Biblia Todo Logo
Bib sou entènèt

- Piblisite -




مەرقۆس 16:1 - پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی

1 كه‌ شه‌ممه‌ به‌سه‌رچوو، مه‌ریه‌می مه‌گدانی و مه‌ریه‌می دایكی یاقوو و سالومه‌، بۆنوبه‌رامیان كڕی تاكو بچن و چه‌وری بكه‌ن.

Gade chapit la Kopi

كوردی سۆرانی ستانده‌رد

1 کە ڕۆژی شەممە تەواو بوو، مریەمی مەجدەلی و سالومە و مریەمی دایکی یاقوب بۆنوبەرامیان کڕی، تاکو بچن و تەرمی عیسا چەور بکەن.

Gade chapit la Kopi




مەرقۆس 16:1
19 Referans Kwoze  

ئینجا گه‌ڕانه‌وه‌ و بۆنوبه‌رامیان ئاماده‌ كرد، به‌ پێی ڕاسپارده‌كه‌ له‌ شه‌ممه‌ پشوویان دا.


چه‌ند ژنێكیش له‌ دووره‌وه‌ ته‌ماشایان ده‌كرد، له‌نێوانیاندا مه‌ریه‌می مه‌گدانی و مه‌ریه‌می دایكی یاقووی بچووک و یوسی و سالومه‌یان له‌گه‌ڵ بوو،


ئینجا جووه‌كان داوایان له‌ پیڵاتوس كرد قاچی له‌خاچدراوان بشكێندرێت و هه‌ڵبگیردرێن، چونكه‌ ڕۆژی ئاماده‌كاری بوو، ئه‌و شه‌ممه‌یه‌ ڕۆژێكی مه‌زن بوو، تاكو ته‌رمه‌كان له‌ شه‌ممه‌دا له‌سه‌ر خاچ نه‌مێنن.


له‌لای خاچه‌كه‌ی ئیشۆع، دایكی و پووری و مه‌ریه‌می ژنی كلۆپا و مه‌ریه‌می مه‌گدانی ڕاوه‌ستابوون.


خێرا ده‌رچوون و له‌ گۆڕه‌كه‌ هه‌ڵاتن. چونكه‌ له‌رز و سه‌رسامی دایگرتبوون، هیچیان به‌ كه‌س نه‌ووت، چونكه‌ ده‌ترسان.


مه‌ریه‌می مه‌گدانی و مه‌ریه‌می دایكی یوسی، بینییان له‌كوێ نێژرا.


ئه‌وه‌ی له‌ ده‌ستی هات كردی، پێشوه‌خت له‌شمی بۆ كفنكردن چه‌وركرد.


له‌ بتعه‌نیا، له‌ ماڵی شیمعونی گول له‌سه‌ر خوان بوو، ژنێک هات بوتڵێكی بۆنی ناردینی ساده‌ی گرانبه‌های پێبوو، بوتڵه‌كه‌ی شكاند و به‌سه‌ریدا ڕژاند.


ئه‌و ڕۆژه‌ خۆ ئاماده‌كردن بوو، شه‌ممه‌ش به‌ده‌رده‌كه‌وت.


كاتێ ئێواره‌ داهات، ڕۆژی خۆ ئاماده‌كردن بوو، واتا ڕۆژی پێش شه‌ممه‌،


له‌ یه‌كه‌م ڕۆژی هه‌فته‌دا، به‌یانی زوو له‌گه‌ڵ خۆر هه‌ڵاتن، هاتنه‌ سه‌ر گۆڕه‌كه‌.


له‌ سه‌ره‌تای هه‌فته‌، له‌ به‌ره‌به‌یاندا، ئه‌و بۆنوبه‌رامه‌ی ئاماده‌یان كردبوو هێنایان و له‌گه‌ڵ خه‌ڵكی دیكه‌وه‌ هاتنه‌ سه‌ر گۆڕه‌كه‌.


Swiv nou:

Piblisite


Piblisite