Biblia Todo Logo
Bib sou entènèt

- Piblisite -




لۆقا 9:5 - پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی

5 هه‌ر كه‌سێک په‌سه‌ندتان نه‌كات، له‌و شاره‌ ده‌رچن و تۆزی پێشتان بته‌كێنن، بۆ گه‌واهی له‌سه‌ریان”.

Gade chapit la Kopi

كوردی سۆرانی ستانده‌رد

5 ئەگەر خەڵکەکەی پێشوازییان لێ نەکردن، لە شارۆچکەکەیان بڕۆنە دەرەوە و تۆزی پێتان بتەکێنن، بۆ شایەتی لەسەریان.»

Gade chapit la Kopi




لۆقا 9:5
13 Referans Kwoze  

به‌ڵام كاتێ به‌ره‌نگارییان كرد و كفریان كرد، كراسه‌كه‌ی ته‌كاند و پێی وتن: “خوێنی خۆتان له‌سه‌ر خۆتان! من بێتاوانم. له‌ ئێستاوه‌ ده‌چمه‌ لای نه‌ته‌وه‌كان”.


ئه‌وانیش تۆزی پێیان دژ به‌وان ته‌كاند و بۆ شاری ئیقانۆن هاتن.


ئه‌گه‌ر شوێنێكیش په‌سه‌ندی نه‌كردن و گوێیان لێ نه‌گرتن ئه‌وا له‌وێ ده‌رچن و تۆزی پێتان بته‌كێنن، بۆ گه‌واهی له‌سه‌ریان، ڕه‌واتان پێ ده‌ڵێم: دۆخی زه‌ویی سه‌دوم و عامۆرا له‌ ڕۆژی سزادان ئاسانتر ده‌بێت له‌و شاره‌”.


ئه‌وه‌ی گوێتان لێ بگرێت، گوێ له‌ من ده‌گرێت، ئه‌وه‌ی ڕه‌تتان ده‌كاته‌وه‌ من ڕه‌ت ده‌كاته‌وه‌. ئه‌وه‌ش من ڕه‌ت ده‌كاته‌وه‌، ئه‌وه‌ ڕه‌ت ده‌كاته‌وه‌ كه‌ منی ناردووه‌”.


پێی فه‌رموون: “ئه‌وه‌ی به‌ ناوی منه‌وه‌ ئه‌م منداڵه‌ په‌سه‌ند بكات، ئه‌وا منی په‌سه‌ند كردووه‌، ئه‌وه‌ش من په‌سه‌ند بكات، ئاوا ئه‌وه‌ی په‌سه‌ند كردووه‌ كه‌ ناردوومی. چونكه‌ بچووكترینی هه‌مووتان مه‌زنتره‌”.


“ئه‌وه‌ی به‌ ناوی منه‌وه‌ یه‌كێک له‌م منداڵانه‌ په‌سه‌ند بكات، ئه‌وا من په‌سه‌ند ده‌كات، ئه‌وه‌ی په‌سه‌ندم بكات، په‌سه‌ندی من ناكات، به‌ڵكو ئه‌وه‌ی ناردوومی”.


ڕایسپارد به‌ كه‌س نه‌ڵێت، به‌ڵكو “بڕۆ خۆت پیشانی كاهین بده‌، بۆ بێگه‌ربوونه‌وه‌كه‌ت ئه‌و قوربانییه‌ی مووشێ فه‌رمانی كردووه‌ بیكه‌، وه‌ک گه‌واهییه‌ک بۆیان”.


له‌پێناوی من ده‌بردرێنه‌ به‌رده‌م فه‌رمانڕه‌وایان و پاشایان، وه‌ک گه‌واهییه‌ک بۆ ئه‌وان و بۆ نه‌ته‌وه‌كانیش.


چوونه‌ هه‌ر ماڵێک له‌وێ بمێننه‌وه‌ و له‌وێوه‌ ده‌رچن.


Swiv nou:

Piblisite


Piblisite