Biblia Todo Logo
Bib sou entènèt

- Piblisite -




لۆقا 7:44 - پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی

44 ڕووی كرده‌ ژنه‌كه‌ و به‌ شیمعونی فه‌رموو: “ئه‌م ژنه‌ ده‌بینیت؟ هاتمه‌ ماڵه‌كه‌ت و ئاوت نه‌دامێ بۆ پێم، به‌ڵام ئه‌م به‌ فرمێسک پێی ته‌ڕ كردم و به‌ قژی سڕییه‌وه‌.

Gade chapit la Kopi

كوردی سۆرانی ستانده‌رد

44 ئینجا ڕووی کردە ئافرەتەکە و بە شیمۆنی فەرموو: «ئەم ئافرەتە دەبینیت؟ هاتمە ماڵەکەت و ئاوت نەدامێ بۆ ئەوەی پێیەکانم بشۆم، بەڵام ئەم بە فرمێسک پێی تەڕ کردم و بە قژی سڕییەوە.

Gade chapit la Kopi




لۆقا 7:44
11 Referans Kwoze  

به‌ چاكه‌كاری گه‌واهیی بۆ بدرێت، منداڵی به‌خێو كردبێت، میوانداری كردبێت، پێی پارساكانی شۆردبێت، یارمه‌تی لێقه‌وماوانی دابێت، به‌ هه‌موو چاكه‌كارییه‌ک هه‌ستا بێت.


به‌ڵام ئێوه‌ سووكایه‌تیتان به‌ هه‌ژاره‌كه‌ كرد. ئایا ده‌وڵه‌مه‌نده‌كان نین خۆیان به‌سه‌رتاندا ده‌سه‌پێنن و ڕاپێچی دادگاكانتان ده‌كه‌ن؟


له‌ دواوه‌ به‌ گریانه‌وه‌ له‌لای پێی ڕاوه‌ستا، پێیه‌كانی به‌ فرمێسک ته‌ڕ كرد و به‌ قژی سه‌ری ده‌یسڕییه‌وه‌، پێی ماچ ده‌كرد و به‌ بۆنه‌كه‌ چه‌وری ده‌كرد.


شیمعون وه‌ڵامی دایه‌وه‌ و وتی: “پێم وایه‌ ئه‌وه‌ی له‌ زۆره‌كه‌ لێی خۆشبوو”. پێی فه‌رموو: “حوكمه‌كه‌ت ڕاسته‌”.


ئینجا ئاوی له‌ ده‌ستشۆرێكی كرد و ده‌ستی به‌ شوشتنی پێی قوتابییه‌كان كرد و به‌و خاولییه‌ی به‌ ناوقه‌دیه‌وه‌ به‌ستبووی ده‌یسڕییه‌وه‌.


Swiv nou:

Piblisite


Piblisite