Biblia Todo Logo
Bib sou entènèt

- Piblisite -




لۆقا 8:15 - پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی

15 ئه‌وه‌ش كه‌ له‌ زه‌وییه‌ چاكه‌كه‌یه‌، ئه‌وانه‌ن كه‌ به‌ دڵێكی چاک و باشه‌وه‌ وشه‌كه‌ ده‌بیستن و‌ به‌ خۆڕاگرییه‌وه‌ ڕایده‌گرن وبه‌رهه‌م ده‌ده‌ن.

Gade chapit la Kopi

كوردی سۆرانی ستانده‌رد

15 بەڵام ئەوانەی کەوتنە سەر زەوییە چاکەکە، ئەوانەن کە بە دڵێکی چاک و باشەوە دەبیستن، پەیامەکە لە دڵیاندا دەپارێزن و بە خۆڕاگرییەوە بەرهەم دەدەن.

Gade chapit la Kopi




لۆقا 8:15
40 Referans Kwoze  

چونكه‌ پێویستیتان به‌ دانبه‌خۆداگرتن هه‌یه‌، تاكو كه‌ به‌ خواستی خوداتان كرد، به‌ڵێنه‌كه‌ به‌ده‌ست بهێنن.


مرۆڤی چاک له‌ گه‌نجینه‌ی دڵی چاكی، چاكه‌ ده‌رده‌هێنێت، مرۆڤی خراپیش له‌ گه‌نجینه‌ی دڵی خراپی، خراپه‌ ده‌رده‌هێنێت. چونكه‌ ئه‌وه‌ی له‌ دڵ هه‌ڵده‌قوڵێت ده‌م پێی ده‌دوێت.


به‌مه‌ ده‌زانین ئه‌ومان ناسیوه‌: ئه‌گه‌ر ڕاسپارده‌كانی بپارێزین.


تاكو به‌ شێوه‌یه‌ک ڕه‌فتار بكه‌ن كه‌ شیاوی په‌روه‌ردگار بێت و تا ئه‌وپه‌ڕی خۆشحاڵی بكات، به‌رهه‌مدار بن له‌ هه‌موو چاكه‌كارییه‌ک و له‌ ناسینی خودا گه‌شه‌ بكه‌ن،


كه‌ گه‌یشته‌ لاتان. وه‌ک هه‌موو جیهان، كه‌ به‌رهه‌مداره‌ و زیاد ده‌كات له‌نێواتاندا، له‌و ڕۆژه‌وه‌ی به‌خششی ڕه‌وای خوداتان بیست و ناسیتان.


ئه‌گه‌ر منتان خۆشده‌وێ ڕاسپارده‌كانم بپارێزن.


ئه‌ویش فه‌رمووی: “به‌ڵكو به‌خته‌وه‌ری بۆ ئه‌وانه‌ی كه‌ گوێ له‌ وشه‌ی خودا ده‌گرن و ده‌یپارێزن”.


پڕبووبن له‌ به‌رهه‌می خوداناسی به‌ ئیشۆعی مه‌سیح بۆ شكۆ و ستایشی خودا.


كه‌واته‌ براكانم، ئێوه‌ش به‌ له‌شی مه‌سیح سه‌باره‌ت به‌ ته‌ورات مردن، تاكو ببنه‌ هی یه‌كێكی دیكه‌، بۆ ئه‌وی كه‌ له‌نێو مردوواندا هه‌ستێنرایه‌وه‌، تاكو بۆ خودا به‌رهه‌م بده‌ین.


به‌ڵام ئێستا كه‌ له‌ گوناه‌ ئازاد كراون و بوونه‌ كۆیله‌ی خودا، به‌رهه‌متان بۆ پارسایی هه‌یه‌ و ده‌رئه‌نجامه‌كه‌ی ژیانی جاویدانیه‌.


ئه‌گه‌ر ڕاسپارده‌كانم بپارێزن، له‌ خۆشویستنه‌كه‌مدا جێگیر ده‌بن، وه‌ک من ڕاسپارده‌كانی باوكم پاراستووه‌ و له‌ خۆشویستنه‌كه‌یدا جێگیر ده‌بم.


به‌ڵام ئه‌وه‌ی تا پایان دانبه‌خۆیدا بگرێت، ڕزگاری ده‌بێت.


بۆیه‌ ده‌بێ وریاتر بین له‌وه‌ی بیستمان، نه‌وه‌ک لێی لابده‌ین.


چونكه‌ به‌ به‌خشش ڕزگارتان بوو به‌باوه‌ڕ، ئه‌مه‌ش له‌ خۆتانه‌وه‌ نییه‌، به‌ڵكو دیاریی خودایه‌،


خروسه‌بڕان هیچ نییه‌، خروسه‌ نه‌بڕینیش هیچ نییه‌، به‌ڵكو پاراستنی ڕاسپارده‌كانی خودا.


چونكه‌ ده‌زانم هیچ چاكه‌یه‌ک له‌ مندا نیشته‌جێ نییه‌، واتا له‌ جه‌سته‌مدا. چونكه‌ خواست له‌لام ئاماده‌یه‌، به‌ڵام توانای چاكه‌كردنم نییه‌.


ژیانی جاویدانیش بۆ ئه‌وانه‌یه‌ كه‌ به‌ دانبه‌خۆداگرتنه‌وه‌ له‌ كاری چاكه‌دا داوای شكۆ و ڕێز و نه‌مری ده‌كه‌ن.


با دانبه‌خۆداگرتن ته‌واو كاری خۆی هه‌بێت، تاكو ته‌واو و پێگه‌یشتوو بن، كه‌موكوڕیتان له‌ شتێک نه‌بێت.


وشه‌كانتم له‌نێو دڵمدا شاردۆته‌وه‌، تاكو گوناه به‌رامبه‌ر به‌ تۆ نه‌كه‌م.


خودایه‌، دڵێكی پاكم تێدا ئافریده‌ بكه‌ و ڕووحێكی ڕاست له‌ ناخمدا نوێ‌ بكه‌وه‌.


ئه‌وانه‌ی كه‌وتنه‌ نێو دڕكان، ئه‌وانه‌ن كه‌ ده‌یبیستن، به‌ خه‌م و سامان و خۆشییه‌كانی ژیان ده‌خنكێن، به‌رهه‌می پێگه‌یشتوو ناده‌ن.


كه‌س چرا هه‌ڵناكات و به‌ ته‌شت دایپۆشێت، یان له‌ ژێر نوێنی دابنێت، به‌ڵكو له‌سه‌ر چرادانی داده‌نێت، تاكو ئه‌وانه‌ی دێنه‌ ژووره‌وه‌ ڕووناكییه‌كه‌ ببینن.


به‌ڵام ئه‌گه‌ر هیوای شتێک بخوازین كه‌ بینراو نییه‌، ئه‌وا به‌ دانبه‌خۆداگرتنه‌وه‌ چاوه‌ڕێی ده‌كه‌ین.


Swiv nou:

Piblisite


Piblisite