Biblia Todo Logo
Bib sou entènèt

- Piblisite -




پیلیۆس 1:21 - پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی

21 چونكه‌ بۆ من ژیان مه‌سیحه‌، مه‌رگیش قازانجه‌.

Gade chapit la Kopi

كوردی سۆرانی ستانده‌رد

21 چونکە بۆ من ژیان مەسیحە، مردنیش قازانج.

Gade chapit la Kopi




پیلیۆس 1:21
16 Referans Kwoze  

من له‌گه‌ڵ مه‌سیح له‌خاچدرام، ئیتر من نیم ئه‌وه‌ی ده‌ژیێت، به‌ڵكو مه‌سیحه‌ له‌ مندا ده‌ژیێت. ئێستاش كه‌وا به‌ جه‌سته‌ ده‌ژیم، ئه‌وا به‌ باوه‌ڕ به‌ ڕۆڵه‌ی خودا ده‌ژیم، ئه‌وه‌ی منی خۆشویست و له‌پێناوی من خۆی به‌ده‌سته‌وه‌ دا.


ئیتر دڵنیاین و به‌ باشتری ده‌زانین، له‌ له‌ش دوور بكه‌وینه‌وه‌ و له‌لای په‌روه‌ردگار نیشته‌جێ بین.


چونكه‌ ده‌زانین، ئه‌گه‌ر ڕه‌شماڵه‌ زه‌مینییه‌كه‌مان ڕووخا، ئه‌وا له‌ ئاسماندا بینایه‌كی جاویدانیمان هه‌یه‌ كه‌ له‌ خوداوه‌یه‌ و به‌ده‌ست دروست نه‌كراوه‌‌.


له‌ دوو لاوه‌ فشارم له‌سه‌ره‌: ئاره‌زوو ده‌كه‌م كۆچ بكه‌م و له‌گه‌ڵ مه‌سیح بم، ئه‌مه‌ش زۆر باشتره‌،


كاتێ مه‌سیح ده‌رده‌كه‌وێت كه‌ ژیانمانه‌، ئه‌وسا ئێوه‌ش له‌گه‌ڵیدا له‌ شكۆمه‌ندیدا ده‌رده‌كه‌ون.


كه‌واته‌ هه‌موو كات دڵنیاین و ده‌زانین كه‌ له‌ له‌شدا نیشته‌جێین، له‌ په‌روه‌ردگار دوورین.


به‌ په‌رۆشییه‌وه‌ چاوه‌ڕوانم و ئومێده‌وارم كه‌ له‌ شتێک شه‌رمه‌زار نه‌بم، به‌ڵكو هه‌رده‌م به‌ ئاشكرا، ئێستاش مه‌سیح له‌ له‌شمدا پایه‌دار ده‌بێت، ئه‌گه‌ر به‌ ژیان بێت یان به‌ مه‌رگ.


گوێم له‌ ده‌نگێک بوو له‌ ئاسمانه‌وه‌ ده‌یفه‌رموو: “بنووسه‌: به‌خته‌وه‌ری بۆ ئه‌و مردووانه‌ی له‌ ئێستاوه‌ له‌ په‌روه‌ردگاردا ده‌مرن!”. ڕووح ده‌فه‌رمووێ: “به‌ڵێ، بۆ ئه‌وه‌ی له‌ ماندووبوونیان بحه‌سێنه‌وه‌، چونكه‌ كرده‌وه‌كانیان شوێنیان ده‌كه‌ون”.


به‌ڵام حاشا بۆ من، شانازی به‌ هیچ ناكه‌م، خاچی ئیشۆعی مه‌سیحی په‌روه‌ردگارمان نه‌بێت، كه‌ به‌هۆیه‌وه‌ جیهان بۆ من له‌خاچدراوه‌، منیش بۆ جیهان.


به‌ڵام ئێوه‌ به‌هۆی ئه‌و له‌ ئیشۆعی مه‌سیحدان، ئه‌وه‌ی له‌ خوداوه‌ بۆمان بووه‌ دانایی و بێتاوانی و پارساكردن و قوربانی.


چونكه‌ هه‌مووان به‌دوای به‌رژه‌وه‌ندی خۆیاندا ده‌گه‌ڕێن، نه‌ک هی ئیشۆعی مه‌سیح.


پۆڵۆس یان ئه‌پۆلۆس یاخود كیپه‌، جیهان یان ژیان یان مه‌رگ، شته‌كانی ئێستا یاخود داهاتوو هه‌موو شتێك هی ئێوه‌یه‌،


به‌ڵام ئه‌گه‌ر ژیان له‌ جه‌سته‌دا بۆ من به‌روبوومی كردارمه‌، چی هه‌ڵبژێرم؟ نازانم!


Swiv nou:

Piblisite


Piblisite