‌گوێره‌ی هێزی خودا،


چونكه‌ هه‌مووتان ڕۆڵه‌ی ڕووناكی و ڕۆڵه‌ی ڕۆژن. هی شه‌و و هی تاریكی نین.


له‌پێناوی ئێمه‌ش نوێژ بكه‌ن تاكو خودا ده‌رگایه‌كمان بۆ بكاته‌وه‌ بۆ په‌یامه‌كه‌، بۆ ئه‌وه‌ی نهێنیی مه‌سیح ڕابگه‌ێنین، له‌به‌ر ئه‌مه‌ش كۆت كراوم،


منی دیل له‌ په‌روه‌ردگار، داواتان لێ ده‌كه‌م به‌ شێوه‌یه‌ک ڕه‌فتار بكه‌ن كه‌ شایانی ئه‌م بانگه‌وازه‌ بێت كه‌وا پێی بانگكراون.


چونكه‌ له‌ ئیشۆعی مه‌سیحدا خروسه‌بڕان و خروسه‌نه‌بڕان سوودیان نییه‌، به‌ڵكو ئه‌و باوه‌ڕه‌ی به‌ خۆشویستن كارده‌كات.


ئێوه‌ په‌یامی ئێمه‌ن، كه‌ له‌ دڵماندا نووسراوه‌، كه‌وا هه‌موو خه‌ڵک ده‌یزانن و ده‌یخوێننه‌وه‌.


به‌رگه‌ی هه‌موو شتێك ده‌گرێت، بڕوا به‌ هه‌موو شتێك ده‌كات، هیوا به‌ هه‌موو شتێك ده‌خوازێت، بۆ هه‌موو شتێك ئارام ده‌گرێت.


هه‌موو ئه‌مانه‌ له‌ پێناوی ئینجیلدا ده‌كه‌م، تاكو تیایدا به‌شداربم.


ئیتر فه‌رمانده‌كه‌ نزیكبووه‌وه‌ و گرتی، فه‌رمانی دا به‌ دوو زنجیر بیبه‌ستنه‌وه‌، ئینجا پرسی كرد ئاخۆ كێیه‌؟ و چی كردووه‌؟


داوا له‌و پیرانه‌ ده‌كه‌م كه‌ له‌ نێوتانن، وه‌ک پیرێكی هاوڕێ و گه‌واهیده‌ری ئازاره‌كانی مه‌سیح و هاوبه‌شی ئه‌و شكۆیه‌ی وا ڕاده‌گه‌یه‌ندرێ


برایان، ده‌مه‌وێ بزانن ئه‌وه‌ی به‌سه‌رم هات ئینجیلی زیاتر به‌ره‌و پێش برد،


ته‌نانه‌ت كۆته‌كانم له‌ پێناوی مه‌سیح له‌لای هه‌موو پاسه‌وانانی ئیمپراتۆر و هه‌موو شوێنێک ده‌ركه‌وت.


زۆربه‌ی برایانیش به‌ كۆته‌كانم متمانه‌یان به‌ په‌روه‌ردگار كرد، زیاتر بوێرانه‌ و به‌ چاونه‌ترسی باسی وشه‌كه‌ ده‌كه‌ن.


به‌ڵام له‌ شاره‌زایی ئه‌و ئاگادارن، چونكه‌ وه‌ک ڕۆڵه‌ له‌گه‌ڵ باوكی له‌گه‌ڵم له‌ ئینجیلدا ڕاژه‌ی كرد.


به‌ڵێ تۆش ئه‌ی هاوڕێی دڵسۆزم، داوات لێ ده‌كه‌م یارمه‌تییان بده‌یت، چونكه‌ هه‌ردووكیان له‌ ئینجیلدا تێكۆشانیان له‌گه‌ڵم كردووه‌، له‌گه‌ڵ ئه‌كلیمنتۆس و هاوكارانی دیكه‌م كه‌ ناویان له‌ سیپاره‌ی ژیاندایه‌.


ئه‌ی پیلیۆسیه‌كان، ئێوه‌ش ده‌زانن، له‌ سه‌ره‌تای ئینجیلدا، كاتێ له‌ ماقیدۆنیا ده‌رچووم، هیچ وارگه‌یه‌ک به‌شداری هه‌ژماردی وه‌رگرتن و دانی بۆ نه‌كردووم، ئێوه‌ نه‌بێت.


حه‌زم ده‌كرد له‌لای خۆم بیهێڵمه‌وه‌، تاكو له‌ جیاتی تۆ له‌و كۆته‌ی له‌ پێناوی ئینجیله‌ ڕاژه‌م بكات.


Swiv nou:

Piblisite


Piblisite