Biblia Todo Logo
Bib sou entènèt

- Piblisite -




مەرقۆس 3:5 - پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی

5 به‌ تووڕه‌ییه‌وه‌ ئاوڕی لێیان دایه‌وه‌، له‌به‌ر دڵڕه‌قییان خه‌مبار بوو، به‌ پیاوه‌كه‌ی فه‌رموو: “ده‌ستت درێژ بكه‌”. ئه‌ویش درێژی كرد و ده‌ستی چاكبووه‌وه‌ وه‌ک ده‌سته‌كه‌ی دیكه‌ی لێ هات.

Gade chapit la Kopi

كوردی سۆرانی ستانده‌رد

5 بە تووڕەییەوە ئاوڕی لێیان دایەوە، لەبەر دڵڕەقییان خەمبار بوو، بە پیاوەکەی فەرموو: «دەستت درێژ بکە.» ئەویش درێژی کرد و دەستی چاک بووەوە.

Gade chapit la Kopi




مەرقۆس 3:5
29 Referans Kwoze  

چاوی به‌ هه‌موویاندا گێڕا، به‌ پیاوه‌كه‌ی فه‌رموو: “ده‌ستت درێژ بكه‌”. ئه‌ویش كردی و ده‌ستی چاكبووه‌وه‌ وه‌ک ئه‌و ده‌سته‌كه‌ی دیكه‌ی.


كه‌ هزریان تاریكه‌، له‌به‌ر ئه‌و نه‌زانینه‌ی تیایاندایه‌ و له‌به‌ر دڵڕه‌قییان له‌ ژیانی خودا دابڕاون.


برایان، من نامه‌وێت ئه‌م نهێنییه‌ نه‌زانن، نه‌وه‌ک خۆتان به‌ دانا بزانن: كه‌للـه‌ڕه‌قی به‌شێک له‌ ئیسڕائیلی گرته‌وه‌ تاكو ته‌واوی نه‌ته‌وه‌كان بێنه‌ ناوه‌وه‌.


ئینجا به‌ پیاوه‌كه‌ی فه‌رموو: “ده‌ستت درێژ بكه‌”. ئه‌ویش درێژی كرد و چاكبووه‌وه‌، وه‌كو ئه‌وه‌ی دیكه‌.


به‌ چیا و به‌رده‌كانیان ده‌ووت: “بكه‌ونه‌ سه‌رمان تاكو له‌ڕووی دانیشتووی سه‌ر ته‌خت و تووڕه‌یی كاوڕه‌كه‌ بمانشارنه‌وه‌!


كه‌ ته‌واو كرا، بووه‌ سه‌رچاوه‌ی ڕزگاریی جاویدانی بۆ هه‌موو ئه‌وانه‌ی گوێڕایه‌ڵی ده‌بن.


خودا بۆ ماوه‌ی چل ساڵ له‌ كێ تووڕه‌ بوو؟ ئه‌وانه‌ نه‌بوون كه‌ گوناهیان كرد و له‌ بیاباندا ته‌رمه‌كانیان كه‌وت؟


ڕووحی پارسای خودا خه‌مبار مه‌كه‌ن، ئه‌وه‌ی بۆ ڕۆژی ڕزگاری پێی مۆركران.


كاتێ تووڕه‌ ده‌بن، گوناه‌ مه‌كه‌ن. مه‌هێڵن خۆرئاوا بێته‌ سه‌ر تووڕه‌ییتان،


به‌ڵكو هزریان ڕه‌ق بووه‌، چونكه‌ تاكو ئه‌مڕۆش، كاتێ په‌یمانی كۆن ده‌خوێندرێته‌وه‌ هه‌مان پێچه‌ ماوه‌ و لانه‌دراوه‌، كه‌ له‌ مه‌سیحدا پووچه‌ڵ ده‌كرێته‌وه‌.


پێی فه‌رموو: “بڕۆ له‌ گۆمی شیلۆیا ـ واتا: په‌پامبه‌ر ـ خۆت بشۆ”. جا ڕۆیشت، شۆردی و به‌ چاوكراوه‌یی هاته‌وه‌.


جا ته‌ماشای كردن و پێی فه‌رموون: “بڕۆن خۆتان پیشانی كاهینان بده‌ن”. كاتێ ده‌ڕۆیشتن بێگه‌رد بوونه‌وه‌.


په‌روه‌ردگاریش وه‌ڵامی دایه‌وه‌ و فه‌رمووی: “ئه‌ی ڕووپاما! ئایا هه‌ر یه‌ک له‌ ئێوه‌ له‌ شه‌ممه‌دا گا یان كه‌ره‌كه‌ی له‌ ئاخوڕ ناكاته‌وه‌ و بیبات ئاوی بدات؟


چل ساڵ له‌و نه‌وه‌یه‌ تووڕه‌ بووم و وتم: “ئه‌مانه‌ گه‌لێكن دڵیان گومڕا بووه‌ و ڕێگای منیان نه‌ناسی”.


بۆیه‌ له‌م نه‌وه‌یه‌ تووڕه‌ بووم، وتم: ئه‌وان دڵیان هه‌میشه‌ به‌ره‌و گومڕایی ده‌ڕوات و هه‌رگیز ڕێبازه‌كانی منیان نه‌ناسی.


ئینجا پێی فه‌رموون: “ئایا له‌ شه‌ممه‌دا كاری چاكه‌ دروسته‌ یان كاری خراپه‌؟ گیان ڕزگاركردن یان كوشتن؟” كه‌چی بێده‌نگ بوون.


Swiv nou:

Piblisite


Piblisite