1 سه‌ره‌تای موژده‌ی ئیشۆعی مه‌سیحی ڕۆڵه‌ی خودا.
1 سەرەتای مزگێنی عیسای مەسیحی کوڕی خودا.
به‌ڵام ئه‌مانه‌ی نووسراون تاكو باوه‌ڕ بهێنن كه ئیشۆع مه‌سیحه، ڕۆڵه‌ی خودایه، تاكو به باوه‌ڕهێنان به ناوی ئه‌و ژیانتان هه‌بێت.
كاتێ قسه‌ی ده‌كرد، هه‌ورێكی ڕۆشن بوو به سێبه‌ریان و ده‌نگێک له هه‌وره‌كه‌وه فه‌رمووی: “ئه‌مه‌یه ڕۆڵه‌ی خۆشه‌ویستم، كه پێی دڵشادم. گوێی لێ بگرن!”
تاقیكه‌ره‌وه لێی هاته پێش، پێی وت: “ئه‌گه‌ر تۆ ڕۆڵه‌ی خودایت، بڵێ با ئه‌م به‌ردانه ببنه نان”.
ئه‌وانه‌ی له‌نێو كه‌شتییه‌كه بوون، هاتن و كڕنۆشیان بۆ برد و وتیان: “به ڕاستی تۆ ڕۆڵه‌ی خودای”.
ده‌نگێكیش له ئاسمانانه‌وه فه‌رمووی: “ئه‌مه‌یه ڕۆڵه‌ی خۆشه‌ویستم، كه پێی دڵشادم”.
چونكه ئه‌وه‌ی له توانای ته‌وراتدا نه‌بوو، له‌وه‌ی به جه‌سته لاواز بوو، خودا به ناردنی ڕۆڵه‌كه‌ی خۆی له شێوه‌ی جه‌سته‌ی گوناهبار و له‌پێناوی گوناه. له جه‌سته‌دا گوناهی تاوانبار كرد،
وشه‌كه‌ش بووه جه‌سته و له نێوماندا نیشته‌جێ بوو. شكۆی ئه‌ومان بینی، وه‌ک شكۆی تاقانه‌یه‌ک له باوكه‌وه، پڕ له به‌خشش و ڕه‌وا.
ئێمه‌ش باوه‌ڕمان هێنا و زانیمان كه تۆ مه‌سیحیت ڕۆڵه‌ی خودای زیندوو”.
چونكه خودا وه‌ها جیهانی خۆش‌ویست، ته‌نانه‌ت ڕۆڵه تاقانه‌كه‌ی به‌ختكرد، تاكو هه‌ر كه‌سێک باوه‌ڕی پێ بهێنێت له‌ناونه‌چێت، به‌ڵكو ژیانی جاویدانیی هه‌بێت.
نه‌تنیئێل وه‌ڵامی دایه‌وه و پێی وت: “ڕابی، تۆ ڕۆڵه‌ی خودایت! تۆ پاشای ئیسڕائیلیت!”
خۆم بینیم و گه‌واهیم دا كه ئه‌مه ڕۆڵه‌ی خودایه”.
فریشته‌كه وه‌ڵامی دایه‌وه و پێی فه‌رموو: “ڕووحی پارسا دێته سه‌رت و هێزی هه‌ره‌به‌رز سایه‌ت ده‌بێت. بۆیه ئه‌و پارسایه‌ی لێت ده‌بێت به ڕۆڵه‌ی خودا ناوده‌بردرێت.
من فه‌رمانی په‌روه‌ردگارتان پێ ڕاده‌گه‌یه‌نم: پێی وتم: “تۆ ڕۆڵه‌ی منی، من ئه‌مڕۆ بوومه باوكت.
ئه‌وه‌ی به‌زه‌یی به ڕۆڵه‌كه‌ی خۆی نه‌هاته‌وه، به‌ڵكو له پێناوی هه‌موومان به‌ختی كرد، ئیتر چۆن له‌گه‌ڵ ئه‌و هه‌موو شتێكمان پێ نابه‌خشێت؟
له عه‌مادكردنه‌كه‌ی یوخه‌ننه‌نه‌وه تاكو ئه‌و ڕۆژه‌ی لێمان به‌رزبووه‌وه، یه‌كێک له‌وان له‌گه‌ڵمان ببێته گه‌واهیده‌ری هه‌ستانه‌وه‌كه‌ی”.
پێش هاتنی ئیشۆع، یوخه‌ننه‌ن بانگه‌وازی عه‌مادكردنی تۆبه‌ی بۆ هه‌موو گه‌لی ئیسڕائیلی كرد.