Biblia Todo Logo
Bib sou entènèt

- Piblisite -




لۆقا 8:1 - پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی

1 دوای ئه‌مه‌ به‌ هه‌موو شار و گوندێكدا ده‌گه‌ڕا، و بانگه‌واز و موژده‌ی پاشایه‌تی خودای ده‌دا، دوازده‌كه‌شی له‌گه‌ڵ بوو.

Gade chapit la Kopi

كوردی سۆرانی ستانده‌رد

1 دوای ئەمە عیسا بە هەموو شار و گوندێکدا دەگەڕا و مزگێنی پاشایەتی خودای ڕادەگەیاند، دوازدە قوتابییەکەشی لەگەڵ بوو.

Gade chapit la Kopi




لۆقا 8:1
18 Referans Kwoze  

ئینجا ئیشۆع به‌ هه‌موو گلیلادا ده‌گه‌ڕا، له‌ كه‌نیشته‌كانیان فێری ده‌كردن و موژده‌ی پاشایه‌تیی ده‌دا، هه‌موو نه‌خۆشی و هه‌موو لاوازیه‌كی نێو خه‌ڵكی چاره‌سه‌ر ده‌كرد.


هه‌روه‌ها چۆن بانگه‌واز ده‌كه‌ن ئه‌گه‌ر نه‌نێردرابن؟ وه‌ک نووسراوه‌: {چه‌ند جوانه‌ پێیه‌كانی موژده‌ده‌رانی ئاشتی، موژده‌ده‌رانی چاكه‌!}


ئێمه‌ش موژده‌ی ئه‌و به‌ڵێنه‌تان پێ ده‌ده‌ین كه‌ بۆ باوكانمان هات،


چۆن خودا به‌ ڕووحی پارسا و هێز ئیشۆعی ناسڕه‌تیی ده‌ستنیشان كرد، ئه‌وه‌ی ده‌گه‌ڕا و چاكه‌ی ده‌كرد و هه‌موو ئه‌وانه‌ی ئیبلیس به‌سه‌ریاندا زاڵ ببوو چاكی ده‌كردنه‌وه‌، چونكه‌ خودا له‌گه‌ڵی بوو.


“ڕووحی په‌روه‌ردگارم له‌سه‌ره‌، چونكه‌ ده‌ستنیشانی كردووم بۆ موژده‌دان به‌ هه‌ژاران، ناردوومی تاكو دڵشكاوان چاكبكه‌مه‌وه‌ و بانگه‌وازی ئازادی بۆ دیلكراوان و بینایی بۆ نابینایان بده‌م، پێشێلكراوان به‌ره‌و ئازادی بنێرم و


جا له‌ هه‌موو گلیلا‌دا له‌ كه‌نیشته‌كانیان بانگه‌وازی ده‌كرد و شه‌یتانانی ده‌رده‌كرد.


هه‌ر كه‌سێک وشه‌ی پاشایه‌تی ببیستێت و تێینه‌گات، به‌دكار ‌دێت و ئه‌وه‌ی له‌ دڵیدا تۆوكراوه‌ ده‌یڕفێنێت. ئه‌مه‌ ئه‌وه‌یه‌ كه‌ له‌سه‌ر ڕێگاكه‌ تۆوكرا.


پاش ئه‌وه‌ی ئیشۆع له‌ ڕێنمایی دوازده‌ قوتابییه‌كه‌ی ته‌واو بوو، له‌وێ ڕۆیشت و چوو بۆ فێركردن و موژده‌دان له‌ شاره‌كانیان.


ئیشۆع به‌ هه‌موو شار و گونده‌كاندا ده‌گه‌ڕا، له‌ كه‌نیشته‌كانیان فێری ده‌كردن و موژده‌ی پاشایه‌تییه‌كه‌ی ڕاده‌گه‌یاند، هه‌موو نه‌خۆشی و لاوازیه‌كی نێو گه‌لی چاک ده‌كرده‌وه‌.


كوڕه‌كه‌ش له‌ ڕووحدا گه‌شه‌ی ده‌كرد و به‌هێز ده‌بوو، تاكو ڕۆژی ده‌ركه‌وتنی بۆ ئیسڕائیل له‌ ده‌شتوده‌ر بوو.


كاتێ ده‌رچوون و به‌ گونده‌كاندا ده‌گه‌ڕان، موژده‌یان ده‌دا و له‌ هه‌موو لایه‌ک خه‌ڵكیان چاكده‌كرده‌وه‌.


ڕۆژێكیان له‌ په‌رستگا ئامۆژگاریی خه‌ڵكی ده‌كرد و موژده‌ی ده‌دا، كاهینانی باڵا و ته‌وراتزان له‌گه‌ڵ پیران له‌وێدا وه‌ستان،


Swiv nou:

Piblisite


Piblisite