Biblia Todo Logo
Bib sou entènèt

- Piblisite -




لۆقا 9:1 - پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی

1 دوازده‌كه‌‌ی بانگكرد، هێز و ده‌سه‌ڵاتی پێدان به‌سه‌ر هه‌موو شه‌یتانه‌كان و نه‌خۆشییه‌كان، بۆ چاكبوونه‌وه‌،

Gade chapit la Kopi

كوردی سۆرانی ستانده‌رد

1 کاتێک عیسا دوازدە قوتابییەکەی بانگکرد، هێز و دەسەڵاتی پێدان بۆ دەرکردنی هەموو ڕۆحە پیسەکان و چاککردنەوەی نەخۆشییەکان،

Gade chapit la Kopi




لۆقا 9:1
15 Referans Kwoze  

ڕه‌وا ڕه‌واتان پێ ده‌ڵێم: ئه‌وه‌ی باوه‌ڕم پێ بهێنێت، ئه‌و كارانه‌ ده‌كات كه‌ من ده‌یكه‌م، له‌مانه‌ش مه‌زنتر ده‌كات، چونكه‌ من بۆ لای باوک ده‌ڕۆم.


ئه‌وه‌تا ده‌سه‌ڵاتم پێتانداوه‌ پێ به‌ مار و دووپشک و هه‌موو هێزی دوژمندا بنێن، هیچ زیانیشتان پێناگه‌یه‌نێت.


كاتێ ده‌ستت ده‌به‌یت تاكو چاكبوونه‌وه‌ و نیشانه‌ و په‌رجو به‌ ناوی ئیشۆعی ڕاژه‌وانی پارساته‌وه‌ بكرێت”.


كلیله‌كانی پاشایه‌تیی ئاسمانانت ده‌ده‌مێ، ئه‌وه‌ی له‌سه‌ر زه‌وی گرێی بده‌یت، له‌ ئاسماناندا گرێدراو ده‌بێت، ئه‌وه‌ی له‌سه‌ر زه‌وی بیكه‌یته‌وه‌، له‌ ئاسماناندا كراوه‌ ده‌بێت”.


به‌ڵام كاتێ ڕووحی پارساتان دێته‌ سه‌ر هێزێک وه‌رده‌گرن، بۆ من ده‌بنه‌ گه‌واهیده‌ر، له‌ یروشلایم و هه‌موو ئیهوود و شمرن، تاكو ئه‌وپه‌ڕی زه‌وی”.


په‌تڕۆس پێی وت: “ئینیاس، ئیشۆعی مه‌سیح چاكت ده‌كاته‌وه‌. هه‌سته‌ جێگا بۆ خۆت ڕابخه‌!” یه‌كسه‌ر هه‌ستا.


به‌ باوه‌ڕ به‌ ناوی ئه‌و، ئه‌م پیاوه‌ی به‌هێز كرد كه‌وا ده‌یبینن و ده‌یناسن. ناوی ئه‌و و باوه‌ڕیش به‌هۆی ئه‌و له‌به‌رچاوی هه‌مووتان ئه‌م ته‌ندروستییه‌ی پێی دا.


هه‌واڵی هه‌موو سوریای گرته‌وه‌، هه‌رچی نه‌خۆش هه‌بوو به‌ ده‌رد و جۆره‌ها ئازاره‌وه‌، شێت و خوودار و ئیفلیجه‌كان، هه‌موویان بۆ لای هێنا، ئه‌ویش چاره‌سه‌ریكردنه‌وه‌.


چونكه‌ منیش مرۆڤێكم ژێر ده‌سه‌ڵاتم، سه‌ربازیش له‌ ژێر ده‌ستم هه‌یه‌، به‌مه‌ ده‌ڵێم: بڕۆ! ده‌ڕوات، به‌وی دیكه‌ش: وه‌ره‌! دێت، به‌ كۆیله‌كه‌شم: ئه‌مه‌ بكه‌! ده‌یكات”.


پاش ئه‌مه‌ په‌روه‌ردگار حه‌فتای دیكه‌ی ده‌ستنیشان كرد، له‌پێش خۆی دوو دوو ناردنی بۆ هه‌ر شار و جێگایه‌ک كه‌ به‌ته‌مابوو بۆی بچێت.


Swiv nou:

Piblisite


Piblisite