Biblia Todo Logo
Bib sou entènèt

- Piblisite -




مەرقۆس 7:4 - پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی

4 هه‌روه‌ها ئه‌گه‌ر له‌ بازاڕ بهاتبوونایه‌وه‌ نانیان نه‌ده‌خوارد تاكو خۆیان نه‌شۆردبایه‌، زۆر شتی دیكه‌ش هه‌بوو وه‌ریانگرتبوو و پێی پابه‌ند بوون، شوشتنی كاسه‌ و چاپه‌ست و ده‌فری مس و نوێن.

Gade chapit la Kopi

كوردی سۆرانی ستانده‌رد

4 هەروەها کاتێک لە بازاڕ دێنەوە نان ناخۆن هەتا خۆیان نەشۆن. زۆر دابونەریتی دیکەش هەیە کە جێبەجێی دەکەن، وەکو شوشتنی کاسە و چاپەست و دۆلکەی مس.

Gade chapit la Kopi




مەرقۆس 7:4
15 Referans Kwoze  

ئه‌مانه‌ ته‌نها ڕێوڕه‌سمی ڕواڵه‌تیانه‌ن كه‌ چڕده‌بێته‌وه‌ له‌سه‌ر خواردن و خواردنه‌وه‌ و شوشتنی جۆراوجۆر، تا كاتی داڕشتنی نوێ دانرابوو.


وه‌ی به‌حاڵتان ئه‌ی ته‌وراتزان و په‌ڕیشییانی ڕووپاما! چونكه‌ ده‌ره‌وه‌ی جام و قاپ پاک ده‌كه‌نه‌وه‌، به‌ڵام ناوه‌كه‌ی پڕه‌ له‌ چڵێسی و به‌ڕه‌ڵایی.


له‌ خودا نزیک ببنه‌وه‌، لێتان نزیک ده‌بێته‌وه‌. ده‌ستتان خاوێن بكه‌نه‌وه‌ ئه‌ی گوناهباران، دڵتان بێگه‌رد بكه‌نه‌وه‌ ئه‌ی ڕاڕاكان.


شه‌ش كوپه‌ی به‌ردین به‌گوێره‌ی بێگه‌رد كردنه‌وه‌ی جوو له‌وێ دانرابوون، هه‌ریه‌كه‌ی یه‌ک تا سێ قوله‌تێنی ده‌گرت.


به‌ڵام ئه‌گه‌ر به‌ ڕووناكیدا بڕۆین، وه‌ک ئه‌و له‌ ڕووناكیدایه‌، ئه‌وا له‌گه‌ڵ یه‌كتری هاوبه‌شیمان هه‌یه‌ و خوێنی ئیشۆعی مه‌سیحی ڕۆڵه‌كه‌ی له‌ هه‌موو گوناهێک بێگه‌ردمان ده‌كاته‌وه‌.


پیڵاتوس بینی سوودی نییه‌ و خه‌ریكه‌ ئاژاوه‌ ڕووده‌دات، ئاوی هێنا و له‌به‌رده‌م كۆمه‌ڵه‌كه‌ ده‌ستی شوشت و وتی: “من بێتاوانم له‌ خوێنی ئه‌م بێتاوانه‌! له‌ ئه‌ستۆی ئێوه‌یه‌!”


ده‌سته‌كانم به‌ بێگه‌ردی ده‌شۆم و به‌ ده‌وری قوربانگاكه‌تدا ده‌سووڕێمه‌وه‌ ئه‌ی په‌روه‌ردگار،


ده‌رباره‌ی بێگه‌ردی، گفتوگۆیه‌ک كه‌وته‌ نێوان قوتابییه‌كانی یوخه‌ننه‌ن و جووه‌كان.


ئه‌ی په‌ڕیشیی كوێر! یه‌كه‌مجار نێو جام پاک بكه‌وه‌، تاكو ده‌ره‌وه‌شی پاک بێته‌وه‌.


چونكه‌ ئێوه‌ ڕاسپارده‌ی خوداتان پشتگوێ خستووه‌ و پابه‌ندن به‌ نه‌ریتی خه‌ڵک”.


Swiv nou:

Piblisite


Piblisite