Biblia Todo Logo
Bib sou entènèt

- Piblisite -




مەرقۆس 2:16 - پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی

16 كاتێ ته‌وراتزان و په‌ڕیشییه‌كان بینییان وا له‌گه‌ڵ گوناهبار و باجگران نان ده‌خوات، به‌ قوتابییه‌كانیان وت: “ئه‌وه‌ چیه‌تی له‌گه‌ڵ باجگر و گوناهباران نان ده‌خوات؟”

Gade chapit la Kopi

كوردی سۆرانی ستانده‌رد

16 مامۆستایانی تەورات کە فەریسی بوون، کاتێک بینییان عیسا وا لەگەڵ گوناهبار و باجگران نان دەخوات، بە قوتابییەکانی ئەویان گوت: «بۆچی لەگەڵ باجگر و گوناهباران نان دەخوات؟»

Gade chapit la Kopi




مەرقۆس 2:16
14 Referans Kwoze  

چونكه‌ ڕۆڵه‌ی مرۆڤ هاتووه‌ به‌دوای له‌ناوچواندا بگه‌ڕێت و ڕزگاریان بكات”.


په‌ڕیشییه‌كه‌ وه‌ستا، له‌ دڵی خۆیدا ئه‌م نوێژه‌ی كرد: خودایه‌ سوپاست ده‌كه‌م وه‌ک خه‌ڵكی دیكه‌ نیم قۆڵبڕ و سته‌مكار و داوێنپیسن وه‌ک ئه‌م باجگره‌ش نیم.


مرۆڤی ڕووحیش هه‌موو شتێك هه‌ڵده‌سه‌نگێنێت، كه‌چی خۆی كه‌س هه‌ڵیناسه‌نگێنێت.


ئینجا هاوار به‌رزبووه‌وه‌، هه‌ندێک ته‌وراتزانه‌كانی كۆمه‌ڵه‌ی په‌ڕیشییه‌كان هه‌ستان و به‌ توندی ده‌مه‌قاڵه‌یان ده‌كرد و ده‌یانووت: “تاوان له‌م پیاوه‌دا نابینین! مه‌گه‌ر ڕووحێک یان فریشته‌ له‌گه‌ڵیدا دووابێت، ئێمه‌ دژ به‌ خودا ناجه‌نگین”.


كاتێ هه‌موو بینییان بۆڵه‌بۆڵیان كرد و وتیان: “چووه‌ بووه‌ته‌ میوانی گوناهبارێک”.


بیربكه‌نه‌وه‌ له‌وه‌ی له‌ گوناهبارانه‌وه‌ به‌رگه‌ی دژایه‌تی خۆی گرت، تاكو شه‌كه‌ت نه‌بن و وره‌ به‌رنه‌ده‌ن.


“بۆچی ئه‌مه‌ ئاوا به‌كفر ده‌دوێت؟ بێجگه‌ له‌ خودا كێ ده‌توانێت گوناه‌ ببه‌خشێت؟”


ئه‌گه‌ر به‌ گوێی نه‌كردن، به‌ وارگه‌ بڵێ، ئه‌گه‌ر به‌ گوێی وارگه‌شی نه‌كرد، ئه‌وا به‌ بتپه‌رست و باجگری دابنێ.


كه‌ په‌ڕیشییه‌كان ئه‌مه‌یان بینی، به‌ قوتابییه‌كانیان وت: “بۆچی ڕابیتان له‌گه‌ڵ باجگر و گوناهباران نان ده‌خوات؟”


چونكه‌ ئه‌گه‌ر هه‌ر ئه‌وانه‌تان خۆشبووێ كه‌ ئێوه‌یان خۆشده‌وێت، چ پاداشتێكتان هه‌یه‌؟ ئایا باجگرانیش وا ناكه‌ن؟


كاتێ له‌ ماڵی ئه‌و دانیشتبوو، زۆر له‌ باجگران و گوناهباران له‌گه‌ڵ ئیشۆع و قوتابییه‌كانی له‌سه‌ر خوان بوون، چونكه‌ زۆر بوون و دوای كه‌وتبوون.


جا په‌ڕیشی و ته‌وراتزانه‌كانیان بۆڵه‌بۆڵیان له‌سه‌ر قوتابییه‌كانی كرد و ده‌یانووت: “بۆچی له‌گه‌ڵ باجگر و گوناهباران ده‌خۆن و ده‌خۆنه‌وه‌؟”


Swiv nou:

Piblisite


Piblisite