Biblia Todo Logo
Bib sou entènèt

- Piblisite -




لۆقا 8:13 - پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی

13 ئه‌وانه‌ش كه‌ كه‌وتنه‌ سه‌ر به‌رده‌كه‌، ئه‌وانه‌ن كه‌ وشه‌كه‌ به‌ خۆشییه‌وه‌ وه‌رده‌گرن كاتێ ده‌یبیستن، به‌ڵام ڕه‌گیان نییه‌ و تاكو ماوه‌یه‌ک باوه‌ڕ ده‌هێنن، به‌ڵام له‌ كاتی تاقیكردنه‌وه‌ ده‌كه‌ون.

Gade chapit la Kopi

كوردی سۆرانی ستانده‌رد

13 ئەوانەش کە کەوتنە سەر زەوییە بەردەڵانەکە، ئەوانەن کە پەیامەکە بە خۆشییەوە وەردەگرن کاتێک دەیبیستن، بەڵام ڕەگیان نییە و تاکو ماوەیەک باوەڕ دەهێنن، بەڵام کاتێک تاقی دەکرێنەوە، دەکەون.

Gade chapit la Kopi




لۆقا 8:13
37 Referans Kwoze  

ئه‌و چرایه‌كی هه‌ڵگیرساو و بریسكه‌دار بوو، ئێوه‌ش ده‌تانویست ماوه‌یه‌ک به‌ ڕووناكییه‌كه‌ی دڵخۆش بن.


ئه‌وانه‌ له‌ داوه‌ته‌كانی خۆشویستنی ئێوه‌ له‌كه‌دارن، بێ ترس نانتان له‌گه‌ڵ ده‌خۆن، خۆیان ده‌له‌وه‌ڕێنن. هه‌وری بێ ئاون و به‌ با ده‌هاژوورێن، داری بێبه‌ری پاییزن، دوو جار مردوون و هه‌ڵكه‌ندراون،


ئه‌و په‌نده‌ ڕاسته‌یان له‌سه‌ر ده‌چه‌سپێت: “سه‌گێک گه‌ڕایه‌وه‌ سه‌ر ڕشانه‌وه‌كه‌ی و به‌رازی شۆردراو گه‌ڕایه‌وه‌ نێو چڵپاو”.


چونكه‌ ئه‌گه‌ر له‌ گڵاویی جیهاندا هه‌ڵاتبوون به‌ ناسینی په‌روه‌ردگار و ڕزگاریده‌رمان ئیشۆعی مه‌سیح، دیسان تێیده‌كه‌ونه‌وه‌ ده‌دۆڕێن، ئاوا پایانیان له‌ سه‌ره‌تایان خراپتر ده‌بێت.


جا ئێمه‌ سه‌ر به‌و هه‌ڵگه‌ڕاوانه‌ نین كه‌ بۆ له‌ناوچوونن، به‌ڵكو سه‌ر به‌ باوه‌ڕین بۆ ڕزگاریی خۆمان.


تاكو به‌ باوه‌ڕ مه‌سیح له‌ دڵتاندا نیشته‌جێ بێت و


چۆن له‌ش بێ ڕووح مردووه‌، باوه‌ڕیش بێ كردار مردووه‌.


باوه‌ڕ و ویژدانێكی چاكت هه‌یه‌. هه‌ندێک ڕه‌تیان كرده‌وه‌، جا له‌لایه‌نی باوه‌ڕه‌وه‌ كه‌شتییان تێكشكا،


بۆیه‌ منیش كاتێ به‌رگه‌م نه‌گرت، ناردم به‌ڵكو دۆخی باوه‌ڕتان بزانم، نه‌وه‌ک تاقیكه‌ره‌وه‌ تاقی كردبنه‌وه‌ و ڕه‌نجمان به‌فیڕۆ بچێت.


