Biblia Todo Logo
Bib sou entènèt

- Piblisite -




مەرقۆس 13:6 - پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی

6 زۆر كه‌س به‌ ناوی منه‌وه‌ دێن و ده‌ڵێن: من ئه‌وم! زۆر كه‌سیش چه‌واشه‌ ده‌كه‌ن.

Gade chapit la Kopi

كوردی سۆرانی ستانده‌رد

6 زۆر کەس بە ناوی منەوە دێن و دەڵێن، ”من ئەوم.“ زۆر کەسیش چەواشە دەکەن.

Gade chapit la Kopi




مەرقۆس 13:6
13 Referans Kwoze  

چونكه‌ چه‌ند مه‌سیحێكی درۆزن و پێغه‌مبه‌رانی درۆزن ده‌رده‌كه‌ون، نیشانه‌ و په‌رجو ده‌كه‌ن، تاكو ئه‌گه‌ر بكرێ ته‌نانه‌ت بژارده‌كانیش هه‌ڵبخه‌ڵه‌تێنن.


خۆشه‌ویستان، بڕوا به‌ هه‌موو ڕووحێک مه‌كه‌ن، به‌ڵكو ڕووحه‌كان تاقی بكه‌نه‌وه‌: ئایا له‌ خوداوه‌یه‌، چونكه‌ زۆر پێغه‌مبه‌ری درۆزن هاتوونه‌ته‌ جیهان.


بۆیه‌ پێم وتن: له‌نێو گوناهه‌كانتان ده‌مرن، چونكه‌ ئه‌گه‌ر ئێوه‌ باوه‌ڕ نه‌هێنن كه‌ من ئه‌وم، له‌نێو گوناهه‌كانتان ده‌مرن”.


به‌ ناوی باوكمه‌وه‌ هاتووم، په‌سه‌ندیشم ناكه‌ن، ئه‌گه‌ر یه‌كێكی دیكه‌ به‌ ناوی خۆیه‌وه‌ بێت، په‌سه‌ندی ده‌كه‌ن.


زۆر پێغه‌مبه‌ری درۆزن ده‌رده‌كه‌ون، زۆركه‌س گومڕا ده‌كه‌ن.


چونكه‌ زۆر كه‌س به‌ ناوی منه‌وه‌ دێن و ده‌ڵێن: من مه‌سیحم! زۆر كه‌سیش گومڕا ده‌كه‌ن.


ئیشۆع وڵامی دانه‌وه‌ و فه‌رمووی: “ئاگاداربن! كه‌س چه‌واشه‌تان نه‌كات.


كاتێ جه‌نگ و هه‌واڵی جه‌نگیش ده‌بیستن مه‌تۆقن. چونكه‌ ده‌بێت ئه‌مه‌ ڕووبدات، به‌ڵام هێشتا پایان نییه‌.


جا ئیشۆع پێی فه‌رموون: “كاتێ ڕۆڵه‌ی مرۆڤتان به‌رزكرده‌وه‌، ئه‌وسا تێده‌گه‌ن كه‌ من ئه‌وم، له‌ خۆمه‌وه‌ هیچ ناكه‌م، به‌ڵكو وه‌ک باوک فێری كردووم قسه‌ ده‌كه‌م.


Swiv nou:

Piblisite


Piblisite