Biblia Todo Logo
Bib sou entènèt

- Piblisite -




مەرقۆس 7:5 - پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی

5 جا په‌ڕیشی و ته‌وراتزانه‌كان لێیان پرسی: “بۆچی قوتابییه‌كانت له‌سه‌ر نه‌ریتی پیران ناڕۆن و به‌ ده‌ستی پیس نان ده‌خۆن؟”

Gade chapit la Kopi

كوردی سۆرانی ستانده‌رد

5 فەریسی و مامۆستایانی تەوراتیش لە عیسایان پرسی: «بۆچی قوتابییەکانت لەسەر نەریتی پیران ناڕۆن و بە دەستی پیس نان دەخۆن؟»

Gade chapit la Kopi




مەرقۆس 7:5
12 Referans Kwoze  

ئێستاش برایان، به‌ ناوی ئیشۆعی مه‌سیحی په‌روه‌ردگارمان ڕاتانده‌سپێرین، له‌ هه‌ر برایه‌ک دوور بكه‌ونه‌وه‌ كه‌ به‌ ته‌مبه‌ڵی ده‌ژیێت و به‌گوێره‌ی ئه‌و ئامۆژگاریه‌ نییه‌ كه‌ له‌ ئێمه‌ وه‌ریگرتووه‌.


وایان بیستووه‌ كه‌ تۆ هه‌موو ئه‌و جووانه‌ی له‌نێو نه‌ته‌وه‌كاندان فێری هه‌ڵگه‌ڕانه‌وه‌یان ده‌كه‌یت له‌ مووشێ و پێیان ده‌ڵێی كوڕانیان خروسه‌بڕان نه‌كه‌ن و به‌گوێره‌ی نه‌ریت نه‌ژین.


له‌ ئایینی جوو پێش زۆربه‌ی خه‌ڵک كه‌وتم له‌ نه‌وه‌ی خۆم، زۆر دڵگه‌رمتر بووم له‌وان بۆ دابونه‌ریتی باوكان.


بیانبه‌ و له‌گه‌ڵیان خۆت بێگه‌رد بكه‌وه‌ و نرخی سه‌رتاشینه‌كه‌یان بۆ بده‌، ئه‌وسا هه‌مووان ده‌زانن ئه‌وه‌ی ده‌رباره‌ی تۆ پێیان ووتراوه‌ ڕاست نییه‌، تۆش به‌ پاراستنی ته‌ورات ڕه‌فتار ده‌كه‌یت.


“بۆچی قوتابییه‌كانت نه‌ریتی پیران ده‌شكێنن؟ پێش نانخواردن ده‌ستیان ناشۆن؟”


هه‌روه‌ها باوكی ئه‌و خروسه‌بڕاوانه‌ی نه‌ک ته‌نها خروسه‌بڕاوان، به‌ڵكو هه‌نگاوه‌كانی باوه‌ڕی ئه‌وڕاهه‌می باوكیشمان ده‌پارێزن، كه‌ هێشتا خروسه‌ی نه‌بڕابوو.


چونكه‌ ده‌بیستین هه‌ندێک له‌نێوتاندا به‌ ته‌مبه‌ڵی ده‌ژین و هیچ كار ناكه‌ن، به‌ڵكو خۆهه‌ڵقورتێنه‌رن.


چونكه‌ ئێوه‌ ڕاسپارده‌ی خوداتان پشتگوێ خستووه‌ و پابه‌ندن به‌ نه‌ریتی خه‌ڵک”.


ئینجا پێی فه‌رموون: “باش ڕاسپارده‌ی خودا ڕه‌ت ده‌كه‌نه‌وه‌، بۆ ئه‌وه‌ی پارێزگاری له‌ نه‌ریتی خۆتان بكه‌ن!.


به‌و نه‌ریته‌تان كه‌ له‌ یه‌كتری وه‌رده‌گرن، وشه‌ی خودا له‌كارده‌خه‌ن. زۆر شتی دیكه‌ی وه‌ک ئه‌مه‌ ده‌كه‌ن”.


Swiv nou:

Piblisite


Piblisite