8 من به ئاو عه‌مادم كردن، به‌ڵام ئه‌و به ڕووحی پارسا عه‌مادتان ده‌كات”.
8 من لە ئاوتان هەڵدەکێشم، بەڵام ئەو لە ڕۆحی پیرۆزتان هەڵدەکێشێت.»
چونكه یوخه‌ننه‌ن به ئاو عه‌مادی كرد، به‌ڵام ئێوه پاش چه‌ند ڕۆژێكی كه‌م به ڕووحی پارسا عه‌ماد ده‌كرێن”.
چونكه هه‌موومان به یه‌ك ڕووح بۆ یه‌ك له‌ش عه‌مادكراین، جوو یان یۆنانی، كۆیله یان ئازاد، هه‌موومان یه‌ك ڕووحمان پێدرا بیخۆینه‌وه.
ئه‌و باوه‌ڕدارانه‌ی له خروسه‌بڕاوان بوون سه‌ریان سوڕما، هه‌موو ئه‌وانه‌ی له‌گه‌ڵ په‌تڕۆس بوون، چونكه به‌هره‌ی ڕووحی پارسا به‌سه‌ر نه‌ته‌وه‌كانیشدا ڕژا،
هه‌موویان پڕبوون له ڕووحی پارسا و به زمانه‌كانی دیكه قسه‌یان كرد، وه‌ک ڕووح پێی به‌خشین.
{خودا ده‌فه‌رمووێ: له ڕۆژانی پایاندا ڕووحم به‌سه‌ر هه‌موو ئاده‌میزاداندا ده‌ڕێژم. كوڕان و كچانتان پێشبینی ده‌كه‌ن، گه‌نجه‌كانتان بینین ده‌بینن، پیره‌كانتان خه‌ون ده‌بینن.
من بۆ تۆبه‌كردن به ئاو عه‌مادتان ده‌كه‌م، به‌ڵام ئه‌وه‌ی دوای من دێت، له من به‌هێزتره، شایسته‌ی ئه‌وه نیم پێڵاوه‌كانیشی هه‌ڵگرم. ئه‌و به ڕووحی پارسا و به ئاگر عه‌مادتان ده‌كات.
بانگه‌وازی ده‌كرد، ده‌یووت: “له‌دوای من، له‌من به‌هێزتر دێت، من شایانی ئه‌وه نیم بچه‌مێمه‌وه و ئاوه‌زێنه‌ی پێڵاوه‌كانی بكه‌مه‌وه.
له‌و ڕۆژانه‌دا ئیشۆع له ناسڕه‌تی گلیلاوه هات و له‌سه‌ر ده‌ستی یوخه‌ننه‌ن له یوردنه‌ن عه‌مادكرا.
یوخه‌ننه‌ن وه‌ڵامی هه‌مووانی دایه‌وه و وتی: “من به ئاوتان عه‌مادتان ده‌كه‌م، به‌ڵام یه‌كێک دێت له من به‌هێزتره، ئه‌وه‌ی من شایسته نیم ئاوه‌زێنه‌ی سۆله‌كانی بكه‌مه‌وه، ئه‌و به ڕووحی پارسا و به ئاگر عه‌مادتان ده‌كات.
یوخه‌ننه‌نیش وه‌ڵامی دانه‌وه و وتی: “من به ئاو عه‌مادتان ده‌كه‌م، به‌ڵام یه‌كێک له‌نێوانتان ڕاوه‌ستاوه كه نایناسن،
من نه‌مده‌ناسی، به‌ڵام ئه‌وه‌ی منی ناردووه به ئاو عه‌مادبكه‌م، ئه‌و پێی فه‌رمووم: ئه‌وه‌ی ده‌یبینیت ڕووحه‌كه داده‌به‌زێت و له‌سه‌ری ده‌نیشێته‌وه، ئه‌و به ڕووحی پارسا عه‌مادتان ده‌كات.