Biblia Todo Logo
Bib sou entènèt

- Piblisite -




لۆقا 8:8 - پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی

8 هه‌ندێكیش كه‌وتنه‌ زه‌وییه‌كی باش، كاتێ ڕوا، سه‌د ئه‌وه‌نده‌ به‌رهه‌می دا”. ئه‌مانه‌ی فه‌رموو و هاواری كرد: “ئه‌وه‌ی دوو گوێ بۆ بیستنی هه‌یه‌، با ببیستێت!”.

Gade chapit la Kopi

كوردی سۆرانی ستانده‌رد

8 هەندێکیش کەوتنە سەر زەوییەکی باش، ڕوان و سەد ئەوەندە بەرهەمیان دا.» ئەمانەی فەرموو و هاواری کرد: «ئەوەی گوێی هەیە بۆ بیستن، با ببیستێت!»

Gade chapit la Kopi




لۆقا 8:8
25 Referans Kwoze  

ئه‌وه‌ی دوو گویێ هه‌یه‌ بۆ بیستن با ببیستێت!


ئه‌وه‌ی گوێی هه‌یه‌، با ببیستێت ڕووح چی بۆ وارگه‌كان ده‌فه‌رمووێ. ئه‌وه‌ی سه‌ربكه‌وێت مه‌رگی دووه‌م ئازاری نادات”.


ئه‌وه‌ی گوێی هه‌یه‌، با ببیستێت ڕووح چی بۆ وارگه‌كان ده‌فه‌رمووێ. ئه‌وه‌ی سه‌ربكه‌وێت ده‌یده‌مێ له‌ دره‌ختی ژیان بخوات، ئه‌وه‌ی له‌ ناوه‌ڕاستی به‌هه‌شتی خودادایه‌”.


ئه‌مانه‌ش ئه‌وه‌ن كه‌ له‌سه‌ر زه‌وییه‌كی چاک تۆوكران، ئه‌وانه‌ی وشه‌كه‌ ده‌بیستن و وه‌ریده‌گرن و به‌رهه‌م ده‌ده‌ن، یه‌ک به‌ سی و یه‌ک به‌ شه‌ست و یه‌ک به‌ سه‌د”.


هه‌ندێكیش كه‌وته‌ نێو زه‌وییه‌كی باش، سه‌وز بوو، گه‌شه‌ی كرد و به‌رهه‌میان دا، یه‌ک به‌ سی و یه‌ک به‌ شه‌ست و یه‌ک به‌ سه‌د”.


به‌ڵام ئه‌وه‌ی له‌سه‌ر زه‌وییه‌ چاكه‌كه‌ تۆوكرا، ئه‌وه‌یه‌ كه‌ وشه‌كه‌ ده‌بیستێت و تێده‌گات، ئه‌وه‌یه‌ كه‌ به‌رهه‌م ده‌دات، سه‌د و شه‌ست و سی”.


ئه‌وه‌ش كه‌ له‌ زه‌وییه‌ چاكه‌كه‌یه‌، ئه‌وانه‌ن كه‌ به‌ دڵێكی چاک و باشه‌وه‌ وشه‌كه‌ ده‌بیستن و‌ به‌ خۆڕاگرییه‌وه‌ ڕایده‌گرن وبه‌رهه‌م ده‌ده‌ن.


تاكو به‌ شێوه‌یه‌ک ڕه‌فتار بكه‌ن كه‌ شیاوی په‌روه‌ردگار بێت و تا ئه‌وپه‌ڕی خۆشحاڵی بكات، به‌رهه‌مدار بن له‌ هه‌موو چاكه‌كارییه‌ک و له‌ ناسینی خودا گه‌شه‌ بكه‌ن،


چونكه‌ ئێمه‌ ده‌ستكردی ئه‌وین، له‌ ئیشۆعی مه‌سیحدا بۆ چاكه‌كاری ئافریده‌ین، ئه‌وه‌ی خودا پێشتر ئاماده‌ی كردووه‌ تاكو به‌ ئه‌نجامی بگه‌یه‌نین.


ئه‌گه‌ر یه‌كێک دوو گوێی هه‌یه‌ بۆ بیستن، با ببیستێت”.


ئه‌وه‌ی دوو گوێی هه‌یه‌ بۆ بیستن با ببیستێت”.


هه‌ندێكیش كه‌وتنه‌ نێو دڕكه‌وه‌، دڕک له‌گه‌ڵیان گه‌شه‌یان كرد و خنكاندیانن.


ئه‌وسا نه‌ به‌كه‌ڵكی زه‌وی و نه‌ په‌یین دێت، به‌ڵكو فڕێده‌درێته‌ ده‌ره‌وه‌. ئه‌وه‌ی دوو گوێی بۆ بیستن هه‌یه‌، با ببیستێت”.


ئه‌وه‌ی گوێی هه‌یه‌، با ببیستێت ڕووح چی بۆ وارگه‌كان ده‌فه‌رمووێ”.


ئه‌وه‌ی گوێی هه‌یه‌، با ببیستێت ڕووح چی بۆ وارگه‌كان ده‌فه‌رمووێ”.


ئه‌وه‌ی گوێی هه‌یه‌، با ببیستێت!


Swiv nou:

Piblisite


Piblisite