له‌ودا داكوتراو بن و بنیاد بنرێن، جێگیر بن له‌ باوه‌ڕدا وه‌ک فێركران، له‌ سوپاسگوزاریتان بڕژێته‌وه‌.


ئایا له‌خۆڕایی ئه‌وه‌نده‌ ئازارتان چێژت؟ ئایا به‌ ڕاستی له‌خۆڕایی بوو!


ئه‌ی گه‌ڵاتیه‌ییه‌ گێله‌كان! كێ جادووی لێكردوون بۆئه‌وه‌ی ملكه‌چی ڕه‌وا نه‌بن؟ له‌پێش چاوتان وێنه‌ی ئیشۆعی مه‌سیح به‌ له‌خاچدراوی كێشرا!


پێی ڕزگارتان ده‌بێت، ئه‌گه‌ر ئه‌و په‌یامه‌تان له‌یاد بوو كه‌ پێم ڕاگه‌یاندن. ئه‌گینا به‌خۆڕایی باوه‌ڕتان هێناوه‌!


ئه‌گه‌ر كه‌سێک له‌ مندا جێگیر نه‌بێت، وه‌ک لق فڕێده‌درێته‌ ده‌ره‌وه‌، جا وشک ده‌بێت و كۆده‌كرێته‌وه‌، فڕێده‌درێته‌ نێو ئاگر و ده‌سووتێت.


هه‌ر لقێک له‌ مندا به‌ر نه‌گرێت لێی ده‌كاته‌وه‌. هه‌ر لقێكیش به‌ر بگرێت پاكی ده‌كاته‌وه‌ تاكو به‌رهه‌می زیاتر بدات.


ئه‌گه‌ر به‌رده‌وام بن باوه‌ڕ، دامه‌زراو و جێگیر بن، لانه‌ده‌ن له‌ هیوای ئه‌و ئینجیله‌ی بیستتان، ئه‌وه‌ی له‌ هه‌موو ئافریده‌كانی ژێر ئاسمان ڕاگه‌یه‌نراوه‌، منی پۆڵۆسیش بۆی بوومه‌ ڕاژه‌وان.


ئه‌گه‌ر پێشبینی بكه‌م و هه‌موو نهێنی و زانینێك بزانم و باوه‌ڕێكی ته‌واویشم هه‌بێت بۆ گواستنه‌وه‌ی چیا، به‌ڵام خۆشویستنم نه‌بێت، ئه‌وا هیچ نیم.


چونكه‌ هیڕوودس له‌ یوخه‌ننه‌ن ده‌ترسا، ده‌یزانی پیاوێكی خوداناس و پارسایه‌، ده‌یپاراست. كاتێ گوێی لێده‌گرت زۆر ده‌شێوا، حه‌زیشی ده‌كرد گوێی لێبگرێت.


ئه‌وان لێمان جیا بوونه‌وه‌، به‌ڵام له‌ ئێمه‌ نه‌بوون، چونكه‌ ئه‌گه‌ر له‌ ئێمه‌ بوونایه‌، له‌گه‌ڵمان ده‌مانه‌وه‌، به‌ڵام تاكو ده‌ربخه‌ن كه‌ كه‌سیان له‌ ئێمه‌ نین.


ئه‌وانه‌ی كه‌وتنه‌ سه‌ر ڕێگاكه‌ ئه‌وانه‌ن كه‌ گوێیان لێبوو، ئینجا ئیبلیس دێت و وشه‌كه‌ له‌ دڵیان ده‌رده‌هێنێت، نه‌وه‌ک باوه‌ڕ بهێنن و ڕزگاریان بێت.


ئه‌وانه‌ی كه‌وتنه‌ نێو دڕكان، ئه‌وانه‌ن كه‌ ده‌یبیستن، به‌ خه‌م و سامان و خۆشییه‌كانی ژیان ده‌خنكێن، به‌رهه‌می پێگه‌یشتوو ناده‌ن.


Swiv nou:

Piblisite


Piblisite