44 “با ئه‌م وته‌یه بچێته گوێتانه‌وه: وا ڕۆڵه‌ی مرۆڤ ڕاده‌ستی خه‌ڵک ده‌كرێت”.
44 «بە باشی گوێ لە قسەکانم بگرن: کوڕی مرۆڤ دەدرێتە دەست خەڵک.»
ئه‌م به‌گوێره‌ی خواستی بڕیارله‌سه‌ردراو و زانینی پێشووی خودا ڕاده‌ستتان كرد، به ده‌ستی گوناهباران له‌خاچتان دا و كوشتتان.
هه‌روه‌ها فه‌رمووی: “ڕۆڵه‌ی مرۆڤ ده‌بێت زۆر ئازار بچێژێت و پیران و كاهینانی باڵا و ته‌وراتزانه‌كان ڕه‌تی بكه‌نه‌وه، بكوژرێت و له ڕۆژی سێیه‌م هه‌ستێته‌وه”.
بۆیه ده‌بێ وریاتر بین له‌وه‌ی بیستمان، نه‌وه‌ک لێی لابده‌ین.
به‌ڵام مه‌ریه‌م هه‌موو ئه‌م شتانه‌ی هه‌ڵده‌گرت و له دڵی خۆیدا لێكی ده‌دایه‌وه.
ئیشۆع وه‌ڵامی دایه‌وه: “هه‌رگیز هیچ ده‌سه‌ڵاتێكت به‌سه‌ر منه‌وه نییه، ئه‌گه‌ر له سه‌ره‌وه پێت نه‌درابێت. بۆیه ئه‌وه‌ی منی ڕاده‌ستی تۆی كردووه گوناهه‌كه‌ی مه‌زنتره”.
به‌ڵام ئه‌مانه‌م پێ وتن، تاكو ئه‌گه‌ر كاتیان هات بیرتان بكه‌وێته‌وه كه من پێم وتوون. له سه‌ره‌تادا ئه‌مانه‌م پێ نه‌ووتن، چونكه له‌گه‌ڵتان بووم.
ئینجا پێی فه‌رموون: “ئه‌م قسانه‌م بۆ كردن كاتێ له‌گه‌ڵتان بووم: كه پێویسته هه‌موو ئه‌وانه‌ی له ته‌وراتی مووشێ و پێغه‌مبه‌ران و په‌سنیه‌كاندا ده‌رباره‌ی من نووسراون بێته دی”.
ئینجا دوازده‌كه‌ی برد و پێی فه‌رموون: “ئه‌وا سه‌رده‌كه‌وینه یروشلایم، هه‌رچی پێغه‌مبه‌ران له‌باره‌ی ڕۆڵه‌ی مرۆڤه‌وه نووسیویانه دێته دی.
ئینجا له‌گه‌ڵیان دابه‌زی و هاته‌وه ناسڕه‌ت و گوێڕایه‌ڵیان بوو، دایكیشی هه‌موو شته‌كانی له دڵیدا هه‌ڵده‌گرت.
هه‌موو ئه‌وانه‌ی بیستیان له دڵی خۆیاندا هه‌ڵیانگرت، وتیان: “ده‌بێ ئه‌م منداڵه ببێته چی؟” ده‌ستی په‌روه‌ردگاریشی له‌گه‌ڵ بوو.
چونكه قوتابییه‌كانی فێرده‌كرد و پێی ده‌فه‌رموون: “ڕۆڵه‌ی مرۆڤ ده‌درێته ده‌ست خه‌ڵک و ده‌یكوژن، دوای كوشتنی به سێ ڕۆژ هه‌ڵده‌ستێته‌وه”.
ئینجا ده‌ستیكرد به ئامۆژگارییان كه ڕۆڵه‌ی مرۆڤ ده‌بێ زۆر ئازار بچێژێت، پیران و كاهینانی باڵا و ته‌وراتزانه‌كان ڕه‌تی بكه‌نه‌وه، بكوژرێت و له ڕۆژی سێیه‌مدا هه‌ستێته‌وه.
“ده‌زانن په‌سخه دوو ڕۆژی ماوه. ڕۆڵه‌ی مرۆڤیش ڕاده‌ست ده‌كرێت تاكو له‌خاچ بدرێت”.
له‌و كاته‌وه ئیشۆع ده‌ستیكرد به ڕوونكردنه‌وه بۆ قوتابییه‌كانی كه ده‌بێت بۆ یروشلایم بڕوات، له‌وێ به ده‌ستی پیران و كاهینانی باڵا و ته‌وراتزانه‌كان زۆر ئازار بچێژێت و بكوژرێت و له ڕۆژی سێیه‌مدا هه‌ستێته‌وه.
ئیشۆعیش وه‌ڵامی دانه‌وه: “ئێستا باوه‌ڕ ده‌هێنن؟