10 هه‌روه‌ها ده‌بێ یه‌كه‌مجار ئینجیل به هه‌موو نه‌ته‌وه‌كان ڕابگه‌یه‌ندرێت.
10 هەروەها دەبێ یەکەم جار مزگێنییەکەم بە هەموو نەتەوەکان ڕابگەیەنرێت.
ئه‌م ئینجیلی پاشایه‌تییه‌ش له هه‌موو جیهاندا ڕاده‌گه‌یه‌نرێت، وه‌ک گه‌واهییه‌ک بۆ هه‌موو نه‌ته‌وه‌كان، ئینجا پایانه‌كه دێت.
ئه‌گه‌ر به‌رده‌وام بن باوه‌ڕ، دامه‌زراو و جێگیر بن، لانه‌ده‌ن له هیوای ئه‌و ئینجیله‌ی بیستتان، ئه‌وه‌ی له هه‌موو ئافریده‌كانی ژێر ئاسمان ڕاگه‌یه‌نراوه، منی پۆڵۆسیش بۆی بوومه ڕاژه‌وان.
ئینجا فریشته‌یه‌كی دیكه‌م بینی له‌ناوه‌ڕاستی ئاسماندا ده‌فڕی، موژده‌ی جاویدانیی پێ بوو، تاكو موژده ببه‌خشێته دانیشتووانی زه‌وی هه‌موو نه‌ته‌وه و هۆز و زمان و گه‌لێک.
كه گه‌یشته لاتان. وه‌ک هه‌موو جیهان، كه به‌رهه‌مداره و زیاد ده‌كات له‌نێواتاندا، له‌و ڕۆژه‌وه‌ی به‌خششی ڕه‌وای خوداتان بیست و ناسیتان.
به‌ڵام ده‌ڵێم: ئایا گوێیان لێ نه‌بوو؟ به‌ڵێ! {ده‌نگیان به هه‌موو زه‌وی گه‌یشت و وته‌كانیان به‌وپه‌ڕی جیهان}.
پێی فه‌رموون: “بڕۆنه هه‌موو جیهان و ئینجیل بۆ هه‌موو ئافریده‌كان ڕابگه‌یێنن.
به هێزی په‌رجوو و نیشانه، به هێزی ڕووحی خودا. ته‌نانه‌ت له یروشلایم و ده‌وروپشتی تاكو ئیلۆریقون، به ته‌واوی ئینجیلی مه‌سیحم ڕاگه‌یاند.
سه‌ره‌تا، له پێناوی هه‌مووتان به ئیشۆعی مه‌سیح سوپاسی خودام ده‌كه‌م، چونكه باوه‌ڕتان له هه‌موو جیهاندا بڵاو ده‌كرێته‌وه.
له حوكمداندا خه‌ڵكی نه‌ینه‌وا، له‌گه‌ڵ ئه‌م نه‌وه‌یه ڕاده‌وه‌ستن و تاوانباری ده‌كه‌ن، چونكه به بانگه‌وازه‌كه‌ی یۆنه‌ن تۆبه‌یان كرد. ئه‌وه‌تا له یۆنه‌ن مه‌زنتر لێره‌یه!