Biblia Todo Logo
Bib sou entènèt

- Piblisite -




لۆقا 8:43 - پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی

43 ژنێک دوازده‌ ساڵ خوێنبه‌ربوونی هه‌بوو، هه‌موو ماڵه‌كه‌ی له‌ پزیشک دابوو، كه‌سیش نه‌یتوانی چاكی بكاته‌وه‌.

Gade chapit la Kopi

كوردی سۆرانی ستانده‌رد

43 ژنێک لەوێ بوو کە دوازدە ساڵ خوێنبەربوونی هەبوو، هەموو ئەوەی هەیبوو دابووی بە پزیشک، کەسیش نەیتوانیبوو چاکی بکاتەوە.

Gade chapit la Kopi




لۆقا 8:43
22 Referans Kwoze  

ئه‌مه‌ش كه‌ ڕۆڵه‌ی ئه‌وڕاهه‌مه‌ و هه‌ژده‌ ساڵه‌ شه‌یتان به‌ستویه‌تییه‌وه‌، نه‌ده‌بوو له‌ ڕۆژی شه‌ممه‌دا له‌م به‌نده‌ ئازاد بێت؟”


كاتێ تێده‌په‌ڕی، پیاوێكی بینی كه‌ به‌ زگماک نابینا بوو،


ژنێک هه‌ژده‌ ساڵ لاوازیه‌كی هه‌بوو، قه‌مبوور بوو و هه‌رگیز نه‌یده‌توانی ڕاستبێته‌وه‌.


كاتێ ئیشۆع دابه‌زیه‌ سه‌ر وشكایی، پیاوێكی ئه‌و شاره‌ی تووش هات كه‌ له‌ مێژه‌وه‌ شه‌یتانی تێدابوو، جلی له‌به‌ر نه‌ده‌كرد و له‌ ماڵ نه‌ده‌ژیا، به‌ڵكو له‌ گۆڕستان.


چونكه‌ ئه‌و پیاوه‌ی ئه‌م په‌رجوه‌ی چاكبوونه‌وه‌ی به‌سه‌رهاتبوو له‌ چل ساڵ زیاتر بوو.


پیاوێک به‌ زگماک ئیفلیج بوو، هه‌ڵده‌گیرا، ڕۆژانه‌ بۆ سواڵكردن له‌وانه‌ی ده‌هاتنه‌ په‌رستگا، له‌به‌رده‌م ئه‌و ده‌رگایه‌ی په‌رستگا داده‌نرا كه‌ پێی ده‌ووترا “جوان”.


به‌ڵام نازانین ئێستا چۆن ده‌بینێت، یان نازانین كێ چاوی كردووه‌ته‌وه‌. خۆی به‌ته‌مه‌نه‌، پرسی لێ بكه‌ن، با باسی خۆی بكات”.


له‌كوێ بیگرێت، به‌ زه‌ویی داده‌دات، ده‌می كه‌ف ده‌كات و ددانه‌كانی جیڕده‌كاته‌وه‌ و ڕه‌ق ده‌بێت. داوام له‌ قوتابییه‌كانت كرد ده‌ری بكه‌ن، به‌ڵام نه‌یانتوانی”.


یارمه‌تیمان بده‌ له‌ ته‌نگانه‌، چونكه‌ ڕزگاری له‌ مرۆڤه‌وه‌ ناڕه‌وایه‌.


چونكه‌ هه‌موو له‌ زیاده‌ی خۆیان دایان نا، به‌ڵام ئه‌مه‌ له‌ پێویستی خۆی، هه‌رچی هه‌یبوو، هه‌رچی پێی ده‌گوزه‌را داینا”.


چونكه‌ تاقه‌ كچه‌كه‌ی كه‌ نزیكه‌ی دوازده‌ ساڵان بوو له‌ سه‌ره‌مه‌رگدابوو. كاتێ ئیشۆع ده‌ڕۆیشت خه‌ڵكه‌كه‌ پاڵه‌په‌ستۆیان ده‌كرد.


جا له‌ دواوه‌ هات و ده‌ستی له‌ چمكی كراسه‌كه‌ی دا، یه‌كسه‌ر خوێنبه‌ربوونه‌كه‌ی وه‌ستا.


Swiv nou:

Piblisite


Piblisite