Biblia Todo Logo
Bib sou entènèt

- Piblisite -




لۆقا 9:41 - پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی

41 ئیشۆع وه‌ڵامی دایه‌وه‌ و فه‌رمووی: “ئه‌ی نه‌وه‌ی بێباوه‌ڕ و چه‌وت، تا كه‌ی له‌گه‌ڵتان بم و به‌رگه‌تان بگرم؟ كوڕه‌كه‌ت بهێنه‌ ئێره‌!”.

Gade chapit la Kopi

كوردی سۆرانی ستانده‌رد

41 عیسا وەڵامی دایەوە: «ئەی نەوەی بێباوەڕ و خوار، هەتا کەی لەگەڵتان بم و بەرگەتان بگرم؟ کوڕەکەت بهێنە ئێرە.»

Gade chapit la Kopi




لۆقا 9:41
31 Referans Kwoze  

ئینجا به‌ تۆمای فه‌رموو: “په‌نجه‌ت بێنه‌ ئێره‌ و ده‌ستم ببینه‌، ده‌ستت بێنه‌ و له‌ كه‌له‌كه‌می بده‌. بێباوه‌ڕ مه‌به‌ به‌ڵكو باوه‌ڕدار به‌”.


ئیشۆعیش پێی فه‌رموو: “پیلیپوس، ماوه‌یه‌كی درێژه‌ له‌گه‌ڵتانم و نه‌تناسیوم! ئه‌وه‌ی منی بینیوه‌ باوكی بینیوه‌. ئیتر چۆن ده‌ڵێی: باوكمان پیشان بده‌؟


وه‌ڵامی دانه‌وه‌ و فه‌رمووی: “ئه‌ی نه‌وه‌ی بێباوه‌ڕ، تا كه‌ی له‌گه‌ڵتان بم؟ تا كه‌ی به‌رگه‌تان بگرم؟ بیهێننه‌ لام!”.


جا ئیشۆع وه‌ڵامی دایه‌وه‌ و فه‌رمووی: “ئه‌ی نه‌وه‌ی بێباوه‌ڕ و چه‌وت، تا كه‌ی له‌گه‌ڵتان بم؟ تا كه‌ی به‌رگه‌تان بگرم؟ بیهێننه‌ ئێره‌ بۆ لام!”.


له‌مه‌وه‌ش ده‌توانێ ئه‌وانه‌ به‌ ته‌واوی ڕزگار بكات كه‌ به‌هۆی ئه‌و ده‌چنه‌ لای خودا، ئه‌و هه‌میشه‌ زیندووه‌ تاكو داكۆكیان بۆ بكات.


بۆیه‌ با كۆشش بكه‌ین تاكو بچینه‌ نێو حه‌سانه‌وه‌كه‌، نه‌وه‌ک یه‌كێک به‌ هه‌مان په‌ندی یاخیبوون بكه‌وێت.


چونكه‌ ئێمه‌ش وه‌ک ئه‌وان موژده‌مان پێدرا، به‌ڵام ئه‌و وشه‌یه‌ی بیستراوه‌ سوودی بۆیان نه‌بوو، چونكه‌ ئه‌وانه‌ی كه‌ بیستیان له‌گه‌ڵ باوه‌ڕ یه‌كیان نه‌گرته‌وه‌.


ئێمه‌ش ده‌بینین له‌به‌ر بێباوه‌ڕی نه‌یانتوانی بچنه‌ ژووره‌وه‌.


یان گاڵته‌ت به‌ ده‌وڵه‌مه‌ندیی نیانی و نه‌رمی و پشوودرێژییه‌كه‌ی دێت؟ نازانیت نیانیی خودا به‌ره‌و تۆبه‌كردنت ده‌بات؟


نزیكه‌ی چل ساڵیش له‌ چۆڵه‌وانی به‌رگه‌ی گرتن.


