Biblia Todo Logo
Bib sou entènèt

- Piblisite -




پیلیۆس 1:19 - پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی

19 چونكه‌ ده‌زانم به‌ نزاكانتان و پشتگیری ڕووحی ئیشۆعی مه‌سیح ئه‌مه‌ ده‌بێته‌ هۆی ئازادكردنم.

Gade chapit la Kopi

كوردی سۆرانی ستانده‌رد

19 چونکە دەزانم لە ڕێگەی پاڕانەوەکانتان و پشتگیری ڕۆحی عیسای مەسیح ئەمە دەبێتە هۆی ئازادکردنم.

Gade chapit la Kopi




پیلیۆس 1:19
11 Referans Kwoze  

ئێمه‌ ده‌زانین كه‌ هه‌موو شته‌كان بێگه‌وه‌ كارده‌كه‌ن بۆ چاكه‌ی ئه‌وانه‌ی خودایان خۆشده‌وێت، ئه‌وانه‌ی به‌گوێره‌ی مه‌به‌ستی ئه‌و بانگكراون.


كاتێ گه‌یشتنه‌ میسیا هه‌وڵیان دا به‌ره‌و بیسینیا بڕۆن، به‌ڵام ڕووح ڕێگای نه‌دان.


ئێوه‌ش به‌ نوێژه‌كانتان یارمه‌تیده‌رن بۆ ئێمه‌، تاكو كه‌سانێكی زۆر له‌ پێناوی ئێمه‌ له‌سه‌ر ئه‌و به‌خششه‌ی پێمان دراوه‌ سوپاسی خودا بكه‌ن.


چونكه‌ ئێوه‌ ڕۆڵه‌ن، خودا ڕووحی ڕۆڵه‌كه‌ی خۆی نارده‌ دڵتانه‌وه‌، به‌ هاواره‌وه‌ ده‌یفه‌رموو: “بابه‌! باوكه‌!”


به‌ڵام ئێوه‌، ئه‌گه‌ر ڕووحی خودا له‌نێوتاندا نیشته‌جێ بێت، ئه‌وا له‌ جه‌سته‌دا نین، به‌ڵكو له‌ ڕووحدان. به‌ڵام ئه‌گه‌ر یه‌كێكیش ڕووحی مه‌سیحی نه‌بێت، ئه‌وا هی مه‌سیح نییه‌.


بۆیه‌ تیماتیئوسم بۆ ناردن، كه‌وا ڕۆڵه‌ی خۆشه‌ویست و دڵسۆزمه‌ له‌ په‌روه‌ردگار، ئه‌و ڕێگاكانی منتان له‌ ئیشۆعی مه‌سیحدا بیر ده‌خاته‌وه‌، وه‌ك له‌ هه‌ر شوێنێك و له‌ هه‌موو وارگه‌یه‌ك فێرده‌كه‌م.


ده‌گه‌ڕان چ دۆخێک یان چ كاتێكه‌ ڕووحی مه‌سیح دیاری ده‌كات كه‌ تیایاندایه‌، زوو گه‌واهییان داوه‌ بۆ ئازاره‌كانی مه‌سیح و ئه‌و شكۆمه‌ندیانه‌ی دوای دێت.


ئه‌وه‌ی ڕووحتان پێ ده‌به‌خشێ و له‌نێوانتاندا په‌رجو ده‌كات، ئایا به‌ كاركردن به‌ ته‌وراته‌، یاخود به‌ باوه‌ڕ به‌وه‌ی بیسترا؟


ئیتر چی؟ به‌هه‌رحاڵ، به‌ ڕواڵه‌ت بێت یان به‌ ڕاستی بێت، مه‌سیح ڕاده‌گه‌یێندرێت، به‌مه‌ش من دڵشادم.، به‌ڵكو زیاتریش دڵشاد ده‌بم،


Swiv nou:

Piblisite


Piblisite