Biblia Todo Logo
Bib sou entènèt

- Piblisite -




لۆقا 8:48 - پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی

48 ئیشۆعیش پێی فه‌رموو: “متمانه‌ت هه‌بێ كچم، باوه‌ڕت چاكیكردیته‌وه‌، به‌ ئاشتی بڕۆ”.

Gade chapit la Kopi

كوردی سۆرانی ستانده‌رد

48 عیساش پێی فەرموو: «کچم، باوەڕەکەت تۆی چاککردەوە، بڕۆ بە سەلامەت.»

Gade chapit la Kopi




لۆقا 8:48
15 Referans Kwoze  

ئیشۆع به‌ ژنه‌كه‌ی فه‌رموو: “باوه‌ڕت ڕزگاری كردیت. به‌ ئاشتی بڕۆ”.


ئیشۆع ئاوڕی دایه‌وه‌، بینی و فه‌رمووی: “كچم دڵنیابه‌، باوه‌ڕت چاكیكردیته‌وه‌”. ژنه‌كه‌ ده‌ستبه‌جێ چاكبووه‌وه‌.


چونكه‌ ئێمه‌ش وه‌ک ئه‌وان موژده‌مان پێدرا، به‌ڵام ئه‌و وشه‌یه‌ی بیستراوه‌ سوودی بۆیان نه‌بوو، چونكه‌ ئه‌وانه‌ی كه‌ بیستیان له‌گه‌ڵ باوه‌ڕ یه‌كیان نه‌گرته‌وه‌.


پۆڵۆسی بیست كه‌ قسه‌ی ده‌كرد، پۆڵۆسیش چاوی تێبڕی، كاتێک بینی باوه‌ڕی هه‌یه‌ چاكبێته‌وه‌،


ئینجا پێی فه‌رموو: “هه‌سته‌ و بڕۆ، باوه‌ڕت ڕزگاری كردیت”.


ئه‌ویش پێی فه‌رموو: “كچم، باوه‌ڕت چاكیكردیته‌وه‌، به‌ دڵنیایی بڕۆ و له‌ نه‌خۆشییه‌كه‌ت چاكببه‌وه‌”.


{من ده‌بمه‌ باوكتان، ئێوه‌ش ده‌بنه‌ كوڕ و كچم، ئه‌مه‌ په‌روه‌ردگاری هه‌ره‌ به‌ توانا ده‌یڵێت}.


ئیشۆعیش پێی فه‌رموو: “ببینه‌، باوه‌ڕت چاكیكردیته‌وه‌”.


ئینجا ئیشۆع به‌ سه‌رپه‌له‌كه‌ی فه‌رموو: “بڕۆ! با هه‌روه‌ک باوه‌ڕت هێنا، بۆت ببێت”. جا له‌و كاته‌دا ڕاژه‌وانه‌كه‌ی چاک بووه‌وه‌.


قامیشێكی كوتراو ناشكێنێت، پڵیته‌یه‌كی دووكه‌ڵكرده‌ ناكوژێنێته‌وه‌، تاكو ڕه‌وا به‌ سه‌ركه‌وتن ده‌گه‌یێنێت.


ئیفلیجێكیان هێنایه‌ لای له‌نێو نوێن كه‌وتبوو، كاتێ ئیشۆع باوه‌ڕیانی بینی، به‌ ئیفلیجه‌كه‌ی فه‌رموو: “ڕۆڵه‌ دڵنیابه‌، گوناهه‌كانت به‌خشراون”.


ژنه‌كه‌ بینی ناشاردرێته‌وه‌، به‌ له‌رزه‌وه‌ هات و كه‌وته‌ به‌رپێی، له‌به‌رچاوی گه‌له‌كه‌دا ڕایگه‌یاند كه‌ بۆچی ده‌ستی لێداوه‌ و چۆن یه‌كسه‌ر چاكبووه‌ته‌وه‌.


Swiv nou:

Piblisite


Piblisite