به‌ زۆر قسه‌ی دیكه‌ش گه‌واهیی بۆ دان و ئامۆژگاریی ده‌كردن و ده‌یووت: “خۆتان له‌م نه‌وه‌ چه‌وته‌ ڕزگار بكه‌ن”.


ئینجا پێی فه‌رموون: “كوا باوه‌ڕتان؟” سه‌رسام بوون و ترسان، به‌ یه‌كتریان ده‌ووت: “ئه‌مه‌ كێیه‌؟ فه‌رمان به‌ با و ئاویش ده‌كات و گوێڕایه‌ڵی ده‌بن!”.


نه‌وه‌یه‌كی به‌دكار و نابێگه‌رد داوای په‌رجو ده‌كات، په‌رجوی نادرێتێ، جگه‌ له‌ په‌رجوی پێغه‌مبه‌ر یۆنه‌ن”. ئینجا به‌جێیهێشتن و ڕۆیشت.


وه‌ڵامی دانه‌وه‌ و پێی فه‌رمون: “نه‌وه‌یه‌كی به‌دكار و به‌دڕه‌وشت داوای په‌رجو ده‌كات، په‌رجوی نادرێتێ، جگه‌ له‌ په‌رجوی یۆنه‌نی پێغه‌مبه‌ر.


كه‌ بینی زۆر له‌ په‌ڕیشی و زادوقی بۆ عه‌ماده‌كه‌ی دێن، پێی فه‌رموون: “ئه‌ی بێچوی ماران، كێ ڕێگای پیشانداون له‌ده‌ست تووڕه‌یی داهاتوو هه‌ڵبێن؟


تا وه‌ک باوباپیرانیان نه‌بن، نه‌وه‌یه‌كی یاخی و كه‌للـه‌ڕه‌ق. نه‌وه‌یه‌ک دڵیان جێگیر نه‌بوو. ڕووحیشیان دڵسۆزی خودا نه‌بوو.


ئیشۆع ڕاوه‌ستا، فه‌رمانی دا بانگی بكه‌ن. ئه‌وانیش نابیناكه‌یان بانگكرد و پێیان وت: “دڵنیابه‌! هه‌سته‌! ئه‌وه‌تا بانگت ده‌كات”.


كه‌ ئیشۆع ئه‌مه‌ی بینی، پێی ناخۆش بوو، پێی فه‌رموون: “لێگه‌ڕێن منداڵان بێنه‌ لام و قه‌ده‌غه‌یان لێ مه‌كه‌ن، چونكه‌ پاشایه‌تیی خودا هی وه‌ک ئه‌مانه‌یه‌.


ڕه‌واتان پێ ده‌ڵێم: ئۆباڵی هه‌موو ئه‌مانه‌ ده‌كه‌وێته‌ ئه‌ستۆی ئه‌م نه‌وه‌یه‌!


ئه‌وسا ده‌چێت و حه‌وت ڕووحی له‌ خۆی به‌دتر له‌‌گه‌ڵ خۆی ده‌هێنێت و ده‌چن و له‌وێدا نیشته‌جێ ده‌بن. ئینجا پایانی ئه‌و مرۆڤه‌ له‌ جاران خراپتر ده‌بێت! بۆ ئه‌م نه‌وه‌ به‌دكاره‌ش، ئاوا ده‌بێت”.


وه‌رن بۆ لام ئه‌ی هه‌موو ماندووان و بارگرانه‌كان، من ده‌تانحه‌سێنمه‌وه‌.


له‌ قوتابییه‌كانت پاڕامه‌وه‌ تاكو ده‌ریبكه‌ن، به‌ڵام نه‌یانتوانی”.


كاتێ كوڕه‌كه‌ ده‌هات، شه‌یتانه‌كه‌ ڕایته‌كاند و خووگرتی كرد، ئیشۆعیش له‌ ڕووحه‌ گڵاوه‌كه‌ی ڕاخوڕی و كوڕه‌كه‌ی چاككرده‌وه‌، ڕاده‌ستی باوكی كرد.


Swiv nou:

Piblisite


Piblisite