Biblia Todo Logo
Bib sou entènèt

- Piblisite -




مەرقۆس 4:16 - پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی

16 ئه‌مانه‌ش ئه‌وه‌ن كه‌ له‌سه‌ر به‌رده‌ڵانه‌كه‌ تۆوكران، ئه‌مانه‌ كه‌ وشه‌كه‌ ده‌بیستن یه‌كسه‌ر به‌ خۆشییه‌وه‌ وه‌ریده‌گرن.

Gade chapit la Kopi

كوردی سۆرانی ستانده‌رد

16 ئەوانەی دیکە کە لەسەر بەردەڵانەکە تۆوکران، ئەوانەن کە پەیامەکە دەبیستن و دەستبەجێ بە خۆشییەوە وەریدەگرن،

Gade chapit la Kopi




مەرقۆس 4:16
14 Referans Kwoze  

ئه‌وانه‌ش كه‌ كه‌وتنه‌ سه‌ر به‌رده‌كه‌، ئه‌وانه‌ن كه‌ وشه‌كه‌ به‌ خۆشییه‌وه‌ وه‌رده‌گرن كاتێ ده‌یبیستن، به‌ڵام ڕه‌گیان نییه‌ و تاكو ماوه‌یه‌ک باوه‌ڕ ده‌هێنن، به‌ڵام له‌ كاتی تاقیكردنه‌وه‌ ده‌كه‌ون.


چونكه‌ هیڕوودس له‌ یوخه‌ننه‌ن ده‌ترسا، ده‌یزانی پیاوێكی خوداناس و پارسایه‌، ده‌یپاراست. كاتێ گوێی لێده‌گرت زۆر ده‌شێوا، حه‌زیشی ده‌كرد گوێی لێبگرێت.


ئه‌و چرایه‌كی هه‌ڵگیرساو و بریسكه‌دار بوو، ئێوه‌ش ده‌تانویست ماوه‌یه‌ک به‌ ڕووناكییه‌كه‌ی دڵخۆش بن.


سیمۆنیش به‌خۆی باوه‌ڕی هێنا، كاتێ عه‌مادكرا دوای پیلیپوس كه‌وت، نیشانه‌ و په‌رجوی گه‌وره‌ی ده‌بینی ده‌كرا، سه‌رسام بوو.


ئه‌گریپاس به‌ پۆڵۆسی وت: “ده‌ته‌وێت به‌م كاته‌ كه‌مه‌ قه‌ناعه‌تم پێ بهێنی ببمه‌ مه‌سیحی؟”


هه‌ندێكیش كه‌وته‌ سه‌ر زه‌وییه‌كی به‌رده‌ڵان كه‌ گڵی زۆر نه‌بوو، خێرا سه‌ری ده‌ركرد، قووڵیی گڵیشی نه‌بوو.


ئه‌مانه‌ ئه‌وانه‌ن كه‌ له‌سه‌ر ڕێگان، كه‌ وشه‌كه‌یان لێ تۆو ده‌كرێت، كاتێ ده‌یبیستن یه‌كسه‌ر شه‌یتان دێت و ئه‌و وشه‌یه‌ ده‌بات كه‌ تیایاندا تۆوكراوه‌.


به‌ڵام ڕه‌گیان نییه‌، بۆ ماوه‌یه‌كن، دواتر ئه‌گه‌ر له‌پێناوی وشه‌كه‌ بكه‌ونه‌ ته‌نگانه‌ و چه‌وسانه‌وه‌، یه‌كسه‌ر ساتمه‌ده‌كه‌ن.


Swiv nou:

Piblisite


Piblisite